كرێكار: جوندولئیسلام زۆر بێ كه‌س مابوونه‌وه، زۆریش قه‌رزار بوون، منیشیان
به‌كه‌سی خۆیان ده‌زانی، ده‌بوو نه‌هێڵم بكه‌ون
ئاشكراكردنی خاڵه‌كانی
رِێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و ئه‌نسارولئیسلام له‌سلێمانی.
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج (كرێكار)
ئاماده‌كردنی مه‌له‌ف : سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌م مه‌له‌فه پرۆژه‌ی
كتێبێكه‌و به‌م نزیكانه چاپ ده‌كرێ كه‌چه‌ندین كه‌سی سیاسی و رِۆشنبیرو پسپۆرِ
قسه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر كردووه‌و خانه‌ی رِه‌هه‌ند چاپ و بڵاوی
ده‌كاته‌وه.
كورته‌یه‌كی دیداری ئه‌م مه‌له‌فه كه‌له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین
فه‌ره‌ج ناسراو به(كرێكار) ئه‌نجام دراوه له‌گۆڤاری رِێگادا
بڵاوده‌كرێته‌وه:
رِێگا : بۆچی له‌ساڵه‌كانی (1993) بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
كه‌وته نێو شه‌رِی نێوخۆوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، هۆكاره بابه‌تییه‌كانی
ئه‌و شه‌رِه چی بوون و دواجار ئاسه‌واره‌كانیشی چۆن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه
ره‌نگیدایه‌وه؟
كرێكار : دوای راپه‌رِین خه‌ڵكانێكی بێ‌شومار به‌بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامییه‌وه لكان، چونكه بزوتنه‌وه تاكه واجیهه‌ی ئیسلامییه‌كان بوو،
هێشتا خه‌ته‌كانی ئیخوان ( نه‌هزه‌و یه‌كگرتوو ) ده‌رنه‌كه‌وتبوون، بزوتنه‌وه
هه‌ر له‌وكاته‌وه كه‌وتبووه ره‌واج پێدانی ئاشكرایی فیكریی سیاسی ئیسلامی،
هه‌رچه‌نده تائێستاش له‌كوردا له‌تیۆرێكی رۆشندا نه‌خراوه‌ته به‌رچاو،
ئه‌م فیكره سیاسییه بزاڤێكی چه‌كدار ده‌یپاراست و له‌هه‌موو شار‌و
شارۆچكه‌كانی كوردستاندا ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد، یه‌كێتی زۆر پێی ئیزعاج بوو،
چونكه ئێمه به‌گشتی په‌یوه‌ندی باشترمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بوو،
به‌بزوتنه‌وه‌و پارتی پێكه‌وه پارسه‌نگی سیاسی و عه‌سكه‌ریی ناوچه‌ی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی راده‌گیرا. بزوتنه‌وه سه‌رباری ئه‌مانه فێرگه‌ی
سه‌ربازی هه‌بوو، كه‌بۆ یه‌كه‌مین جار بوو، كه (68) ئه‌فسه‌ری ئیسلامی لێ
ته‌خه‌رِوج كرد! بزوتنه‌وه یه‌كه‌مین هێزی كوردستانی بوو ته‌له‌فزیۆنی
دامه‌زراند، تاده‌هات ووزه‌ی باشتر له‌بزوتنه‌وه كۆده‌بۆوه، یه‌كێتیش
كه‌فێری موماره‌سه‌ی حزبێكی دیكتاتۆریی بوو به‌هیچ كلۆجێك نه‌یده‌توانی ئه‌مه
قووت دا. نه‌شیده‌وێرا به‌ته‌نها بچێته شه‌رِی بزوتنه‌وه‌وه، به‌تایبه‌تی
دوای شه‌رِه‌كه‌ی كه‌لارن كه له (28/7/1992) روویدا، بزوتنه‌وه (89) چه‌كداربوون و
به‌سه‌ر (3) زۆنی شه‌رِدا دابه‌ش بووبوون، گه‌مارۆدراو بوون، یه‌كێتی زیاتر له
(3500) چه‌كداری لێ خرِكردبوونه‌وه، (27) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌ی
سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتی سێ رۆژ شه‌رِیان كرد، (87) كوژراویان دا به‌رامبه‌ر به (19)
كوژراوی بزوتنه‌وه. دواتریش گه‌مارۆكه‌یان پێ شكێنراو سه‌ركه‌وتنێكی
مه‌عنه‌وی گه‌وره كه‌وته ده‌ست بزوتنه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ردوولای خسته
سه‌ر بارودۆخێكی دیكه. شه‌رِی دووه‌می یه‌كێتی له (18/10/1993) له‌پێنج شوێن بوو
(كه‌لار، كفری، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه، بازیان) . دیسان شه‌رِ
دوای چه‌ندین رۆژ وه‌ستاو به‌قازانجی یه‌كێتی نه‌هاته‌وه. ئیتر ده‌بوو بیر
كاته‌وه له‌رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتی بۆ لاشه‌رِ كردنی ته‌واوی، پاشان
ره‌زامه‌ندی دنیای ده‌رێ تاچاوپۆشی له‌پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بكه‌ن،
كه‌ده‌چێته جه‌وله‌ی سێیه‌می شه‌رِه‌وه، كه له (17/12/1993)ه‌وه
ده‌ستیپێكردو تا (14/1/1994) ی خایاند، له(21) ناوچه شه‌رِ بوو، سه‌ركردایه‌تی
بزوتنه‌وه گیراو مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی كه‌وته ده‌ست جه‌بار
فه‌رمان و (199) كه‌سی لێ شه‌هید بوون زیاتر له (174) بریندار‌و (380) ده‌سگیركراوو دیلی
كه‌وته ده‌ست یه‌كێتی. له‌گه‌ڵ سه‌ختی ئه‌م شه‌رِه سه‌راسه‌رییه‌شدا
بزوتنه‌وه هه‌ر مایه‌وه‌و هاته‌وه سه‌رپێ، چونكه هه‌موو
سه‌ركردایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی مابوو، ئێرانیش پشتیوانی لێ كرد‌و نه‌یهێشت
به‌یه‌كجاریی بكه‌وێت، یان په‌رته‌وازه بوونی توول بكێشێت.
شه‌رِه‌كانی
یه‌كێتی، كه‌شه‌رِی ساحه‌و مه‌ساحه بوون، شه‌رِی ده‌سه‌ڵات و رێگرتن
له‌ته‌شه‌نه‌ی ئیسلام و مونافه‌سه‌ی هێزیی ئیسلامی به‌ده‌ردی خۆیان ده‌ڵێن
سیاسی بوو، زۆر ناعادیلانه بوو، یه‌كێتی و ئه‌وانه‌ی پشتییه‌وه ده‌یانه‌ویست
بزوتنه‌وه بكه‌وێته ئه‌و قاڵبه‌وه، كه‌بۆیان دیاری كردبوو، بزوتنه‌وه‌ش
نه‌یده‌هێشت، به‌ڵام مامۆستا عه‌لی باپیر به‌ئینشیقاقه تاریخیه‌كه‌ی خۆی،
خۆشی و بزوتنه‌وه‌و هه‌موو ئیسلامییه‌كانی خسته ئه‌و قاڵبه‌وه، كه ئێران و
یه‌كێتی ده‌یانوویست!
رِێگا : پێتوایه شه‌رِو دۆخی نائاسایی بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی راگرتبوو، ئه‌گه‌رنا به‌هۆی بوونی باڵی جیاواز‌و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
جیاوازه‌وه بزوتنه‌وه ئاماژه‌كانی پارچه پارچه بوونی له‌گه‌ڵ
دروستبوونیدا له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو؟
كرێكار : پێموایه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی بزوتنه‌وه‌وه، ئێران بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
له‌دابرِان و ئینشیقاق ده‌پاراست، له‌سه‌رده‌می شه‌رِی عێراق-ئێران‌دا،
نه‌ده‌كرا بهێڵێت ئیختیلافاته‌كانی هه‌ردوو مامۆستا عه‌لی بزوتنه‌وه
هه‌ڵوه‌شێنن! كه‌شه‌رِ ته‌واو بوو، ئێران ده‌یوویست بزوتنه‌وه‌ی له‌كۆڵ
بێته‌وه! كه‌راپه‌رِین روویداو هه‌موو هاتینه‌وه ووڵات، ئێران ناچار بوو
مامه‌یی بزوتنه‌وه بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ژماره‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا
بزاوتی پێ بكات، به‌ڵام كه‌كۆنگره‌ی شه‌شه‌م له‌بێتواته له (1992) دا كرا‌و باڵی
وه‌هابییه‌كان ( وه‌كو ئه‌وان و یه‌كێتی ده‌یانووت) سه‌ركه‌وت، مه‌ترسی
ئه‌وه‌ی لێ نیشت، كه‌ده‌بێ زوو فریا كه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاریی
بزوتنه‌وه‌ی له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت! ئاوا ئێران هه‌وڵیدا بزوتنه‌وه‌ی
به‌ده‌سته‌وه بمێنێت، بۆیه سه‌بری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته توندانه‌ی
ئێمه گرت، كه‌دژی ده‌وه‌ستاینه‌وه، ئینجا له‌شه‌رِه‌كانی (1992 و 1993) ی
بزوتنه‌وه‌و یه‌كێتیدا هه‌ڵی بۆ ره‌خسایه‌وه، كه به‌ناوی پشتیوانی كردن
له‌بزوتنه‌وه ده‌ست بخاته‌وه ناو بزوتنه‌وه، به‌ڵام بواری زۆری نه‌بوو،
ئه‌وكاته من به‌رپرسی مه‌كته‌ب عه‌سكه‌ریی بووم، به‌ڵام دواتر، كه‌یه‌كێتی
شه‌رِه سه‌رانسه‌رییه‌كه‌ی به‌بزوتنه‌وه فرۆشت و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه
هێزی بزوتنه‌وه‌ی رادا! ئێران به‌ته‌واوی هاته ساحه‌كه‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردانی
ته‌واوی له‌سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌وه ده‌ستپێكرد! هه‌ر ئه‌وكاته‌ش
بزوتنه‌وه خه‌ریكبوو له‌ت ببێت، به‌ڵام هه‌ر ئێران نه‌یهێشت، چونكه ده‌یزانی
به‌له‌تبوونی بزوتنه‌وه هیچ ئامێرێكی توندی وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارتی و
یه‌كێتی بۆ دروست نابێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه زۆر له‌سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه و
رابوونی ئیسلامی په‌ییان پێ نه‌ده‌برد ئه‌وه بوو، كه‌هه‌ر ئێران هۆكاریی
ئیختیلافاته‌كانی ناو بزوتنه‌وه بوو، ئێران نه‌یده‌هێشت ره‌نجی
ئاشتبوونه‌وه‌كان به‌ر بگرێت، ئێران نه‌یده‌هێشت په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌مان
له‌گه‌ڵ پیاوانی بزاوته ئیسلامییه‌كاندا به‌هێزتر كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه تۆوی مردنی خۆی له‌هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرێت، تائه‌گه‌ر رۆژێك
له‌رۆژان برِیاری مردنیدا، ئه‌و لۆمه‌كراو نه‌بێت. بۆیه له‌وه‌و دوا
به‌شه‌رِه‌كانی (1994 و 1995 و 1997) ئێران زۆر زیره‌كانه توانی ئه‌وه‌نده
بزوتنه‌وه به‌سه‌ری یه‌كێتی بكێشێت و رایكێشێت تا به‌ته‌واوی له‌رۆژئاوای
كرده‌وه‌و له (1997) به‌دواوه كردییه ژماره‌ی خۆی له‌خه‌باتی كوردایه‌تی
كوردستانیانی باشووردا. ئێران به‌بزوتنه‌وه یه‌كێتی برده‌وه‌و به‌یه‌كێتیش
دیموكراتی ئێرانی خه‌ساند! كه‌رۆڵی بزوتنه‌وه‌ش ته‌واو بوو، بۆئه‌وه‌ی
نه‌كه‌وێته ده‌ست ئێمه‌ی "ئیفراتی " توندرِه‌و! خێرا بزوتنه‌وه‌كه‌یان
هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌تێكی فشه‌ڵیان دایه مامۆستا عه‌لی باپیر تا وای حاڵی
كه‌ن، كه بۆته رابه‌رێكی گه‌وره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تری
ده‌سكه‌وتووه!
رِێگا : یه‌كگرتنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و راپه‌رِینی ئیسلامی
بۆهۆكاری بابه‌تی و ئیمانی ده‌گه‌رِێته‌وه یان بۆكاریگه‌ری سۆزی ئیمانی؟
له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌ندامانی باڵای راپه‌رِینی ئیسلامی ئه‌وه ده‌ڵێَن
كه‌یه‌كبوون پرۆژه‌ی كوده‌تاكردن بووه به‌سه‌ر ماڵی كۆچكردوو م.عه‌لی
عه‌بدولعه‌زیزدا و دوورخستنه‌وه‌یان بووه له‌رابه‌رایه‌تیكردنی
جوڵانه‌وه‌ی ئیسلامی چه‌كدار به‌چه‌ند قۆناغێك؟
كرێكار : هاتنی بزوتنه‌وه‌ی
راپه‌رِینی ئیسلامی (نه‌هزه) بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له (1999) دا لوغمێكی بێ
ره‌حم بوو، ئینقیلابێكی شووم بوو، ئاگری فیتنه‌یه‌كی بێ ئامان بوو! به‌هه‌ر
نیه‌تێك هاتبن، به‌ته‌ئكید له‌به‌ر خاتری خوا نه‌هاتبوون. بۆیه خۆشیان رسوا
كرد‌و ئێمه‌شیان هه‌ڵته‌كاند! خوێندنه‌وه‌یان بۆ بزوتنه‌وه‌و باڵه‌كانی
ساویلكانه بوو، زۆر سه‌یر بوو، هاتنیان له ترسی حه‌مله‌ی یه‌كێتی بوو، له
فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر مفه‌وه‌زێكی یه‌كێتی چوار سه‌ركردایه‌تیانیانی
ماشییه‌وه‌و چه‌ندی رۆژ بزر كران! كه‌چی كه هاتنه ئه‌شكه‌وته بێ
ساحێبه‌كه‌ی بزوتنه‌وه، كه‌وتنه شرِه‌خۆریی! به‌دارو به‌ردی
مه‌كته‌به‌كانمان به‌ربوون و هه‌ر یه‌كه‌یان داوای لاندكرۆزه‌رو حیمایه‌ی
ده‌كرد! له‌كاتێكدا شێخ فه‌خره‌دینی سه‌ركردایه‌تیان بۆ چاره‌سه‌ری پشتی چوو
بووه به‌غدا! حاجی سمكۆیان به‌پاسی نه‌فه‌رات له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه
ده‌هاته‌وه بۆ سلێمانی، كه‌چی ده‌شیانووت ده‌بێ وه‌كو مامۆستا عه‌لی باپیر‌و
كرێكار حیمایه‌مان هه‌بێت! له‌یه‌كێتی هه‌ڵاتبوون كه‌چی كه هاتنه ناو
بزوتنه‌وه خۆیان هه‌ڵدایه قه‌ڵان دۆشكانمان! له‌فاكو فیكی ئێران‌دا هه‌تا
بڵێیت نه‌خوێنده‌وار بوون، بۆیه وا ساده به‌فیكه‌یه‌ك بۆ دژایه‌تی باڵه
سه‌له‌فییه‌كه‌ی ئێمه رایانكێشانه باڵی مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه‌و ئێستاش
ده‌یانبینی دوای به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان پێیان ره‌وا نابینن
یه‌كێكیان بكه‌نه مدیری ته‌له‌فزیۆنی په‌یامی ئێرانیزمه‌كه! نه‌هزه‌كان
شایانی دادگایی كردنن!
رِێگا : دروستبوونی كۆمه‌ڵی جوندولئیسلام بۆچی هۆكارێك
ده‌گه‌رِایه‌وه؟ ئاكامه‌كانی شكستی كۆنگره‌ی یه‌كی یه‌كبوونی ئیسلامی، یاخود
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له‌پێكهێنانی قه‌واره‌ی ئیسلامی و
جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا؟
كرێكار : له‌دوای شه‌رِی نه‌كسه‌كه‌و
شه‌رِه‌كانی (1995) ه‌وه مقۆ مقۆی ئه‌وه‌مان له‌ناودا ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌م
سه‌ركردایه‌تییه له‌جێبه‌جێ كردنی ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌یدا
ده‌سته‌پاچه‌یه‌و جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه هه‌نگاوێك به‌ره‌و دامه‌زراندنی
دارولئیسلامێك بنێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر گله‌یی و گازانده بوو، دوای ئه‌وه‌ی
له (1996) دا بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ركه‌وت و كابوولی خسته ژێر ركێفی خۆی و بن
لادن له‌وێوه ده‌ركه‌وته‌وه، هه‌ندێك برای رِه‌وتی سه‌له‌فییه‌كانی ئێمه
(له‌ئیسلاح و هێزی دووی سۆران) چوونه ئه‌فغانستان و به‌هیممه‌تێكی واوه
گه‌رِانه‌وه كه ده‌بێت هه‌وڵی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بده‌ین و خۆمان
شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكه‌ینه‌وه به‌ده‌ستوورو یاسا‌و داوه‌ریی خه‌ڵكی
بهێنینه‌وه لا، ئه‌مه وای كرد برایانی هێزی دووی سۆران (كه دوایی بوونه
جوندولئیسلام) خۆیان تۆكمه‌تر كه‌ن و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یان چرِتر كه‌ن و
لایه‌نگریی هه‌ندێك زانای ده‌ره‌وه‌یان ده‌سكه‌وێت، له‌گه‌ڵ واده‌ی هاوكاریی
و پشتگرتنیان، ئێران ئه‌مه‌ی ده‌زانی، بۆیه ده‌یوویست خێرا كێشه‌كان وه‌ك
جاران حه‌ل كات، به‌ڵام كار له‌كار ترازابوو، كه مامۆستا عه‌لی باپیر له (31/5/2001)
دا ئینشیقاقه‌كه‌ی راگه‌یاند، رێ بۆ برایانی هێزی دووی سۆرانیش خۆش‌بوو، كه
جوندولئیسلام راگه‌یه‌نن، راگه‌یاندنی جوندولئیسلام په‌یوه‌ندی به‌كۆنگره‌ی
ته‌وێڵه‌وه نه‌بوو، ئێمه‌ش له‌باڵی ئیسڵاح برِیارماندابوو، مه‌شقی ته‌واو
به‌سێسه‌د پێشمه‌رگه‌ی كارامه‌ی خۆمان له‌سه‌ر هه‌موو چه‌كه‌كان بكه‌ین و
بچینه شارباژێرِو سه‌ربه‌خۆ كار بكه‌ین، هه‌ر چه‌نده تائه‌و ساته‌ش
مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌مان هه‌ر به‌باشتر ده‌زانی ئه‌گه‌رچی له‌چاكبوونیشی بێ
هیوا بووبووین.
رِێگا : هۆكاره‌كانی یه‌كگرتنی باڵی ئیسلاح و جوندولئیسلام و
دروستكردنی پشتیوانانی ئیسلام چی بوون؟
كرێكار : ئێمه به‌حوكمی لێك نزیكی رۆحی و
فیزیكییه‌وه ده‌مانزانی برایانی هێزی دووی سۆران خه‌ریكی پێكه‌وه‌نانی
كۆمه‌ڵێكن و به‌م نزیكانه رایده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی كه‌ی
ده‌بێت، (1/9/2001) ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌وان جوندولئیسلامیان راگه‌یاند، به‌یانییه‌كه‌ی
كاك ئه‌بوعه‌بدوڵڵای شافیعی و كاك ئه‌ییوب و ئه‌بو وائیل هاتنه لام بۆ گوڵپ،
به‌ڵام هیچیان نه‌دركاند، كه‌چی سه‌عات چواری ئێواره به‌یانێكیان له‌و شاخه
به‌عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه كه‌جوندولئیسلامیان تێدا راگه‌یاند! دوای (12) رۆژیش
شه‌رِه‌كه‌ی خێڵی حه‌مه روویدا كه به‌زیانی یه‌كێتی ته‌واو بوو، دوای یه‌ك
مانگ له‌ویش شه‌رِی شنروێ روویدا كه به‌زیانی جوند ته‌واو بوو. جوند تینێكی زۆری
كه‌وته سه‌ر، یه‌كێتی و ئێران هه‌وڵی زۆریان دا له‌رێی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه
ئیحتیوایان كه‌ن، به‌ڵام فه‌شه‌ل بوون، له‌و ساته‌وه‌ختانه‌دا منیش هانی
یه‌كگرتنیانم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ ده‌دا، به‌و هیوایه‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان
یه‌ك ده‌گرینه‌وه‌و هه‌موومان ده‌بینه به‌رده‌وامبوونی بزوتنه‌وه، به‌ڵام
دیاربوو مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵ قورس ده‌بوون، چونكه مه‌رجی یه‌كێتی-ئێران بوون،
جوندولئیسلام زۆر بێ كه‌س مابوونه‌وه، زۆریش قه‌رزار بوون، منیشیان به‌كه‌سی
خۆیان ده‌زانی. منیش هه‌ر ده‌بوو نه‌هێڵم بكه‌ون، بۆیه شه‌وی وا هه‌بوو زیاتر
له (250) پێشمه‌رگه‌ی خۆمانم بۆ ده‌كردن به‌كه‌مین و لایه‌كی به‌ره‌كه‌یانمان
به‌شه‌و بۆ ده‌گرتن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش راگه‌یاندنی جوندولئیسلامیش دانیشتنی
هاوبه‌شمان پێكه‌وه هه‌بوو. دوای ئه‌و تین و فشاره‌ی كه‌وته سه‌ریشیان
دانیشتنه‌كانمان به‌رده‌وام كرده‌وه‌و له‌شه‌شه‌مین دانیشتن‌دا برِیاری
ئه‌وه‌مان دا ببینه یه‌ك. ئێمه پێشتر یه‌كترمان ده‌ناسی. من ده‌رسم له (1988) دا
به‌زۆرینه‌یان ووتبوو. كاك ئاسۆی فه‌رمانده‌ی هێزی دووی سۆران قوتابی فێرگه
سه‌ربازییه‌كه‌مان بوو، كه له‌كاولۆكان (لای ره‌واندز) له (1992) دا دامان
مه‌زراندبوو، ئه‌وانی تری شوراشیان هه‌روه‌ها، بۆیه چه‌ند مه‌رجێكمان
له‌گه‌ڵ یه‌كتریی گۆرِییه‌وه‌و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ رێكه‌وتین و برِیارماندا
له (10/12/2001) پشتیوانانی ئیسلام له‌كوردستان (ئه‌نسارولئیسلام) راگه‌یه‌نین.
رِێگا : ئامانجه‌كانی پشتیوانانی ئیسلام چی بوو، دیسان ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ
به‌شداری سیاسی‌دا بوون، یاخود دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی ئسلامی؟
كرێكار :
یه‌كه‌مین خاڵێك ئیسڵاح و جوند له‌سه‌ری رێكه‌وتن چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی
ئیسلام بوو، بایه‌خدان بوو به‌و قه‌واره بچووكه‌ی كه (22) گوند بوو كه‌وتبووه
به‌رده‌ستمان، به‌شداریی حكومه‌تی عه‌لمانیمان پێ ره‌فز بوو، جێی
موناقه‌شه‌مان نه‌بوو، به‌ڵام وه‌كو كۆمه‌ڵێكی كوردستانییانه بووین، چونكه
ئێمه‌ی ئیسلاحیش یه‌كه‌مین مه‌رجمان له‌سه‌ر جوند ئه‌وه‌بوو كه نابێت سه‌ر
به‌هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كی بن. نابێت له‌هیچ لایه‌كه‌وه پاره‌یان
بێ پرس و ئاگاداریی من بۆ بێت، ئه‌و هێرشه‌ش كه دوای شه‌ش مانگ ئه‌نسار كردییه
سه‌ر یه‌كێتی، به‌هیوای ده‌ركردنیان بوو له‌ناوچه‌كه. برِیارمان دابوو
هه‌ڵه‌بجه‌و سیروان بگرینه‌وه‌و حوكمی ئیسلامی راگه‌یه‌نین.
رِێگا: ئه‌و
ته‌وه‌ره و باس و خاڵانه چی بوون، كه له‌وتووێژی نێوان پشتیوانانی ئیسلام و
یه‌كێتیدا له‌دانیشتنه‌كانی نێوانتاندا باسده‌كران؟
كرێكار : ئه‌و خاڵانه
له‌دوو دۆكۆمێنتدان، یه‌كه‌میان باس له (8) خاڵ ده‌كات، له‌وانه:
1 ـ
ته‌قه‌به‌س (مه‌به‌ستى ئاگربه‌سته- ئاماده‌كارى وتووێژ) له‌هه‌ردوولاوه.
2ـ وه‌ستاندنی دژه راگه‌یاندن.
3 ـ ئازادكردنی گیراوه‌كان .
دووه‌م
دۆكۆمێنتیش (11) خاڵ بوو، له‌وانه:
1ـ كشانه‌وه‌ی هێزی هه‌ردوولا له‌و
شوێنانه‌ی ئێستا تێیدان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌پێش (20/8/2001) تێیدا بوون.
2 ـ
قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌زیانی ئه‌ندامانی پشتیوانانی ئیسلام كه
به‌هۆی هێرشی یه‌كێتیه‌وه بۆ سه‌ریان لێیان كه‌وتووه. ( ته‌نها له‌ناحیه‌ی
سیرواندا 67 ماڵی ئیسڵاح و جوند فه‌رهوود كرابوو، كه هه‌یانبوو گه‌رمیانی بوو دوو
جاری تر ماڵی فه‌رهوود كرابوو!)
3ـ هاوكاری كردنی پشتیوانانی ئیسلام به‌برِی
هه‌شت سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی ( كه ئه‌وكاته ده‌یكرده چل و دوو هه‌زار
دۆلاری ئه‌مریكایی، ئه‌مه شتێكی ئاسایی بوو، چونكه حزبێكی وه‌كو حزبی شیوعی
كوردستانی برِی (220ر505) دیناری له یه‌كێتی وه‌رده‌گرت، یان زه‌حمه‌تكێشان كه
برِی (000ر700) دیناری وه‌رده‌گرت.
4 ـ بایه‌خدان به‌ناحیه‌ی بیاره‌و ئه‌و بیست
گونده‌ی له‌ژێر حوكمی پشتیوانانی ئیسلامدایه.
5 ـ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و
پرۆژانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێی برِیاری (986) ده‌یانكات كه شه‌ش
وه‌زاره‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربرِیووه‌و بوجه‌ی
ته‌واوی بۆیان ته‌رخان كردووه كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته (153) سه‌دو په‌نجا
ملیۆن دینار واته (066ر955ر7) دۆلار.
به‌ڵام یه‌كێتی كه ئه‌م خاڵانه‌ی بینی پشێو
بوو، چونكه وایده‌زانی پشتیوانانی ئیسلام كۆمه‌ڵێك چه‌كداری سه‌له‌فی
توندرِه‌ون و ئه‌قڵیان به‌و شتانه ناشكێت، له‌وه ئیزعاج بوون كه ئێمه
هه‌موو دۆكۆمێنتی ئه‌م پرۆژانه‌مان لابوو، داوامان ده‌كرد ئه‌م
خزمه‌تگوزارییانه بۆ ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ن! له‌وه ده‌ترسا خۆمان بكه‌ینه
ده‌مرِاستی ئه‌و خه‌ڵكه مه‌حرومه!
رِێگا : باس له‌وه ده‌كرێ
كه‌نه‌گه‌یشتنه ئاكامی گفتوگۆكان كه له‌سلێمانی پاڵاس به‌رِێوه‌چوو
له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی ئه‌و برِه پاره‌یه بووه، كه‌ئێوه ده‌ستنیشانتان
كردبوو یه‌كێتی بتانداتێ؟ تۆ چیترت هه‌یه زیادی بكه‌یت له‌مباره‌وه؟
كرێكار
: نا، پاره نه‌بووبووه كێشه‌ی نێوانمان، چونكه ئێمه داوای مانگانه‌ی (42)
هه‌زار دۆلارمان كردبوو، خۆ هه‌ر له‌و ساته‌دا بوو به‌یه‌ك سه‌فقه بایی (50)
هه‌زار دۆلارمان چه‌ك كرِیبوو، ئێمه هه‌ژار نه‌بووین، پاره‌ش نه‌بووه خاڵی
ناوكۆیی، مه‌گه‌ر جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بووبێته خاڵێك، ئه‌مه‌ش هیچ لایه‌كمان باسمان وا لێ نه‌كردبوو كه ناوكۆیی بێت و
چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، چونكه جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی وا ساڵانی ده‌وێت.