ئاماده‌كردنی:( ڕه‌ییان
عبدالرحمن و سه‌وسه‌ن عبدالرحمن )
تایبه‌ته به دووربین (به‌شی
دووه‌م وکۆتای)
4- وه هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌كه‌ی خوای گه‌وره له
سوره‌تی [ الذاريات ] ده‌فه‌رموێت : ( [ قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا
الْمُرْسَلُونَ ] (31 ) , واته : (ئینجا ئیبراهیم پرسیاری لێ كردن ( له فریشته‌كان ) :
باشه بێجگه له‌و مژده‌یه‌ی كه پێتان ڕاگه‌یاندم ( هاتنه دنیای ئیسحاق) چی
ترتان به‌ده‌سته‌وه‌یه ؟ ) .
[ قَالُوا إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ
مُّجْرِمِينَ ] (32) , واته : (فریشته‌كان فه‌رموویان : ئێمه ڕه‌وانه‌كراوین
بۆسه‌ر قه‌ومێكی تاوان بار و تاوانكار ) .
لِنُرْسِڵ عَڵیْهِمْ حِجَارَه‌ً مِّن
گِینٍ (33 ) , واته : (بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردبارانیان بكه‌ین به به‌ردێك كه له قوڕ
دروست كراوه ) .
لێره‌دا مه‌به‌ست له تاوانبار گه‌لی لوطه كه به هۆی ئه‌و
كاره ناشیرین وقێزه‌ونه‌ی كه ده‌یان كرد سه‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ
باوه‌ڕ بوون , بۆیه ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی شزوزی جنسی ده‌كات خوای گه‌وره خۆی
له دونیا و دواڕۆژدا سزا‌و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنێته‌وه نه‌ك وه‌ك و ئه‌وه‌ی
مادیه‌كان و هه‌ندێ له مافه‌كانی مرۆڤ بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ( كه
هه‌ر تاكێك سه‌ربه‌سته له هه‌ر كارێك دا ده‌یكات ) , بۆیه شزوزی جنسی
جه‌ریمه و تاوانێكه ده‌كرێت وه‌كو قورئانی پیرۆز بڕیاری له‌سه‌ر داوه , نه‌ك
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی سروشتی پاكی مرۆڤه و سه‌رچاوه‌ی
گواستنه‌وه‌ی ده‌ردو به‌ڵاو نه‌خۆشیه و كارێكه دژی ڕه‌وشت و مرۆڤ و
ئاینه‌كانه و زۆر هۆكاری تر كه ماددیه‌كان باوه‌ڕیان پێ ی نی یه , به‌ڵام
ده‌توانین بانگه‌شه و بیر و بۆچوونه‌كانیان ڕابوه‌ستێنین به‌م به‌ڵگه‌یه
:
با بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ڕاسته‌و سودی هه‌یه بۆ
مرۆڤایه‌تی !!! له كاتێك دا كه ئه‌مه تاوانێكه ده‌یكه‌ن دژ به مافی خۆیان و
به‌رامبه‌ره‌كه‌یان .... ( یاسایه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : كه بۆ ئه‌وه‌ی
بزانی هه‌ر كارێك كه ده‌كرێت كارێكی باش و سوند مه‌نده یان خراپ و زه‌ره‌ر
مه‌نده هه‌ڵده‌ستێت به‌سه‌ر ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا جێبه‌جێ
ده‌كه‌ین , پاشان سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین چی ڕوو ده‌دات كاتێك كه خه‌ڵكی شوێن
ئه‌م كاره بكه‌ون !!!
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بڵێین مه‌ی خواردنه‌وه سود و قازانجی
هه‌یه هه‌ڵده‌ستین ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی دا ,
(گه‌وره و بچوك و ژن و پیاو ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سود مه‌نده ! ) پاشان چی ده‌بینین
به دڵنیایه‌وه شێواویه‌ك ده‌بینین له‌هه‌موو كاره‌كان دا به‌جۆرێك كه
ئه‌وه‌نده ڕووداو كێشه و گرفته‌كان ڕووده‌دات كه هه‌رگیز ناتوانرێت ده‌ستی
به‌سه‌ردا بگیرێ و بوه‌ستێنرێت و وه ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ تێك ده‌چێت و
ده‌شێوێندرێت . ئایا ئه‌مه سوده‌كه بوو !!!!!
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
ئاره‌زووی جنسی هه‌مان شته كه نیعمه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌رمانه‌وه
بۆ پاراستنی نه‌وه و وه‌چه‌كان كاتێك به شێوه‌یه‌كی تر غه‌یری شێوه‌كه‌ی خۆی
به‌كار بهێندرێت ( وه‌كوگه‌لی لوط ) ئه‌وا كۆتای به‌وه‌چه و نه‌وه دێت و ژیان
ده‌وه‌ستێت و زیاد كردنی تیا نابێت و به‌ڵكو مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام له‌ناو ده‌چن
و چه‌نده‌ها تاوان و جه‌ریمه‌ی ته‌ندروستی و ڕه‌وشتی تری به‌دوادا دێت .
5- له
فه‌رموده‌ی [ (إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ النِّسَاء
بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ ] (81) , واته : (ئێوه ئاره‌زووی ( [ جنسي ] ) خۆتان
له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له بری ژنانی ( هاوسه‌رتان ) به‌ڕاستی ئێوه
گه‌لێكی تاوان بار و تاوان كار و ناپوختن ) .
ئایا بۆچی خوای گه‌وره ووشه‌ی ( [
مسرفون ] ) ی هه‌ڵبژارد له ناو چه‌نده‌ها ووشه و ده‌سته‌واژه‌ی تردا ؟!!!
ئێمه
ده‌زانین كه قورئان ووته‌ی خوای گه‌وره‌یه و هه‌موو ووشه‌كانی به‌ڵگه‌ن
له‌سه‌ر شتێكی تایبه‌ت كه‌باس لێ ده‌كات , ده‌سته‌واژه‌ی ( [ قوم مسرفون ] ) له
هیچ شوێنێكی قورئانی پیرۆز دا به‌كار نه‌هاتوه ته‌نها له باسی گه‌لی لوگ و
خه‌ڵكی ئه‌و گونده نه‌بێت كه خوای گه‌وره له سوره‌تی یاسین دا باسی ده‌كات
له ( ئایه‌تی ژماره 19كه ده‌فه‌رموێ : [ قالوا طائركم معكم أئن ذكرتم بل أنتم قومٌ
مسرفون ] .
وه له كتێبه‌كانی ته‌فسیردا ده‌سته‌واژه‌ی ( [ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ
مُّسْرِفُونَ ] ) به‌م شێوه‌یه هاتووه و لێكدراوه‌ته‌وه :
كه ئه‌مه‌ش
كورته‌ی چه‌ند ته‌فسیرێكه بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه :
- له ته‌فسیری ( [ جلالين ]
) دا واز هێنان له حه‌ڵاڵ و ئه‌نجام دانی حه‌رام ده‌گرێته‌وه .
- له ته‌فسیری
( [ ابن كثير ] ) دا : واته وازهێنان له ئافره‌ت كه خوای گه‌وره بۆ ئێوه‌ی دروست
كردوه و خه‌ریك بوون به نێر بازیه‌وه كه زیاده‌ڕۆی و نه‌فامیه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی شتێك له شوێنێكدا داده‌نرێت كه جێگه‌ی خۆی نی یه .
- له ته‌فسیری ( [
قرطبي ] ) : له‌به‌ر ڕۆشنای فه‌رمووده‌ی [ بل أنتم قوم عادون ] ) ڕوونی ده‌كاته‌وه و
ده‌فه‌رموێ : ئاماژه كردنه به‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی كاری به‌د ڕه‌وشتی و
خراپه‌كاری ده‌كه‌ن و لاده‌ده‌ن له سنوری خوای گه‌وره .
- ته‌فسیری ( [ ابن
الحجر ] ) ده‌فه‌رموێ : لێره‌دا ئاماژه‌یه بۆ خراپه‌كاری و واتا و مه‌به‌ستی
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئێوه گه‌لێكی به‌د ڕه‌وشتن .
كورته‌ی هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌وه‌یه كه باسی به‌د ڕه‌وشتی گه‌لی لوط ده‌كرێ وه‌سفی ئه‌و كاره
نه‌شیاوانه‌یان ده‌كه‌ن .
هه‌تا زانست و زانیاری پێش بكه‌وێت ئه‌وا چه‌نده‌ها
ڕاستی ترمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێشتر نه‌زانراوه له‌سه‌ر ئایه‌ته‌كان
وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ( [ صلى الله عليه وسلم ] ) له‌باره‌ی موعجیزاتی قورئان
ده‌فه‌رموێت : ( [ لا تنقطع معجزاته وبراهينه وتتدفق غيوبه وعلومه على سائر الأجيال
حتى قيام الساعة ] ) [ رواه الإمام الطبراني من حديث طويل عن (فضائل القرآ‌ن ] واته :
(هه‌رگیز موعجیزاتی قورئان ته‌واو نابێت تا ڕۆژی دوای و هه‌ستانی قیامه‌ت .
وه‌واتای نوێ ی ووشه‌ی مسرفون كه ده‌توانرێت بكرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و واتا و
لێكدانانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه , له خواره‌وه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ین :
له
پشكنینی پزیشكی دا چه‌سپێنراوه كه ئه‌و هێز و توانا له‌شیه‌ی مرۆڤ ( له كرداری
نێربازی ) سه‌رف ده‌كرێ و به‌كار ده‌هێنرێت (homosexulity ) چه‌ند قاتی ئه‌و هێز و توانا
جه‌سته‌یه‌یه كه له‌ش پێویستیه‌تی كاتێك مرۆڤ له كرداری جنسی له‌گه‌ڵ
خێزانی خۆی دا ئه‌نجامی ده‌دات , كه به ڕێژه‌ی ( 100 گه‌رمی جۆری ) زیاتره ,
وه‌هه‌روه‌ها بۆ زیاتر زانیاریش ئه‌و هێز و توانا به‌ده‌نیه‌ی مرۆڤ له‌كرداری
جنسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك دا كه خێزانی خۆی نی یه ( [ زينا ] ) و سه‌رفی ده‌كات (
چه‌ند ئه‌وه‌نه‌ی ئه‌و هێز و توانایه‌یه كه كاتێك ئه‌وكرداره جنسیه‌یه
له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات ) .
وه مه‌به‌ست له ووشه‌ی مسرفون كه
به‌كار هێنراوه بۆ گه‌لی لوط ئاماژه‌یه بۆ به فیڕۆ دانی ئه‌و هێزو توانا
له‌شی یه‌ی مرۆڤ كه ئه‌مه ڕوو نادات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دا سه‌ره‌ڕای
ده‌ست گیر بوونی خێر و پاداشت , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆواو له شوێنی شایسته و
حه‌ڵاڵی خۆی دا داده‌نرێت .
وه‌كو پێغه‌مبه‌ر ( [ صلى الله عليه وسلم ] )
ده‌فه‌رموێ..... [ وفي بضع أحدكم صدقة. قالوا: يا رسول الله أيأتي أحدنا شهوته ويكون له
فيها أجر، قال صلى الله عليه وسلم: أرأيتم لو وضعها في حرام أكان عليه وزر فكذلك إذا
وضعها في الحلال كان له أجر " (رواه مسلم). ] )
پێغه‌مبه‌ر ( [ صلى الله عليه وسلم ] )
فه‌رمووی : له‌و كاری جیماعه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن خێرتان بۆ ئه‌نوسرێت
.
هاوه‌ڵانی وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه بۆ
تێركردنی ئاره‌زووی جنسی جیماع بكات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئه‌جرو پاداشتی بۆ
ئه‌نوسرێت ؟
پێغه‌مبه‌ر ( [ صلى الله عليه وسلم ] ) فه‌رمووی : به‌ڵێ , چونكه
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر به حه‌رام ئه‌و ئاره‌زووه‌ی تێر كرد تاوانی له‌سه‌ر
ئه‌نوسۆێت , ئاواش ئه‌گه‌ر به حه‌ڵاڵی ئه‌نجامی دا خێری بۆ ده‌نوسرێت
.
كه‌واته ئیسراف لێره‌دا بریتیه له به‌فیڕۆدانی توانا و ووزه كه
ده‌بێته هۆی لاوازی له‌ش و خراپ بوونی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوون
له‌سه‌ر ئه‌م كاره خراپه .
هه‌روه‌ك چۆن له ووته‌ی خوای گه‌وره‌دا ( [ كل و
شربو ولا تسرفون ] ) كه [ ابن كثير ] له ڕاڤه‌ی ئه‌م فه‌رموودویه‌دا ئه‌ڵێ :
حه‌رام مه‌خۆن چونكه ئه‌مه ئیسرافه ( له كاتك دا زینا و نێر بازی ) له شته
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه , ئه‌مانه له‌و ئیسرافه مه‌عنه‌وی و ماددی و
ته‌ندروستیانه ده‌ژمێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره گه‌لی لوگ ی به
مسرفون ناو برد , وه له جێ ی خۆی دایه كه خوای گه‌وره ئه‌م ووشه پڕ
به‌مانایه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردون , كه‌له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاره‌كانیان دا ده‌قا و ده‌ق
ده‌گونجێ كه پێچه‌وانه‌ی دین و بوونه‌وه‌ر و ته‌ندروستی و تاك و كۆمه‌ڵه
.
ئه‌مه چه‌ند لایه‌نێكی هه‌ڵێنجراوی پزیشكی و زانستی بوون له به‌سه‌ر هاتی
گه‌لی له لوط وه , وه‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و سزا تایبه‌ته بۆیان له‌لایه‌ن خوای
گه‌وره‌وه كه سزای پێدان , دیاره ئه‌م بابه‌ته پێویستی به توێژینه‌وه و
به‌دوادا گه‌ڕان هه‌یه له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆڕانی هه‌ریه‌ك له
به‌شه‌كانی :
(زه‌وی ناسی , شوێنه‌وار ناسی , جوغرافیا ناسه‌كان و كه‌سانی تریش
.
بۆ زیاتر په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر لایه‌نه زانستیه‌كانی تری
ئه‌م چیرۆكه وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( [ وَتَرَكْنَا فِيهَا آيَةً
لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ] (37 ) , واته : ((ئه‌و شوێنه‌مان به
شێوه‌یه‌ك كاول كرد ) كردمانه به‌ڵگه بۆ هه‌موو كه‌سانێك كه له سزای پڕ ئێش‌و
ئازاری ئێمه ده‌ترسێت )
[ وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ ] (137
) , واته : (كاتێك ئێوه له شام ده‌گه‌ڕێنه‌وه له به‌ره‌به‌یان دا ڕێتان له
شوێنه‌واریان ده‌كه‌وێت ) .
[ وَبِاللَّيْلِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ] (138 ) , واته :
(به‌شه‌وگاریش ( هه‌ندێك له ئێوه ڕێی ده‌كه‌وێته ئه‌وێ و پێیدا تێده‌په‌ڕێت
) ئایا ئێوه ژیریتان ناخه‌نه كار و بیرێك ناكه‌نه‌وه ( كه چیمان به‌سه‌ر
ئه‌مانه هێنا ) ) .
كورته‌ی ووته‌كان :
دوا په‌ند وه‌رگرتنی زۆر گرنگ له
ڕووداوی گه‌لی لوط و جۆریه‌تی ئه‌و سزایه‌ی كه به سه‌ریان دا هات وه له
چیرۆكی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به گشتی سه‌لامی خوایان لێ بێت كه تۆڵه و سزا له
دونیا و قیامه‌ت دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌رپێچی له فه‌رمانه‌كانی خوا و
پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ن , هه‌روه‌ها پشت هه‌ڵكردن له ڕێ و شوێنی ئه‌و
پێه‌مبه‌رانه‌ی كه خۆی ڕه‌وانه‌ی كردون له هه‌موو كات وشوێنێكدا وه‌كو
ده‌فه‌رموێت: [ فليحذر الذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة أو يصيبهم عذاب أليم ] ))
وه خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو كارێك دا وه خه‌ڵكی نازانن
.....
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و دروود و ستایش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و
یاوه‌رانی بێت .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : له سوره‌تی [ الاشعراء ] ,
ئایه‌تی ژماره: 160 تـا ئایه‌تی ژماره : 175 ده‌فه‌رموێت
[ كَذَّبَتْ قَوْمُ
لُوطٍ الْمُرْسَلِينَ ] (160) , واته : (قه‌ومی لوط پێغه‌مبه‌ر ) هه‌ر هه‌موو
پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ خسته‌وه ) .
[ إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا
تَتَّقُونَ ] (161 ) , واته : (كاتێك كه لوط ی برایان پێی ووتن : باشه ئه‌وه ئێوه
له خوا ناترسن ) .
[ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ ] (162 ) , واته : (به‌ڕاستی
دڵنیابن من فرستاده‌یه‌كی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان ) .
[ فَاتَّقُوا اللَّهَ
وَأَطِيعُونِ ] ( 163) , واته : ( له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری بن , و گوێ ڕایه‌ڵی
من بكه‌ن ) .
[ وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى
رَبِّ الْعَالَمِينَ ] (164 ) , واته : (من داوای هیچ پاداشتێكتان لێ ناكه‌م ,من ته‌نها
پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كان ده‌خوازم ) .
[ أَتَأْتُونَ
الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ ] (165 ) , واته : (ئایا له‌ناو ئه‌و هه‌موو
خه‌ڵكه‌دا ئێوه به‌شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێ ( ئاره‌زووی جووت
بوون ) له‌گه‌ڵ ئه‌ودا جێ به‌جێ بكه‌ن ) .
[ وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ
رَبُّكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ ] (166 ) , واته : (واز
ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان كه خوای گه‌وره بۆی دره‌ستكردون , ,
به‌ڵكه ئێوه هه‌ر قه‌ومێكی ناله‌بار و به‌د ڕه‌وشتن ) .
[ قَالُوا لَئِن لَّمْ
تَنتَهِ يَا لُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمُخْرَجِينَ ] ( 167) , واته : (تاوانباران
وتیان : ئه‌ی لوط ئه‌گه‌ر كۆڵنه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ركراوان ده‌بیت . ) .
[
قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ الْقَالِينَ ] (168 ) , واته : (لوط فه‌رموی : به‌ڕاستی
من بێزارم له كار و كرده
و كرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێ ده‌كه‌م ( بێده‌نگ نابم
لێ ی ) ) .
[ رَبِّ نَجِّنِي وَأَهْلِي مِمَّا يَعْمَلُونَ ] (169 ) , واته : ( ئه‌سا ئیتر
نا‌ئومێد بوو لێیتن نزای لێ كردن و ووتی : په‌روه‌ردگاره خۆمم و ماڵ و خێزانم له
كرده‌وه‌ی ئه‌م ناپه‌سه‌ندانه بپارێزه) .
[ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ
أَجْمَعِينَ ] ( 170) , واته : ( ئێمه‌ش نزایمان گیرا كرد‌و خۆی و ماڵ و خێزانیمان
هه‌مووی ڕزگار كرد) .
[ إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ ] ( 171) , واته : (جگه له
پیرێژنێك كه هاوسه‌ری لوگ بوو له تیاچووه‌كان بوو ) .
[ ثُمَّ دَمَّرْنَا
الْآخَرِينَ ] (172 ) , واته : ( ئه‌وسا ئه‌وانی ترمان هه‌ر هه‌موویان به خۆیان و دێ و
شاریانه‌وه كاول كرد ) .
[ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا فَسَاء مَطَرُ
الْمُنذَرِينَ ] (173 ) , واته : (وه به سه‌ختی به‌ردبارانمان كردن , ئای كه بارانی
بێداركراوه‌كان سه‌خت و گرانه ) .
[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ
أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ] ( 174) , واته : (به‌ڕاستی له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی
به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار , كه‌چی زۆربه‌یان
باوه‌ڕناهێنن ) .
[ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ] (175 ) , واته : (
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد ئه‌ی ئیمانداران به‌ده‌سته‌ڵاته
به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان و كافران وه به‌سۆز و میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به
ئیمانداران) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : له سوره‌تی [ /النمل ] , ئایه‌تی
ژماره: 54 تـا ئایه‌تی ژماره: 58 ده‌فه‌رموێت :
[ وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ
أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ ] (54 ) , واته : (لوگ پێغه‌مبه‌ر
به قه‌ومه‌كه‌ی ووت : باشه ئێوه كاری نابه‌جێ و گوناه و تاوان ئه‌نجام
ده‌ده‌ن ؟!....خۆ ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌بینن , چۆن شه‌رمه‌زار نابن ؟ چۆن
خه‌جاڵه‌ت نابن ؟ )
[ أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ
النِّسَاء بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ ] ( 55) , واته : (ئایا ڕه‌وایه
ئاره‌زووی جنسی تان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام بده‌ن له بری ئافره‌تان ؟
به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێكی نه‌فامن )
[ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن
قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ
] ( 56) , واته : ((وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه بوو ووتیان : ئه‌مانه
ده‌ربكه‌ن له ئاوایی یه‌كه‌تان دا چونكه ئه‌مانه كه‌سانێكی پاكن ( و وه‌ك
ئێوه ناكه‌ن و بێزارن له ئێمه )
[ فَأَنجَيْنَاهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا
امْرَأَتَهُ قَدَّرْنَاهَا مِنَ الْغَابِرِينَ ] (57 ) , واته : (( ئێمه‌ش لوگ و
خانه‌واده‌كه‌یمان ڕزگار كرد جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ویش له‌و
كه‌سانه بوو تیا چوو ( چونكه باوه‌ڕی به لوگ پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو )) .
[
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا فَسَاء مَطَرُ الْمُنذَرِينَ ] (58 ) , واته :
(له‌به‌ره‌به‌یان دا به‌ردبارانمان كردن , ئای كه به‌ردبارانی بێداركراوه‌كان
سه‌خت و دژواره )
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : له سوره‌تی / [ العنكبوت ] ,
ئایه‌تی ژماره :28 تـا ئایه‌تی ژماره :35 ده‌فه‌رموێت :
[ وَلُوطًا إِذْ قَالَ
لِقَوْمِهِ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ
مِّنَ الْعَالَمِينَ ] ( 28) , واته : (لوگ پێغه‌مبه‌ر به قه‌ومه‌كه‌ی ووت : ئێوه
تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن , ئێوه گوناه و تاوانێكی واده‌كه‌ن كه تا ئێستا هیچ
كه‌س گوناه و تاوانی وای نه‌كردوه ) .
[ أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ
وَتَقْطَعُونَ السَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنكَرَ فَمَا كَانَ
جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا ائْتِنَا بِعَذَابِ اللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ
الصَّادِقِينَ ] (29 ) , واته : (ئایا بۆچی ئێوه نێربازی ده‌كه‌ن , بۆ ده‌چنه لای
پیاوان , وه ڕێگه به‌خه‌ڵكی ده‌گرن و ڕێگه‌ب نادروست ده‌گرن , وه له
یانه‌گانتان دا كاری نابه‌جێ و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن , كه‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی
به‌دڕه‌وشتی ته‌نها ئه‌وه بوو ووتیان : ئاده‌ی كوا سزا‌و تۆڵه‌ی خوا ئه‌گه‌ر تۆ
ڕاست ده‌كه‌یت ؟! ) .
[ قَالَ رَبِّ انصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ ] (30 ) ,
واته : (لوگ پێغه‌مبه‌ر دوعای لێ كردن و فه‌رمووی :په‌روه‌ردگارا سه‌رمبخه
به‌سه‌ر قه‌ومی ناله‌بار و به‌دڕه‌وشتم دا ) .
[ وَلَمَّا جَاءتْ رُسُلُنَا
إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى قَالُوا إِنَّا مُهْلِكُو أَهْلِ هَذِهِ الْقَرْيَةِ
إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا ظَالِمِينَ ] ( 31) , واته : (جا كاتێك كه فریشته‌كانمان
گه‌یشته‌لای ئیبراهیم پێه‌مبه‌ر ( علیه السلام ) و مژده‌ی هاتنه دنیای
ئیسحاقیان پێ به‌خشی ووتیان : ئێمه خه‌ڵكی ئه‌م شارۆچكه‌یه له‌نناو ده‌به‌ین
به فه‌رمانی خوای گه‌وره , چونكه به‌ڕاستی خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر سته‌م كارن ) .
[
قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا قَالُوا نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَن فِيهَا لَنُنَجِّيَنَّهُ
وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ ] ( 32) , واته : (ئیبراهیم
فه‌رمووی : ئاخر لوگ پێغه‌مبه‌ر له‌وێیه , قریشته‌كان ووتیان : ئێمه چاكتر
ده‌زانین كێ ی لێیه , بێ گومان به كه ئه‌و و خاو خێزانه‌كه‌ی ڕزگار ده‌كه‌ین
جگه له خێزانه‌كه‌ی كه له تیاچووانه ) .
[ وَلَمَّا أَن جَاءتْ رُسُلُنَا
لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ
إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا امْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ ] ( 33)
, واته : (جا كاتێ كه فریشته‌كان له شێوه‌ی ( لاودا ) هاتنه لای لوگ پێغه‌مبه‌ر
زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو ( چونكه نه‌یده‌زانی ئه‌مانه فریشته‌ن ) ,
فریشته‌كان پێ یان فه‌رموو : مه‌ترسه ئه‌وانه ناتوانن ده‌ست درێژی بكه‌نه
سه‌ر ئێمه , ئێمه فریشته‌ین ) , ئێمه تۆ و كه‌س و كارت ڕزگار ده‌كه‌ین , جگه
له خێزانه‌كه‌ت كه له تیا چووان ده‌بێت ) .
[ إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَى أَهْلِ
هَذِهِ الْقَرْيَةِ رِجْزًا مِّنَ السَّمَاء بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ ] ( 34) ,
واته : (ئێمه سزا و به‌ڵایه‌كی ئاسمانی ده‌بارێنین به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م
شارۆچكه‌یه دا له سه‌رئه‌نجامی تاوان و گوناه و خراپه‌یاندا ) .
[ وَلَقَد
تَّرَكْنَا مِنْهَا آيَةً بَيِّنَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ] ( 35) , واته : (
سه‌رئه‌نجام ئاسه‌وارێكی ئاشكرامان ( له شارۆچكه‌ی كاول و وێران ) به‌جێ هێشت بۆ
كه‌سانێك كه ژیر و هۆشمه‌ندبن) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : له سوره‌تی/ [
الصافات ] , ئایه‌تی ژماره : 133 تـا ئایه‌تی ژماره : 138 ده‌فه‌رموێت :
[ وَإِنَّ
لُوطًا لَّمِنَ الْمُرْسَلِينَ ] (133) , واته : ( بێ گومان لوگیش پێغه‌مبه‌رانه) .
[
إِذْ نَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ ] ( 134) , واته : (كاتی خۆی ئه‌و و هه‌ر
هه‌موو كه‌س و كاره‌كه‌یمان ڕزگار كرد ) .
[ إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ ] (
135) , واته : (ته‌نها ئه‌وپیرێژنه نه‌بێت كه خێزانی بوو له تیاچووان بوو ) .
[
ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ ] (136 ) , واته : ( پاشان هه‌مووانمان ته‌فر و تونا كرد)
.
[ وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ ] (137 ) , واته : (كاتێك ئێوه
له شام ده‌گه‌ڕێنه‌وه له به‌ره‌به‌یان دا ڕێتان له شوێنه‌واریان
ده‌كه‌وێت ) .
[ وَبِاللَّيْلِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ] (138 ) , واته : (به‌شه‌وگاریش (
هه‌ندێك له ئێوه ڕێی ده‌كه‌وێته ئه‌وێ و پێیدا تێده‌په‌ڕێت ) ئایا ئێوه
ژیریتان ناخه‌نه كار و بیرێك ناكه‌نه‌وه ( كه چیمان به‌سه‌ر ئه‌مانه هێنا ) )
.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : له سوره‌تی / [ الذاريات ] , ئایه‌تی ژماره:31 تـا
ئایه‌تی ژماره :37 ده‌فه‌رموێت :
[ قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا
الْمُرْسَلُونَ ] (31 ) , واته : (ئینجا ئیبراهیم پرسیاری لێ كردن ( له فریشته‌كان ) :
باشه بێجگه له‌و مژده‌یه‌ی كه پێتان ڕاگه‌یاندم ( هاتنه دنیای [ ئيسحاق ] ) چی
ترتان به‌ده‌سته‌وه‌یه ؟ ) .
[ قَالُوا إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمٍ
مُّجْرِمِينَ ] (32) , واته : (فریشته‌كان فه‌رموویان : ئێمه ڕه‌وانه‌كراوین
بۆسه‌ر قه‌ومێكی تاوان بار و تاوانكار ) .
[ لِنُرْسِلَ عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِّن
طِينٍ ] (33 ) , واته : (بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردبارانیان بكه‌ین به به‌ردێك كه له قوڕ
دروست كراوه ) .
[ مُسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلْمُسْرِفِينَ ] ( 34) , واته :
((هه‌موو ئه‌و به‌ردانه ) نیشانه‌دار بوون له له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه
بۆ ناپوخت و یاخییه‌كان ) .
[ فَأَخْرَجْنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ الْمُؤْمِنِينَ ]
(35 ) , واته : (هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه بوو له ئیمانداران ڕزگارمان كردن و ده‌رمان
هێنان )
[ فَمَا وَجَدْنَا فِيهَا غَيْرَ بَيْتٍ مِّنَ الْمُسْلِمِينَ ] (36 ) , واته
: (هه‌رچه‌نده له ماڵه مسوڵمانێك زیاترمان به‌دی نه‌ده‌كرد ) .
[ وَتَرَكْنَا
فِيهَا آيَةً لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ] (37 ) , واته : ((ئه‌و
شوێنه‌مان به شێوه‌یه‌ك كاول كرد ) كردمانه به‌ڵگه بۆ هه‌موو كه‌سانێك كه
له سزای پڕ ئێش‌و ئازاری ئێمه ده‌ترسێت ) .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : له
سوره‌تی / [ القمر ] , ئایه‌تی ژماره :33 تـا ئایه‌تی ژماره:45 ده‌فه‌رموێت :
[
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ بِالنُّذُرِ ] (33 ) , واته : (قومی لوط پێغه‌مبه‌ریش بێ‌دار
كه‌ره‌و و داچڵه‌كاندنیان به‌درۆ خسته‌وه) .
[ إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ
حَاصِبًا إِلَّا آلَ لُوطٍ نَّجَّيْنَاهُم بِسَحَرٍ ] (34 ) , واته : (ئێمه
ئه‌وانیشمان به‌رد باران كرد جگه له لوط پێغه‌مبه‌ر و خاو خێزانه‌كه‌ی نه‌بێت
كه له به‌ره‌به‌یانێكی زوودا ڕزگارمان كردن ) .
[ نِعْمَةً مِّنْ عِندِنَا
كَذَلِكَ نَجْزِي مَن شَكَرَ ] ( 35) , واته : ( ( ئه‌و ڕزگار كردنه ) نازو نیعمه‌تێكی
تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی سوپاس گوزارا‌ن
ده‌ده‌ینه‌وه ) .
[ وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا بِالنُّذُرِ ]
(36 ) , واته : (خۆ پێشتر لوط پێغه‌مبه‌ر ئاگاداری كردبون ( كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام
بن تۆڵه‌ی توند و به‌هێزیان لێ ده‌ستێنین ) كه‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداری
یه و بڕوایان پێ ی نه‌بوو ) .
[ وَلَقَدْ رَاوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِ فَطَمَسْنَا
أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا عَذَابِي وَنُذُرِ ] (37 ) , واته : ( ئه‌و تاوانبارانه (
چاویان بڕیبوه میوانه‌كانی و ده‌یان ویست ده‌ست درێژی بكه‌نه سه‌ر ) ئێمه‌ش
چاومان كوێر كردن و بینینمان لێ سه‌ندنه‌وه , ده بچێژن ئه‌ی تاواباران سزا‌و
تۆڵه‌ی سه‌ختی من ) .
[ وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌ مُّسْتَقِرٌّ ] ( 38) ,
واته : (بێگومان به‌یانی زوو سزا‌و تۆڵه‌ی توند چوارده‌وری گرتن و دای گرتن )
.
فَژُوقُوا عَژَابِی وَنُژُرِ (39 ) , واته : (ده بچێژن سزا‌و تۆڵه‌ی من ئه‌ی به‌د
ڕه‌وشته‌كان ) .
[ وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِ
] (40 ) , واته : ( بێ گومان ئێمه قورئانمان ئاسان كردوه بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن
و یاده‌وه‌ری وه‌رگرتن , ئایا كه‌سێ هه‌یه كه ده‌رك به حه‌قیقه‌ت بكا .؟) .
[
وَلَقَدْ جَاء آلَ فِرْعَوْنَ النُّذُرُ ] ( 41) , واته : ( بێ گومان بۆ فیرعه‌ون و
ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی بێداركردنه‌وه‌مان ڕه‌وانه كرد) .
[ كَذَّبُوا
بِآيَاتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَاهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُّقْتَدِرٍ ] (42 ) , واته :
(هه‌ر هه‌موو موعجیزه و به‌ڵگه‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ خسته‌وه , ئه‌وسا ئیتر
ڕابێچمان كردن و له‌ناومان بردن به ده‌سته‌ڵات و قودره‌تی خوایه‌كی
به‌ده‌سته‌ڵات و به‌توانا ) .
ڕَكُفَّارُكُمْ خَیْرٌ مِّنْ ڕُوْڵئِكُمْ ڕَمْ
ڵكُم بَرَاءه‌ٌ فِی الزُّبُرِ (43 ) , واته : ( باشه ئایا كافره‌كانی قوڕه‌یش ئازاتر
و پیاوترن له كافره دێرینه‌كان ؟ یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له نامه
ئاسمانیه‌كاندا كه تووشی ئه‌و به‌ڵایه نابن ؟ ) .
[ أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ
جَمِيعٌ مُّنتَصِرٌ ] (44 ) , واته : (یان ده‌ڵێن :ئێمه هه‌موومان سه‌ركه‌وتووین و
هه‌رگیز شكست ناهێنین ) .
[ سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ ] ( 45) ,
واته : (به‌ڵام هه‌موویان به له‌شكر و كۆمه‌ڵیانه‌وه شكست دێنێ و پشت
هه‌ڵده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن ( ئه‌و مژده قورئانیه له غه‌زای به‌دردا هاته پێش )
.
کلیکی ئێره بکه بۆ
به‌شی یه‌که‌م