كۆنگره‌ى كۆمه‌ل و مه‌رگێكى
ئارام!
ئایا ئارام قادر ده‌بێته مه‌سیحى رِزگاركردنى كۆمه‌ڵ له
قه‌یرانه‌كان؟
ئارام قادر له ژێر چه‌ترى على باپیردا خه‌ریكى چییه
على
باپیر ئه‌میرى هه‌تا هه‌تای كۆمه‌ڵى ئیسلامى
بۆ كۆنگره‌ى دووه‌میش مامۆستا
م.عه‌لى باپیر به بێ رِكابه‌ر ده‌مێنێته‌وه چونكه له چاوپێكه‌وتنێكى
رِۆژنامه‌وانیدا ئارام قادر ده‌ڵێت بۆ كۆنگره‌ى داهاتوو خۆم ناپاڵێوم!!!
یه‌كێك
له‌و پایه له‌رزۆكانه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌سه‌ر رِاگیراوه ئه‌ندامانى
سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامین
ئه‌كرێت بپرسین ئه‌گه‌ر 10
ساڵ پێش ئێستا م.عه‌لى باپیر به‌رِه‌ى له ژێر پێى عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز
ده‌رهێنابێت ئه‌وا ئێستا ئارام قادر ئه‌توانێت به‌رِه له ژێر پێى م.عه‌لى
باپیر ده‌ربهێنێت؟
مۆدێلى حیزب له‌لاى ئیسلامیه‌كان
حیزب وه‌ك
پێكهاته‌و موئه‌سه‌ساتێك ده‌رهاویشتیه‌كى دونیاى مۆدێرنه‌یه‌و چه‌مكى حیزب
مۆدێلێكى رِۆژئاواوییه‌و له‌وێوه به‌ره‌و جیهان به‌گشتى و به‌ره‌و
رِۆژهه‌لاَتى ناورِِاست هاتووه، بۆیه ده‌بینین سروشتى حیزب له رِۆژهه‌لاَتدا
جیاوازیه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆدێله‌ى كه رِۆژئاوا هاته
گۆرِێ، حیزب له رِۆژئاوا زه‌روره‌تێكى حه‌تمى بوو له هه‌ناوى عه‌قڵیه‌تى
كۆمه‌ڵگا رِۆژئاوایه‌كانه‌وه هاته مه‌یدان، وه‌ك مۆدێلێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى
خاوه‌ن پرۆژه‌و ئه‌فكاره لێكنزیكه‌كان تا پێكه‌وه بتوانن ئه‌وه‌ى
ده‌یانه‌وێت به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نن، به‌لاَم رِۆژهه‌لاَت وه‌ك
سه‌رزه‌مینێكى جیاواز ئه‌و مۆدێله له رِۆژئاواوه وه‌رده‌گرێت، حیزب له
رِۆژهه‌لاَتدا شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌فكاره جیاجیاكان نییه بۆ
پێکه‌وه‌كاركردن به‌ڵكو حیزب شوێنى پراكتیك كردنى ئه‌فكارو پرۆژه
تاكه‌كه‌سیه‌كانه به‌سه‌ر كۆى ئه‌نداماندا.
حیزب له كوردستاندا له‌ماوه‌ى
زیاتر له نیو سه‌ده نه‌یتوانیوه به مۆدێڵه رِۆژئاواییه‌كه‌ى كار بكات
به‌ڵكو به مۆدێله خێڵه‌كیه‌كان موتروبه‌ى ده‌كات، له‌ناو خێڵدا سه‌رۆك هه‌ر
سه‌رۆكه تا مردن، له‌نێو حیزبى ئیسلامی‌دا كه سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌موویان
له‌سه‌ره‌تاوه بیرى ئیخوانیه، كه سه‌ره‌تا هاتووه‌ته كوردستان نه‌هاتوون
حیزبێك ته‌شكیل بكه‌ن به‌ڵكو هاتوون لقێك له كوردستاندا بكه‌نه‌وه، دانانى
كه‌سه‌كان و ئه‌میره‌كه‌شیان شتێك بووه بۆیان دیارى كراوه و ئه‌وانیش له
شێوه‌ى به‌یعه‌ت پێدان متمانه‌یان پێداوه نه‌ك له شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى
ئازادانه و مونافه‌سه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ر ده‌رچوبێت، ئه‌م مۆدێله و ئه‌م
شێوه‌یه‌ش هه‌تا ئێستا له‌ناو هه‌رسێ حیزبه ئسلامیه‌كه‌دا ماوه‌و په‌یرِه‌و
ده‌كرێت.
له‌ناو حیزبى ئیسلامى سیاسى كوردستاندا حیزب هیچ كات پێك هاته‌یه‌كى
سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن برِیار نه‌بوون، به‌ڵكو پێكهاته‌یه‌كى جێبه‌جێكارى برِیار
بووه كه‌له ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌سه‌ر‌یدا سه‌پێنراوه. له‌م رِاپۆرته
شیكاریه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشكێك بخه‌یه‌نه سه‌ر مۆدێلى حیزبى ئیسلامى سیاسى
له كوردستان به‌گشتى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌تایبه‌تى ...
هه‌ڵبژاردنى ته‌موزى
رِابردوو به‌ڵگه‌ى شكستى پرۆژه‌ى حیزبه ئیسلامیه‌كانى كوردستانه
چاودێرى
نێو دونیاى كایه‌ى حیزبى ئیسلامى سیاسى پێى وایه پرۆژه‌ى ئیسلامى سیاسى
ئه‌وه‌نده‌ى پرۆژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرى بوون ئه‌وه‌نده پرۆژه
نه‌بووه بۆ خودى ئیسلام و بۆ خودى كۆمه‌ڵگا بۆیه هه‌میشه ئه‌م پرۆژه‌یه
نه‌یتوانیوه بگاته مه‌نزڵ و هیچ كام له‌وحیزبانه‌ى خۆیان به خاوه‌نى
پرۆژه‌ى ئیسلامى زانیوه له كوردستان وه‌ك (بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى، یه‌كگرتووى
ئیسلامى، كۆمه‌ڵى ئیسلامى) نه‌یانتوانیوه كارێك بكه‌ن كه جێگه ده‌ستیان
دیاربێت، ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌بینین پاش ئه‌و هه‌موو فرسه‌ته‌ى كه له‌به‌ر
ده‌ستى حیزب و لایه‌نه ئیسلامیه‌كاندا بوو به‌هۆى خراپى ئه‌داى حیزبه
عیلمانیه‌كان له به‌رِێوه‌بردنى وولاَتدا، به‌لاَم نه‌یاتوانى سودى لێ ببینن و
خۆیان و پرۆژه‌ى ئیسلامى سیاسى به‌رنه پێش و كاریگه‌ریان هه‌بیبَت له‌سه‌ر
رِه‌وتى رِووداوه‌كانى كوردستان و كارێك بكه‌ن كه بتوانن ببنه به‌دیلیێك بۆ
یه‌كێتى و پارتى ...
كۆنگره‌ى ئیسلامیه‌كان وێستگه‌یه‌ك بۆ تازه‌گردنه‌وه‌ى
به‌یعه‌ت به سه‌رۆكى حیزب
حیزبه ئیسلامیه‌كانى كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه
رِیتمى زۆربه‌ى حیزبه كوردیه‌كانی تر‌ى كوردستان سه‌رۆك كه‌سى یه‌كه‌م هێڵى
سوره‌و باس كردن له گۆرِین و لابردنى تاوانێكى گه‌وره‌یه، یه‌كگرتوى ئیسلامى
له رِۆژى ئیعلان كردنیه‌وه له 6/2/1994 تا 2009 وه‌ك حیزبێكى سیاسى له كوردستان
مامۆستا سه‌لاحه‌دین محمد به‌هادین ئه‌مینداریه‌تى، ئه‌مه له‌كاتێكدا 5
كۆنگره‌ى به‌ستووه و له‌زۆربه‌ى كۆنگره‌كاندا مامۆستا سه‌لاحه‌دین به بێ هیچ
رِكابه‌رێك له شێوه‌ى به‌یعه‌تى بۆ تازه‌كردنه‌وه‌دا
هه‌ڵبژێرداوه‌ته‌وه..بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیش له رِۆژى دروست بوونیه‌وه
له‌ساڵى 1987 تاماوه‌یه‌ك پێش وه‌فاتكردنى مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدوالعزیز
رِابه‌رى بووه له‌و ماوه‌یه‌شدا بزوتنه‌وه 7 كۆنگره‌ى به‌ستوه له هه‌ر
حه‌وت كۆنگره‌كه‌دا مه‌لا عوسمان عه‌بدوالعزیز به بێ رِكابه‌ر كراوه‌ته وه
به رِابه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، پاش ئه‌ویش مامۆستا مه‌لا على براى تا
رِۆژى مردنى رِابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی بووه قسه‌كردن له لابردنى كوفرێكى
گه‌وره بووه كه نابێت هیچ كه‌س بیری لێبكاته‌وه..كۆمه‌ڵى ئیسلامیش له
رِۆژى خۆ ئیعلان كردنیه‌وه له‌ساڵى31/5/2001 مامۆستا عه‌لى باپیر وه‌تمان
له‌كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى حیزبه‌كه‌یدا ده‌بێته ئه‌میر، به‌پێى زانیاریه‌كان بۆ
كۆنگره‌ى دووه‌میش مامۆستا م.عه‌لى باپیر به بێ رِكابه‌ر ده‌مێنێته‌وه
چونكه له چاوپێكه‌وتنێكى رِۆژنامه‌وانیدا ئارام قادر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى
سیاى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رِێكخستنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئیعلانى ئه‌وه‌ى كردووه
كه له كۆنگره‌ى دووه‌مدا خۆى ناپاڵێوێت بۆ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و
مه‌كته‌بى سیاسى ...
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان دواى كۆنگره‌ى دوو به‌ره‌و
كوێ
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان پارتێكى ئیسلامی سیاسیه‌و ئێستا له‌سه‌ر ساحه‌ى
كوردستانه‌و یه‌كێكه له‌و حیزبانه‌ى خاوه‌نى چوار كورسییه له په‌رله‌مانى
كوردستان به‌لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق
ده‌كات، ئێستا 9 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نى ئه‌م پارته‌دا تێده‌په‌رِێت و هێشتا یه‌ك
كۆنگره‌ى به‌ستووه، برِیار بوو له مانگى 11 پار ساڵدا كۆنگره‌ى دووه‌مى خۆى
ببه‌ستێت به‌لاَم به‌بیانووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه دواخرا بۆ كاتێكى
نادیارى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
ئه‌م حیزبه له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ى كۆنگره‌ى دووه‌مدایه چونكه
كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م حیزبه بریتى بوو له كۆنگره‌ى ته‌شكیلكردنى حیزب له
رِوویى یاساییه‌وه بۆیه له‌كۆنگره‌ى یه‌كه‌مدا هیچ جۆره ململانیه‌كى به
خۆیه‌وه نه‌دى و زۆربه‌ى پۆسته‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسى ئیستحقاقاتى ئینتخابى
نه‌بوو به‌ڵكو زیاتر دابه‌ش كردنى پله‌و پایه بوو له نێوان ئه‌و ته‌یاره
جیاجیانه‌ى كه كۆمه‌ڵى ئیسلامى لێ پێكهاتبوو، به‌لاَم پێده‌چێت كۆنگره‌ى
دووه‌مى ئه‌م حیزبه ململانێ به خۆیه ببینێت چونكه ئه‌م حیزبه قۆناغى
ته‌شكیلكردنه‌وه‌ى خۆى تێپه‌رِاندوه و گه‌شتووه‌ته قۆناغى به‌رده‌وامیدان
له‌به‌رده‌میدانیشدا ئاراسته‌و ئارِاى جیاجیا‌و پله‌و پایه ده‌ست كه‌وتن و
به‌جێهێشتن دێته كایه‌وه...
كۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ كۆنگره‌ى دووه‌مى
دواخست؟
كۆمه‌ڵى ئیسلامى له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2005 كه‌بۆ په‌رله‌مانى
كوردستان و په‌رله‌مانى عێراق كرا به‌لیستى سه‌ربه‌خۆ دابه‌زى و توانى ببێته
خاوه‌نى 6 كورسى له په‌رله‌مانى كوردستان 2 كورسى له په‌رله‌مانى عێراق،
به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م رِێژه به‌نسبه‌ت ئه‌و زروفه ناسكه‌ى ئه‌و كاتى كۆمه‌ڵ
تێیادا تێده‌په‌رِى ببوه جێگه‌ى دڵخۆشى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه تا رِاده‌ى
بێباكى و گوێنه‌دان به‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگانه‌یان له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك به‌ده‌ست
هێناوه، ئه‌مه‌ش بوویه هۆى ئه‌وه‌ى كه به‌شدارى له كابینه‌ى پێنجه‌مى
حكومه‌تى هه‌رێمدا بكه‌ن كه بویه هۆى بێده‌نگبونیان له كێشه‌و گرفته‌كانى
رِۆژانه‌ى خه‌ڵك بۆیه وه‌ك بینیمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ته‌موزى رِابردوو بۆ
په‌رله‌مانى كوردستان شكستێكى گه‌وه‌ره‌یان خوارد هه‌تا ئه‌و رِاده‌یه‌ى
ده‌نگى نارِه‌زایی له نێو كادر‌و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵدا به‌رز بووه‌یه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه، بۆیه سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى
ئیسلامى بۆ خۆ رِزگاركردن له تورِه‌یى ئه‌ندامان و كادرانى خۆى كۆنگره‌ى دووه‌مى
ئه‌و حیزبه‌ى دواخست كه برِیار وابوو له‌مانگى 11 ساڵى رِابردوودا بیبه‌ستێت،
چونكه به‌هه‌موو پێوه‌رێك ناكرێت تۆ له هه‌ڵبژاردنێكدا شكست بخۆیت به‌هۆى
خراپى ئه‌داى چه‌ند ساڵى سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى كه‌چى به سه‌ركردایه‌تى
هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رپرسى شكسته‌كه‌ن به‌شدارى هه‌ڵبژاردنێكی تر بكه‌یت
ئه‌مه‌ش بۆخۆى ده‌بێته هۆى شكست بۆ كۆمه‌ڵى ئیسلامى، چونكه نه‌یتوانى هۆكارى
شكسته‌كه دیارى بكات و ئه‌وانه‌ى به‌رپرسى شكسته‌كه‌ى پێشوون
لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدابكات ...
كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڵگرى هه‌مان
قه‌یرانه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیه
له ئه‌نجامى قبوڵنه‌كردن و
واژوونه‌كردنى ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى یه‌كبونى ئیسلامى
له‌ساڵى 2000 له‌لایه‌ن مه‌لا م.عه‌لى عه‌بدالعزیزى رِابه‌ره‌وه كه بوویه
هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى یه‌كبوونى ئیسلامى بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك
وه‌ك(بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى، بێلایه‌نه‌كان، ئیسلاح، هێزى دووى سۆران، كۆمه‌ڵى
ئیسلامى)كۆمه‌ڵى ئیسلامى دروست بوو له ئه‌نجامى یه‌كگرتنى باڵى م.عه‌لى باپیر
له‌ناو بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و
مه‌كته‌ب سیاسى بزووتنه‌وه‌ى رِاپه‌رِین پاشتریش تێكه‌ڵ بوونى بێلایه‌نه‌كان
به كۆمه‌ڵى ئیسلامى، ئێستا كۆمه‌ڵى ئسلامى هه‌ڵگرى هه‌مان ئه‌و
قه‌یرانانه‌یه كه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و پاشان له‌ناو بزووتنه‌وى
یه‌كبوونى ئیسلامى كوردستاندا هه‌بوون وه‌ك قه‌یرانى ئیهمالكردنى
سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى له‌لایه‌ن كه‌سى یه‌كه‌مى حیزب، فره
مینبه‌رى و نه‌خویندنه‌وه‌ى یه‌كتر و ململانیه‌ى پۆست، ئاخى بوونى سه‌ركرده‌ى
سه‌ربازى و خۆ ته‌رخان كردن بۆ ململانیه‌ى حیزبه ئیسلامیه‌كانی تر ...
م.عه‌لى
باپیر تاڵه‌بانیه‌كه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له قسه‌كردندا
به‌رپرسێكى بالاَى
یه‌كێتى ده‌یگوت به‌درێژاى ته‌مه‌نى یه‌كێتى و هه‌موو ئه‌و شكست و نسكۆیانه‌ى
به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتوون له ئه‌نجامى لێدوانه‌كانى تاڵه‌بانیه‌وه توشى
بوون، ئه‌گه‌ر بۆ كۆمه‌ڵى ئیسلامیش سه‌یر بكرێت ئه‌وا م.عه‌لى باپیریش هه‌روه‌ك
تاڵه‌بانى به هۆى لێدوانه‌كانیه‌وه كێشه‌و گرفتێكى زۆرى هێناوه به‌سه‌ر
بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌سه‌رده‌مى خۆى، كۆمه‌ڵى ئیسلامى له ئێستادا
گه‌وره‌تین گورزى سه‌ربازى كه به‌ر كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه‌وت ئه‌و هێرشه
موشه‌كیانه بوون كه ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ختى ئازادكردنى عێراقدا گرتنیه
بنكه‌و باره‌گاكانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى لێدوانێكى م.عه‌لى
باپیر كه ووتبوى ئێمه ئاماده‌ین رِووبه‌رى هه‌ر هێزێك شه‌ر ِبكه‌ین
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكاش بێت، به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى
دزه‌یان كردووه‌ته ده‌ره‌وه باڵی نه‌هزه‌ى نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامى زۆر
نیگه‌رانن له‌وه‌ى كه مامۆستا م.عه‌لى باپیر زۆر جار به بێ گه‌رِانه‌وه بۆ
مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ى باڵى
نه‌هزه باسى له‌وه كرد كه كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ده‌ست قه‌یرانى كه‌سى
یه‌كه‌مه‌وه گیرى خواردووه به‌هه‌مان شێوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى سه‌رده‌مى
مه‌لا على، ئه‌وكات مامۆستا م.عه‌لى باپیر رِه‌خنه‌ى له مامۆستا عه‌لى
ئه‌وه‌بوو كه له برِیاردان و قسه‌كردندا ناگه‌رِێته‌وه بۆ مه‌كته‌بى سیاسى
و سه‌ركردایه‌تى به‌لاَم ئێستاش خۆى له قسه‌و لێدوانه‌كانیدا به شێوه‌یه‌ك
قسه ده‌كات به‌ناوى هه‌موو كۆمه‌ڵه‌وه بیروبۆچوونه تایبه‌تیه‌كانى خۆى
بلاَو ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ش زۆر جار بووه جێگه‌ى نیگه‌رانى سه‌ركرده و
ئه‌ندامه‌كانى سه‌ر به‌باڵى بزووتنه‌وه‌ى رِاپه‌رِین...
ئارام قادر به نیازى
چییه؟
ئارام قادر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و كه‌سى
یه‌كه‌مى باڵى بزووتنه‌وه‌ى رِاپه‌رِین له چاوپێكه‌وتنێكى رِۆژنامه‌نووسیدا
له‌وه‌لاَمى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كۆنگره دووه‌مى كۆمه‌ڵى ئیسلامیه‌وه
ده‌ڵێت "برِیارمداوه له‌م كۆنگره‌یه‌دا هه‌ركات ساز بكرێت خۆم كاندید
ناكه‌مه‌وه بۆ ئه‌م خوله‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى
" چونكه پێى وایه ماوه‌یه‌كى زۆره له‌و پۆسته‌دا، به پێى خوێندنه‌وه‌كانى
پشت ئه‌و لێدوانه گومان ده‌كرێت ئارام قادر به‌نیازى ئه‌وه بێت له بنه‌وه
خه‌ریكى هه‌ڵته‌كاندنى ئه‌و پایانه بێت كه كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌سه‌ر بنیات
نراوه ئه‌و پێى وایه هه‌موو ئه‌و پایانه‌ى كه كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌سه‌ر
بنیات نراوه له‌رزۆك بوون و توانا به‌رده‌وامیان نه‌ماوه به‌رگه‌ى ئه‌م
واقیعه‌ى ئێستا ناگرن بۆیه پێوسته له ئه‌ساسه‌وه كۆمه‌ڵى ئیسلامى بنیات
بنرێته‌وه...
ئارام قادر متمانه‌ى به ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تی و مه‌كه‌بى
سیاسى كۆمه‌ڵ نه‌ماوه
به‌هۆى كوتله‌و كوتله‌كاریه‌وه له كۆنگره‌ى یه‌كى
كۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا زۆربه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى كۆمه‌ڵى
ئیسلامى به ته‌عین كراوى هاتوونه‌ته پێشه‌وه‌و ئه‌و پۆست و پله‌یان
وه‌رگرتووه ئه‌مه‌ش بوویه هۆى ئه‌وه‌ى كه رِۆژ له‌دواى رِۆژ كۆمه‌ڵى
ئیسلامى به‌ره‌و شكست هه‌نگاو بنێت، یه‌كێك له‌و پایه له‌رزۆكانه‌ى كۆمه‌ڵى
ئیسلامى له‌سه‌ر رِاگیراوه ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى
كۆمه‌ڵى ئیسلامین، ئارام قادر له رِێگه‌ى ئه‌و لێدوانیه‌وه ده‌یه‌وێت باقى
ئه‌ندامانى تر‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى كۆمه‌ڵ ئیحراج بكات، بۆئه‌وه‌ى
تێ‌یان بگه‌یه‌نێت كه كاتى ئه‌وه هاتووه كه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و پۆستانه
بن و به‌جێى بهێڵن بۆ دواى خۆتان...
عبدولرِه‌حمان سدیقه‌كانى نێو كۆمه‌ڵى
ئیسلامى چى ده‌كه‌ن؟
پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدورِه‌حمان سدیق له
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى چه‌ند گه‌نجێكى نێو كۆمه‌ڵى ئیسلامى له
رِێگه‌ى به‌یانامه‌یه‌كه‌وه پشتگیرى خۆیان بۆ عه‌بدورِه‌حمان سدیق ده‌ربرِى،
كادرێكى كۆنى بزووتنه‌وه‌ى رِاپه‌رِین كه ئێستا له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامیدایه
پێى وابوو كه ئه‌و گه‌نجانه‌ى پشتگیرى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى عه‌بدورِه‌حمان
سدیقیان كردووه هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ ئارام قادر له‌باره‌ى نارِوونى له
به‌رنامه و كارى سیاسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه نازانرێت سیاسه‌ت له پێناوى ئایندا
ده‌ده‌ن یان ئایندارى له پێناوى سیاسه‌تدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن
ئه‌ویشه‌وه رِێنماى نه‌كرابن ئه‌وا بێگومان ئه‌و گه‌نجانه هه‌مان
تێرِوانینیان هه‌یه سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تى ئێستاى كۆمه‌ڵ...
م.عه‌لى
باپیر له مزگه‌وته‌كه‌ى ته‌وێڵه‌وه به‌ره‌و كوێ؟
ساڵى 1997 له حه‌وته‌مین
كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی‌دا كه له هه‌ڵه‌بجه به‌سترا م.عه‌لى باپیر
شكستێكى گه‌وره‌ى خوارد له‌سه‌ر ده‌ستى ئال عه‌زیز چونكه ئه‌وه‌ى خه‌ونى
پێوه ده‌بینى نه‌هاته دى بۆیه م.عه‌لى باپیر له خۆ ئاماده‌كردندا بوو بۆ
هه‌ستانه‌وه‌ى له‌مانگى8ی2000 له مزگه‌وته‌كه‌ى ته‌ویڵه كه شاره‌دێیه‌ى
سه‌رسنوره ئه‌و كات له ژێر كۆتنترۆڵى هێزه ئیسلامیه‌كاندا بوو یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ى بزوتنه‌وه‌ى یه‌كبوونى ئیسلامى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، ئه‌گه‌ر چى
به قسه‌ى كورِانى مه‌لا م.عه‌لى باڵى م.عه‌لى باپیر‌و نه‌هزه‌كان فرت‌و فێڵیان
كردووه و پێش كۆنگره هه‌موو حساباتێكیان ته‌واو كردووه، هه‌روه‌ك بینرا
م.عه‌لى باپیر له كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى بزووتنه‌وه‌ى یه‌كبوونى ئیسلامی‌دا تۆڵه‌ى
خۆى له ئال عه‌زیز كرده‌وه و زۆریه‌نه‌ى ئه‌ندامانى ده‌رچوو بۆ
سه‌ركردایه‌تى له نێو باڵى م.عه‌لى باپیردا بوون به‌مه‌ش كارتی سورى وه‌لا نانى
به‌رامبه‌ر م.عه‌لى عه‌بدولعه‌زیزى رِابه‌ر هه‌ڵكرد، به‌لاَم ئه‌مرِۆش
كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌هه‌مان شێوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى دوو كوتله‌ى به‌هێزى
تێدایه كه ململانێى یه‌كتر ده‌كه‌ن باڵى بزووتنه‌وه كۆنه‌كان
به‌سه‌ركردایه‌تى م.عه‌لى باپیر و باڵى نه‌هزه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تى ئارام
قادر، خۆ هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ى ئارام قادر بۆ سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌ب سیاسى
چه‌نده په‌یامێكه بۆ هاورِێكانى ئه‌وه‌نده‌ش دڵنیاكردنه‌وه‌ى مامۆستا
م.عه‌لى باپیره كه پۆستى ئه‌میرایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئه‌مجاره‌ش
مسۆگه‌ره، به‌م هۆیه‌وه ئارام قادر سه‌ره‌تا خۆى له‌و ململانێیه‌ى م.عه‌لى
باپیر ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كی تره، چونكه مسۆگه‌ر كردنى ئه‌ندامانى
سه‌ركردایه‌تى له جیلێكى نوێ بناغه‌یه بۆ ئه‌و كاره‌ى كه ئارام قادر
به‌نیازیه‌تى، له هه‌وڵه‌كانى پێشترى م.عه‌لى باپیر له ناو بزووتنه‌وه سودى
وه‌رگرتووه چونكه م.عه‌لى باپیر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه منافه‌سه‌ى كه‌سى
یه‌كه‌مى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كرد بۆیه نه‌یوانى هیچ به‌هیچ بكات به‌لاَم
كاتێك منافه‌سه‌ى پۆستى یه‌كه‌مى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى وازلێهێناو هات له‌سه‌ر
سه‌ركردایه‌تى و خواره‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى كاى كرد ئه‌وا به ئاسانى توانى
به‌رِه‌كه له ژێر پێى م.عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز ده‌ربهێنێت، لێره‌دا ئه‌كرێت
بپرسین ئه‌گه‌ر 10 ساڵ پێش ئێستا م.عه‌لى باپیر به‌رِه‌ى له ژێر پێى عه‌لى
عه‌بدولعه‌زیز ده‌رهێنابێت ئه‌وا ئێستا ئارام قادر ئه‌توانێت به‌رِه له ژێر
پێى م.عه‌لى باپیر ده‌ربهێنێت؟ ئه‌و كاته ده‌بێت بپرسین م.عه‌لى باپیر له
مزگه‌وته‌كه‌ى ته‌وێڵه‌وه به‌ره‌و كوێ؟
ئه‌م ڕاپۆرته له گۆڤاری ڕێگا
بڵاو کراوته‌وه