نوسینه‌وه‌ی عومه‌ر
عه‌لی
بزنم له مه‌ندووب زۆر خۆشتر ئه‌وێ،تا ئیسته مه‌ندووب هیچی
نه‌کردووه،ئیتر من چیمه له‌م هاتووچووه؟
لادێی و بزن فرۆشتن و
هه‌ڵبژاردن
ڕۆژێك کابرایه‌ك دانیشتووی دێهات
دوو بزنی هێناو بۆ ناو شار
ئه‌هات
که بیانفرۆشێ بۆ پێویستی ماڵ
گه‌یشته ناوشار سا به هه‌ر
ئه‌حواڵ
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بوو
له هه‌موو شارێك نائب ناردن
بوو
کوڕێکی شاری گه‌یشت به کابرا
وتی هاچۆنی ئه‌ی ده‌سته
برا
خه‌ریکن ڕه‌ئی ئه‌ده‌ن بۆ نوێنه‌ر
تۆش بڕۆ ڕه‌ئیت بخه‌ره
ده‌فته‌ر
لادێیی وتی ڕه‌ئی چلۆنه؟
ئاخۆ تازه‌یه یا وه‌کوو
کۆنه؟
من به ته‌مه‌ن خۆم ڕه‌ئیم نه‌دیوه
له هیچ که‌سیشم هیچ
نه‌پرسیوه
نازانم ڕه‌ئی خواردنه یان پۆشاك
نازانم ئایا بێ فه‌ڕه یا
چاك
من هه‌موو ڕۆژێك دێم بۆ ناو بازاڕ
بۆ ڕه‌ئیم نه‌دی لای حاجی و
توجار؟
ئاخۆ به متره یا به‌کێشانه؟
ئاخۆ به‌رته‌سکه یا به‌ری
پانه؟
به ده‌سته ده‌یده‌ن ئاخ‌و به دامه؟
نرخی گرانه یاخۆ
هه‌رزانه؟
ئه‌رشتی چاکه هه‌ردوو بزنه‌که‌م
ئه‌یده‌م به ڕه‌ئی بێ
زیاد و که‌م
ئه‌گه‌ر خراپه بۆچی بیکڕم
نانی خێزانی برسی ببڕم؟
ئه‌وه
بزنه ئه‌یده‌م به ڕه‌ئی بێفه‌ڕ
ئه‌یده‌م به کڵاش بۆ پێی ئه‌حه
که‌ڕ
کابرای شارسانی لێی هاته زمان
وتی لادێیی هه‌ژاری نه‌زان
ڕه‌ئی
بۆ پیاوی مه‌ندووب دانراوه
له وڵاتێ یه‌کێ دیاری کراوه
مه‌ندووب
یه‌کێکه ئه‌چێته به‌غدا
بۆ ناته‌واوی هه‌وڵمان بۆ ئه‌دا
نایه‌ڵێ
هه‌رگیز زۆرمان لێ بکه‌ن
ده‌س ڕه‌نجی ئێمه به بایی ببه‌ن
قه‌مچی بپێچن
له‌سه‌ر و گوێمان
به خوت و خۆڕایی جوێن بده‌ن پێمان
ئه‌مان پارێزێ چون
حه‌ق دارمانه
له خۆمان چاتر ئه‌و خه‌مخۆرمانه
لادێێ:
بۆچی کاکه
گیان ئه‌وه هه‌ر بووه
ئێسته داهاتووه، یان پیشه‌ی
زووه؟
شارستانی:
نه نه، براکه‌م بووه تا بووه
مه‌جلیسی نه‌واب،
هه‌ر پیشه‌ی زووه
لادێیی:
ئه‌ر مه‌ندووب هه‌یه، بۆ ده‌سه‌ی
زۆردار
هه‌ر ڕۆژنه‌ڕۆژێ ئه‌مبه‌ن بۆ بێگار
ئه‌ر مه‌ندووب هه‌یه بۆچی
مام کوێخا
له‌سه‌ر خۆڕای ئابڕوم ئه‌با
ئه‌ر مه‌ندووب هه‌یه و غیره‌ت
ئه‌نوێنێ
ئاغا جه‌ریمه‌م بۆ لێ ئه‌سێنێ
ئه‌ر مه‌ندووب هه‌یه
تووتنه‌که‌م کوانێ؟
ئه‌ر مه‌ندووب هه‌یه دۆنمه‌که‌م کوانێ
ئه‌ر
مه‌ندووب هه‌یه بۆچی هه‌ژاران؟
به برسی ئه‌گرین شه‌وس و ئێواران
نه
ڕه‌ئیم هه‌یه و مه‌ندووبم ئه‌وێ
بزنم له مه‌ندووب زۆر خۆشتر ئه‌وێ
تا
ئیسته مه‌ندووب هیچی نه‌کردووه
ئیتر من چیمه له‌م هاتووچووه؟
دیوانی
قانع