تایبه‌ت :دووربین
رواڵه‌ته‌كانی پوكانه‌وه‌ی سۆزی دینداریی
3ـ بێ ئاگایی له مردن و دوای مردن ،
دووره په‌رێزی له كۆرِی یادی خوا‌و كۆمه‌ڵی ره‌سه‌نی خواناسان كه قیامه‌تت
بیر خه‌نه‌وه ، موسوڵمانمان هه‌یه دوا هه‌واڵی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی ئه‌م
گرووپی كوفر‌و ئه‌و به‌ره‌ی كافر ده‌زانێت و هه‌موو چالاكییه‌كیان ده‌زانێت ،
به‌ڵام نه‌ك هه‌ر گۆرِو مردن و نیشانه‌كانی قیامه‌تی له بیر نییه ، هه‌ر وه‌كو
زانیارییه‌كی مه‌عریفیش نازانێت چین ؟! بۆیه كه به لای گۆرِستانیشدا گوزه‌ر
ده‌كات هه‌ر له گه‌شكه‌ی پێكه‌نیندایه ! ئه‌گه‌ر پرسیاری ده‌رباره‌ی حه‌شرو
پردی سیرات لێ بپرسیت ره‌نگه زانیارییه‌كه‌ی له هی پیرێژنێكی حه‌فتا ساڵه‌ی
گوند نشین زیاتر هیچی تری وای لێ نه‌زانێت ! ئه‌م نه‌زانینه‌ش هۆكارێكی
سه‌ره‌كییه بۆ پووكانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی سۆزی موسوڵمانێتی ..
4ـ بێ ئاگا
بوون له سوپاس كردنی خوای گه‌وره له‌سه‌ر نیعمه‌ته بێ شوماره‌كانی ، سۆز
پووكاوه‌و هه‌ست مردوو ، لایه‌كی ئیمانی ناكات به لای ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌وه
كه تێیدایه‌تی : ماڵێكت هه‌یه تێیدا سره‌وتوویت ، هه‌زاران هه‌زار موسوڵمانی
وه‌كو تۆ هه‌ن ( له كوردستان و عێراقه‌كه‌ی خۆت ) ئه‌هلی ئه‌نفالن ، ده‌ركراوی
كه‌ركووكن و هێشتا له چادردان ! ده‌ركراوی به‌عس و پارتی و یه‌كێتین و
كه‌نارێكیان نییه تیایدا بسره‌ون .. ئه‌دی كه‌ل و په‌لی ناو ماڵ ؟! له چیت
كه‌مه ؟! ئه‌دی ژن و منداڵ ؟! ئه‌دی خۆراكه هه‌مه جۆره‌كانت ، چێشت ، میوه ،
سارده‌مه‌نی ، شیرینی ؟! ئه‌دی ته‌ندروستی و له‌شی ساغ و سه‌یاره ؟! ئه‌دی كار‌و
پاره‌و سامان ؟! جل و به‌رگ و پۆشاك و عه‌ترو جوانی ؟! ئه‌دی ئازادی و گه‌رِان و
سه‌ردان و چوونه ده‌ره‌وه‌و هاتنه ژووره‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی خۆت ، ده‌زانیت
چه‌ند هه‌زار لێی مه‌حروومن ؟! خۆ ئه‌وانه‌ی گوانتانامۆ ناڵێم ( هه‌رچه‌نده
له‌وانیشدا پێنج كوردی بێ شوانی تێدایه ) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی لای پارتی و یه‌كێتی ،
كه هه‌یانه ته‌مه‌نی له خوار هه‌ژده‌وه‌یه ؟! قه‌ت له خۆت نه‌پرسی :
ئه‌رێ ئه‌مانه كه حه‌زیان دێته سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی من حه‌زیان لێ ده‌كه‌م چی
ده‌كه‌ن ؟! ئیمامی بوخاری له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ـ خوا لێی رازی بێت ـ
ده‌گێرِێته‌وه كه : ( خَرَجَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم ذاتَ يومٍ أو ليلةٍ
فإذا هو بأبي بكرٍ وعُمرَ، فقالَ : ما أخْرَجَكُمَا من بيوتِكما هذهِ الساعةِ ؟ قالا:
الجوعُ يا رسولَ الله ؛ قال : وأنا والذي نفسي بيدهِ لَأخْرَجَنِي الذي أخْرَجَكُمَا،
قُومَا ؛ فقامَا مَعَهُ ، فأتَى رَجُلاً من الأنصارِ فإذا هو ليسَ في بيتِهِ ،
فَلَمَّا رأتْهُ المرأةُ قالَتْ : مَرْحَبَاً وأهْلَا ً؛ فقالَ لها رسولُ الله صلى
الله عليه وسلم : أينَ فلان ؟ قالت : يَسْتَعْذِبُ لنَا من الما‌ء ؛ إذ جا‌ء الأنصاري ،
فَنَظَرَ إلى رسولِ الله صلى الله عليه وسلم وصاحِبَيِهِ ، ثُمَّ قالَ : الحمد لله ! ما
أحَدٌ اليومَ أكرمُ أضيافاً مِنِّي ، قال : فانْطَلَقَ فجاءَهم بِعِذْقٍ فيه بُسْر
وتَمْرٌ رَطْبٌ ، فقال : كلوا من هذه ؛ وأخَذَ المِدْيَةَ ، فقالَ لهُ رسولُ الله صلى
الله عليه وسلم : إيِّاكَ والحَلوبَ ؛ فَذَبَحََ لَهُمْ ، فأكلوا من الشاة ، ومِن ذلك
العِِذْقِ ، فَشَرِبُوا، فَلَمَّا أنْ شَبِعُوا وَرَوَوا قالَ رسولُ الله صلى الله
عليه وسلم لأبي بكرٍ وعمرَ : والذي نفسي بيدِهِ لَتُسْأَلُنَّ عَن نَعيمِ هذا اليومِ
يومَ القيامة ! أخْرَجَكُمْ مِن بيوتِكم الجوعُ ، ثم لَمْ تَرْجَعُوا حَتَّى
أصَابكُم هذا النعيمُ ) پێغه‌مبه‌ری نازدار صلى الله علیه وسلم رۆژێك ته‌شریفی
برده ده‌ره‌وه تووشی بوو به تووشی ئه‌بو به‌كرو عومه‌ره‌وه ، لێی پرسین : چی
به‌م ناوه‌خته هێناونێتییه ده‌ره‌وه ؟ فه‌رموویان : برسێتی ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا ! ئه‌ویش فه‌رمووی : ده‌ی سا به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ،
منیش هه‌ر ئه‌وه هێناومێتیه ده‌ره‌وه ، هه‌ستن با برِۆین ، له خزمه‌تیدا
رۆیشتن بۆ ماڵی ئه‌نسارییه‌ك ( پشتیوانه‌كانی خه‌ڵكی مه‌دینه ) كابرا له‌وێ
نه‌بوو ، كه خێزانه‌كه‌ی بینی : فه‌رمووی : به خێر بێیت ، فه‌رموو ، پێغه‌مبه‌ر
صلى الله علیه وسلم لێی پرسی : ئه‌دی كوا فڵان له كوێیه ؟ ژنه فه‌رمووی :
رۆیشتووه ئاوی خواردنه‌وه‌مان بۆ بهێنێت ، له‌و كاته‌دا بوون و كابرای ئه‌نساری
هاته‌وه ، ته‌ماشای پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و هه‌ردوو یاوه‌ره‌كه‌ی
كرد‌و فه‌رمووی : سوپاس بۆ خوا ، ئه‌مرِۆ كه‌س میوانی به‌رِێزی وه‌كو ئه‌وانه‌ی
منی نییه ، هه‌ر خێرا رای كرد چڵێك قه‌سپی لێ كرده‌وه‌و هێنای ، فه‌رمووی :
فه‌رموون بخۆن ، ده‌ستی دایه كێردێك ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێی
فه‌رموو : نه‌كه‌ی ده‌ست له شیرده‌ره‌كان ده‌یت ( واته هیچ سه‌ر نه‌برِیت )
به‌ڵام ئه‌و به‌رخێكی بۆ سه‌ربرِین ، كه له به‌رخه‌كه‌و قه‌سپه
خورماكه‌یان خوارد ، كه تێریان خوارد‌و خوارده‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه
وسلم به ئه‌بو به‌كرو عومه‌ری فه‌رموو : به‌و خوایه‌ی نه‌فسی منی به ده‌سته
له رۆژی دواییدا له‌م نیعمه‌ته‌ی ئه‌مرِۆتان ده‌پرسرێنه‌وه ، به برسێتی له
ماڵی خۆتان هاتنه ده‌رێ و نه‌گه‌رِانه‌وه تا ئه‌م نیعمه‌ته‌تان به نسیب بوو
..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : ( نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِیهِمَا كَپِیرٌ مِنْ
النَّاسِ الێِّحَّه‌ُ وَالْفَرَاغُ ) البخاری واته : دوو نیعمه‌ت هه‌یه زۆر
كه‌س كه‌م به‌شن تێیدا: ته‌ندروستی و كاتی به‌تاڵ ..
5ـ نه‌كه‌وتنه ژێر
كاریگه‌ری قورئانی پیرۆز : ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ست مردووه‌و سۆزی پووكاوه‌ته‌وه
كه قورئان ده‌خوێنێت یان قورئانی بۆ ده‌خوێنن ، یان كه خۆی گوێی لێ ده‌گرێت ،
ناكه‌وێته ژێر ته‌ئسیریه‌وه ! دڵی بۆی راناچه‌نێت ، هۆشی ناداتێ ، ئه‌گه‌ر
هۆشیشی بداتێ دڵی ئه‌وه‌نده زیندوو نییه تا له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانیدا بجۆشێت ،
یان ته‌فاعوول كات ، زۆر كه‌س هه‌ر كه گوێ له قورئان ده‌گرێت هه‌ر سه‌رنج
ده‌داته ئاوازی خوێندنه‌كه یان ده‌نگ خۆشی قورئان خوێنه‌كه ، هی وا هه‌یه
زۆر چاك گوێی بۆ شل ده‌كات ، وا ده‌زانیت له‌گه‌ڵیدایه ، كه‌چی تومه‌ز هه‌ر به
ته‌جوویده‌كه‌یه‌وه مه‌شغووڵه ، هۆشی هه‌ر بۆ ئه‌وه رۆیشتووه ئه‌وه
مه‌ددی لازمه‌و ئه‌ویان قه‌لقه‌له‌یه‌و ئه‌وه‌یان ئیشمامه !! هه‌ر ده‌ڵێیت
له ده‌رسێكی ته‌تبیقی جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا دانیشتووه ! دڵی زیندوو
له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانی قورئاندا ده‌هه‌ژێ ده‌روون له‌گه‌ڵ ماناكانیدا ده‌شنێ ،
سینه له مه‌له‌كووتیدا سۆز ده‌یگرێت و چاوه‌كان فرمێسكی خۆشه‌وویستی خوایان
پێدا دێت ، بۆ ئه‌م جیهانه رۆحیه‌یه كه ئیمامی غه‌زالی ره‌حمه‌تی
ده‌فه‌رموێ : ئه‌گه‌ر قورئانت ده‌خوێند بگری ، ئه‌گه‌ر گریانت نه‌ده‌هات خۆت
بگریێنه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گریایت ، بۆ ئه‌و دڵه ره‌قه‌ت بگری كه به
قورئانیش نه‌رم نابێت !! ئه‌ها كه خوای گه‌وره وه‌سفی دڵی ئیمانداران ده‌كات چی
ده‌فه‌رموێ : ( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ
قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى
رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ) الانفال/2 واته : موسوڵمانان هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه یادی
خوایان لا ده‌كرێت دڵیان راده‌چه‌نێت ، كه قورئانیشیان به‌سه‌ردا
ده‌خوێندرێته‌وه باوه‌رِو قه‌ناعه‌تیان زیاد ده‌كات پێی ، ئه‌وانه پشتیان
به خوای خۆیان به‌ستووه
كه‌وابوو پێویسته موسوڵمانی هه‌ست ناسك و هۆشیارو
به‌سۆز وا قورئان بخوێنێت كه ئه‌مه فه‌رمایشتی خوایه‌و ئه‌م ده‌یخوێنێت ، چ
رێزێكه ، چ پله‌و پایه‌یه‌كه ئه‌می به‌نده‌ی لاواز‌و كه‌م گه‌یشتۆتتێ ؟!
ده‌بێت وا هه‌ست بكات ئه‌مه‌ی ده‌یخوێنێت بۆ دارِشتنی كه‌سێتی خواوویستانه‌ی
ئه‌مه ، ئه‌م قورئانه بۆ كارپێ كردنه ، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجدانێتی ، تا
ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا برژێت ، تا فریشته‌ی خوا ده‌وری بگرن و دڵ
هێمنی و ئاسایشی ده‌روون دایپۆشێت ..
6ـ كه‌سانێك زۆر هه‌ن كه سۆزیان
ده‌پووكێته‌وه‌و هه‌ستیان ده‌مه‌ێێ ، له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی خێزانێك
دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه ببن ! ئه‌و كاته ده‌بینیت باوكه‌كه بایه‌خ به
خێزانه‌كه‌ی نادات ، په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانی لا نابێته به‌رپرسی دنیا‌و رۆژی
دوایی هه‌ڵیان ناسێنێت بۆ نوێژ ، به‌رهه‌ڵستی مونكه‌راتی ماڵه‌كه ناكات ،
دایكه‌كه له‌ولاوه بایه‌خ به سه‌رپۆش و باڵاپۆشی كچه‌كانی نادات ، رێ به
هه‌ندێك تێكه‌ڵاوی و هات و چۆو ئاهه‌نگ گێرِانیان ده‌دات ، كورِه‌كه له‌ولاوه
بۆته هاورِێی پله خوا یاخی ، مه‌شغووڵی مۆدێلاتی قژو جل و به‌رگه ، خه‌ریكی
ئه‌م گۆرانی و ئه‌و ئاهه‌نگه ، له‌م یاری ده‌چێته ئه‌ویان ، له‌م بێزار
ده‌بێت ئه‌وی تر ده‌كرِێت ، هه‌ر هه‌مووشی تاوانه ، یان مایه‌ی دڵرِه‌قی و
ته‌مه‌ن به‌فیرِۆ دانه ! ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شێخ و مه‌لاو داعیش ده‌بینی ، یان
مامۆستا‌و ئه‌میریش ده‌بینیت زۆر گوێ به ئامۆژگاری كردن و فه‌رمان به چاكه‌و
به‌رهه‌ڵستی كردن نادات ! به به‌رپسێتی خۆیانی نازانن ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ووشك هه‌ڵاتنی هه‌ست و پووكانه‌وه‌ی سۆز ..
7ـ بێ خه‌م بوون
و خۆ كرِ كردن له كاره‌سات و ناسۆری موسوڵمانان و بایه‌خ نه‌دان به كێشه‌كانیان
: كابرای بێ سۆز ده‌بینیت ئه‌وه‌نده هه‌ستی مردووه ، یه‌ك كێشه‌ی موسوڵمانان
به هی خۆی نازانێت ! كه باسی میحنه‌تی موسڵمانانی دووری بۆ ده‌كه‌یت ، یان ده‌ڵێ
ئێمه هه‌قمان چییه به‌سه‌ریانه‌وه ! یان ده‌ڵێ : ئێمه چیمان له ده‌ست دێ
بۆیان بكه‌ین ، یان هه‌ر حوقه‌له‌یه‌ك ده‌كات و خۆی له لایه‌نگیری و پشتگیری‌یان
ده‌زێته‌وه ! كه باسی میحنه‌تی موسوڵمانانی نزیكی بۆ ده‌كه‌یت ، به
لالووتێكه‌وه ده‌كه‌وێته تیر‌و توانج تێ گرتن و به لووت به‌رزی و فیزێكه‌وه
ده‌كه‌وێته ره‌خنه گرتن ، كه گوایه ئه‌و موسوڵمانانه خه‌تای خۆیان !
خه‌تای خۆیانه كه هه‌ژارن خه‌تای خۆیانه كه زیندانن ! خه‌تای خۆیانه كه
شوێن نییه سره‌وتی تێدا بگرن !! ئیدی ئه‌م هه‌ست مردووانه‌ن كه ده‌یانبینی كاتی
قسه‌و جاده‌ی پان : گالووتن ، كاتی داواكاری و هاریكاری لالووتن ! كاتی كێشه‌و
راوه‌دوونان : جالووتن !! ئه‌دی كوا هه‌ستی دینداری كۆمه‌ڵكاری ؟! كوا هه‌ستی یه‌ك
جه‌سته‌یی ئوممه‌ت ؟ : كوا ئه‌و نموونه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له
حه‌دیسی بوخاری و موسلیمدا فه‌رموویه‌تی : ( مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي
تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى
مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى ) واته :
نموونه‌ی موسوڵمانان له ناو خۆیاندا له خۆشویستن و به‌زه‌یی و سۆزیاندا
ده‌رهه‌ق یه‌كتر وه‌كو جه‌سته‌یه‌كن ، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ئازاری گه‌یشتێ
سه‌راپای جه‌سته ، تا دای ده‌گرێت و شه‌ونخوونی ده‌كێشێت .. كوا بایه‌خ دان به
كاروباری موسوڵمانان كه نیشانه‌ی ئیماندارییه ؟! كوا ئه‌وه‌ی بۆ خۆتت پێ خۆشه
بۆ براكه‌شت پێ خۆش بێت ؟! كورِه كوا براكه‌ت خۆی !
8 ـ لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیر
كردنی هه‌موو روداوێك به دیدێكی ماددی و ته‌فسیرێكی سیاسیی رووت : هه‌ست مه‌ییووی
وا هه‌یه كه باسی بومه‌له‌رزه‌و ره‌هێڵه‌شی بۆ بكه‌یت هه‌ر ده‌یهێنته‌وه
سه‌ر كارلێككردنه فیزیكییه‌كان و ناهێڵێت به سزایه‌كی خوای گه‌وره‌ی بناسێنیت
، یان بڵێیت ئه‌مه ئینزاره تا خه‌ڵكی به‌روه‌و خواوویستی بگه‌رِێنه‌وه ،
ناهێڵێت بڵێیت : ئه‌مه تۆڵه‌ی خوایه ، ئه‌مه ته‌ئدیبی ملهورِانه .. نا ئه‌و
هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه پرِ بوونه‌وه‌ی بۆشایی زه‌وییه ، یان
ئه‌مه ره‌هێڵه‌و لافاوه چونكه ئاستی ئاو له سنووری ئاسایی خۆی زیاتر بووه ..
راست بۆ هه‌ر روداوێك حه‌تمه‌ن ده‌بێت هۆكارو ئه‌نجامێك هه‌بن ، به‌ڵام له
رێسای خواناسی و كۆمه‌ڵكاری مرۆڤایه‌تیشدا رێسا هه‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو رێسای
گه‌ردوونیین ، چۆن هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ك به پێی رێسای گه‌ردوونی خۆی كه بۆی
دانراوه ، له خولگه‌ی دیاری كراوی خۆیدا ده‌خولێته‌وه ، موسوڵمانیش پێویسته
به پێی رێسای گۆرِانكاری خواوویستی ببزوێت .. خوای گه‌وره بۆ هه‌ردوو
گۆرِانكاریی خۆیی و كۆمه‌ڵكارییه كه ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ
مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللّهُ
بِقَوْمٍ سُوءًا فَلاَ مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ) الرعد / 11
واته : خوای گه‌وره سلبیاتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ناگۆرِێت تا خۆیان ئیراده‌ی گۆرِینی
وویسته سلبییه‌كانی ناخی تاك تاكی خۆیان نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره وویستی
قه‌ومێك تووشی خراپه‌یه‌ك بكات به هیچ كلۆجێك ره‌ت كردنه‌وه‌ی نییه ، كه‌س
نابێته پاڵپشتیان و كه‌س نابێته به‌ربه‌ستی رێی فه‌رمانی خوا
بۆ به‌شی یه‌که‌م
کلیکی ئێره بکه