مامۆستا
كرێكار
خۆپه‌سه‌ندیی
( إعجابُ المر‌ء بنفسه )
پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان
[ (صلى الله عليه وسلم ) ] ده‌فه‌رموێ :
[ ( ثلاثٌ مُهْلِكَاتٌ ، فَشُحٌّ مُطَاعٌ
وهَوىً مُتَّبَعٌ وإعْجَابُ الْمَرْءِ بِنَفْسِه ِ)
رواه الطبراني عن ابن
عمر
تحقيق الألباني وهو (حسن) / صحيح الجامع
واته : سێ كوشنده‌كه‌ش : برتین له
چاوچنۆكی و پیسكه‌ییه‌كی گوێرِایه‌ڵ كراو‌و هه‌واو هه‌وه‌سێكی شوێن كه‌وتوو و
سه‌رسام بوونی خه‌ڵكی به خۆیان
له‌و حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) كرد كه باسی سێ نه‌خۆشی ده‌روونی كوشنده ده‌كات كه به‌فه‌تاره‌ت چوونی
تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێوه‌یه كه بریتین له ( پیسكه‌یی ) و ( هه‌واو
هه‌وه‌س ) و ( خۆپه‌سه‌ندی ) .. له دوو ئاڵقه‌ی رابوردوودا باسمان له یه‌كه‌م و
دووه‌میان كرد وا لێره‌شدا كه‌مێك باس له نه‌خۆشی سێیه‌میان ده‌كه‌ین و
ته‌واوكردنه‌كه‌ی ده‌خه‌ینه‌وه ئاڵقه‌یه‌كی تر ان شا‌ء الله ..
له‌و سێ
ده‌رده ده‌رونیه كوشنده‌ی تاك و كۆمه‌ڵان ده‌فه‌وتێنن خۆپه‌سه‌ندییه ،
سه‌رسام بوونی تاك و كۆیه به‌و بارودۆخه‌ی كه تێیدان به‌و پله‌و پایه‌یه كه
هه‌یانه ، به‌و راوبۆچوونه‌ی له‌سه‌رین ! كه پێیان وایه هه‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ته‌واوه‌و هی خه‌ڵكی تر كه‌م و كورته ، یان هه‌ڵه‌و چه‌وته !
ئه‌مه‌شه كه پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلى الله عليه وسلم ) له‌م حه‌دیسه‌دا
ئاماژه‌ی بۆ كردووه ، هه‌ر وه‌كو له حه‌دیسێكی تریشدا ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ
: ( لَو لَمْ تَكوُنوا تُذْنِبُونَ لَخِفْتُ عَلَيكُمْ مَا هُوَ أكْبَرُ مِنْ ذلِكَ
العُجْبَ العُجْبَ) واته : ئه‌گه‌ر گوناحتان نه‌كردایه ، مه‌ترسی
گه‌وره‌ترم لێتان ده‌بوو : خۆپه‌سه‌ندی ، خۆپه‌سه‌ندی .. ئه‌مه‌ش راسته چونكه
كابرای گوناحكار ده‌زانێت كه گوناحی كردووه‌و لای خوای گه‌وره چاوشۆرِه ! دڵی
له ترپه‌ی ترس و بیم ناكه‌وێت ، هه‌میشه هۆشی لای ئه‌وه‌یه تۆبه بكات ،
له‌وانه‌یه گوێی له ئامۆژگاریه‌كی خێر ده‌بێت ، خێرا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و
روو ده‌كاته‌وه خوای گه‌وره و تۆبه ده‌كات ئینجا كرده‌وه‌ی چاكه ئه‌نجام
ده‌دات تا هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ خراپه‌كه‌یدا
به‌رابه‌ریان كاته‌وه ، به‌ڵام
كه‌سانی وا هه‌ن هه‌ر وا خۆیان ناسیووه كه هه‌ر كرده‌وه‌ی چاكه‌یان ئه‌نجام
داوه ، ئیتر وا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بووه به ته‌واوی ئه‌نجامی داوه‌و
هیچی له‌سه‌ر نه‌ماوه ، ئیتر به لێوه‌شاوه‌یی خۆی شایانی به‌هه‌شت بووه !!
حه‌تمه‌ن ده‌شچێته ناوی !! له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده هه‌رِاڵ ( مه‌غروور ) ببێت
بڵێت هه‌ر له ژێر ئاڵای پێغه‌مبه‌رو پیاوچاكاندا ریز ده‌بم ! ئه‌مه‌ش له سنور
ده‌رچوونێكی خه‌ته‌ره .. به‌مه خۆی ده‌فه‌وتێنێت ، هه‌رچی كردوێتی به بای
ده‌دات !! ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه كه پێغه‌مبه‌ری نازداریش (صلى الله عليه وسلم)
شتی وای نه‌فه‌رمووه‌و نه‌كردووه !! ئه‌وه‌تا عوبه‌یدی كورِی عومه‌یر له
دایكه عائیشه‌وه خوا لێی رازی بێت راده‌ی له‌خواترسان و چۆنیه‌تی خواپه‌رستی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) ده‌گێرِێته‌وه كه لێیان پرسی بوو (
أخْبِرينا بِأعْجَبِ شَيءٍ رأيتِهِ مِن رَسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ :
فَسَكَتَتْ ، ثمَّ قالتْ :لَمَّا كانَ ليلةً مِن الليالي قالَ :يا عائشةُ ذَريني
أتَعَبَّدُ الليلةَ لِرَبَّي ، قُلْتُ والله إنِّي أُحِبُّ قُرْبَكَ وأُحِبُّ مَا
يَسُرُّكَ ، قالت : فَقَامَ فَتَطَهَّرَ ثُمَّ قَامَ يُصَلِّي ، قَالَتْ : فَلَمْ
يَزَلْ يَبْكِي حَتَّى بَلَّ حِجْرُهُ ، قَالَتْ :وَكَانَ جَالِسَاً فَلَمْ يَزَلْ
يَبْكِي صلى الله عليه وسلم حَتَّى بَلَّ لِحْيَتَهُ ، قَالَتْ : ثُمَّ بَكَى حَتَّى
بَلَّ الأرضَ .. فَجَاءَ بلالُ يُؤذِنَهُ بالصَّلاةِ ، فَلَمَّا رَآهُ يَبْكِي قَالَ
: يَا رَسُولَ اللهِ تَبْكِي وَقَدْ غَفَرَ اللهُ لَكَ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ
وَمَا تَأخَّرَ ؟ قالَ : أَفَلَا أَكونَ عَبْدَاً شَكُورَاً ؟! لَقَدْ نَزَلَتْ
عَلَيَّ الليلةَ آيةٌ ، وَيْلٌ لِمَنْ قَرَأَهَا وَلَمْ يَتَفَكَّرْ فِيهَا : ( إنَّ
فِي خَلْقِ السَّمَواتِ والأرضِ .. الآية كلها) واته : ئایا زۆرترین شتێك كه له
پێغه‌مبه‌رته‌وه (صلى الله علیه وسلم ) دیبوو كه زۆر لات سه‌یر بوو ، چی بوو ؟!
عوبه‌ید فه‌رمووی : عائیشه بێ ده‌نگ بوو ، ئینجا فه‌رمووی : شه‌وێكیان
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌ی عائیشه ، ئه‌مشه‌و لێم گه‌رِێ
با خواپه‌رستی بۆ خوای خۆم تێدا بكه‌م ، ووتم : به‌خوا قه‌سه‌م من حه‌ز ده‌كه‌م
لێت نزیك بم ، ئه‌و شته‌شم پێ خۆشه كه جه‌نابت پێت خۆشه ، ده‌فه‌رموێ : ئینجا
هه‌ستاو ده‌سنوێژی شت و كه‌وته نوێژ كردن ، هه‌ر گریا ، هه‌ر گریا ، هه‌ر گریا تا
كۆشی ته‌رِ بوو ! ئینجا دانیشت ، هه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام گریا تا هه‌موو ریشی به
فرمێسكی ته‌رِ بوو ! دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده گریا تا سه‌ر ئه‌رزه‌كه‌شی ته‌رِ
كرد ! پاشان بیلالی حه‌به‌شی هات داوای لێ بكات كه ئایا بانگی به‌یانی بدات ؟! كه
ئه‌ویش بینی ئاوا ده‌گری ، ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له چی و بۆچی ده‌گری كه
خوای گه‌وره له گوناحی به‌ره‌و دوات خۆش یووه ؟! فه‌رمووی : ئه‌دی نه‌بمه
به‌نده‌یه‌كی زۆر سوپاسیار ؟! ئه‌مشه‌و ئایه‌تێكم بۆ هاتۆته
، وه‌یل بۆ ئه‌و
كه‌سه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه‌و بیری لێ ناكاته‌وه ، ئایه‌تی ( به راستی له خه‌ڵق
كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا ... هه‌ر هه‌موو ئایه‌ته‌كه ..
ئه‌گه‌ر
ئه‌مه دۆخی پێغه‌مبه‌ری نازدارو خۆشه‌ویستی خوای مه‌زن بێت (صلى الله عليه وسلم
) كه بێ گوناحه‌و هه‌رچیه‌كیشی هه‌بووبێت خوای گه‌وره لێی خۆش بووه !! ئه‌دی
حاڵی ئێمه‌مانان چی ده‌بێت كه هه‌ر خوا ده‌زانێت چیمان كردووه‌و چی ده‌كه‌ین ؟!
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خواوویست و خواناسه‌ی كه وه‌كو ئه‌غه‌ری موزه‌نی خوا لێی
رازی بێت لێوه‌ی ده‌گێرِێته‌وه ده‌فه‌رموێ : ( إنَّهُ لَيُغَانُ عَلَى قَلْبِي
وإنِّي لَأسْتَغْفِرُ اللهَ في اليومِ مِائَةَ مَرَّةٍ) واته : جاری وا هه‌یه
غه‌فڵه‌تێك به‌سه‌ر دڵمدا دێت هه‌ر كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌م ده‌سبه‌جێ سه‌د جار
داوای لێبوردن له خوای گه‌وره ده‌كه‌م !! یه‌عنی ساتێكی كه‌میش له زیكری خوا
غافڵ نه‌بووه چ جای گوناح كردن !! ئه‌مه حاڵی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره
خواپه‌رسته‌یه (صلى الله عليه وسلم ) كه جاری وا هه‌بووه له یه‌ك ركاتی
شه‌ونوێژیدا سوره‌ته‌كانی به‌قه‌ره‌و ئالی عیمران و النسائی خوێندووه !! كه
ده‌كه‌نه شه‌ش جوزء واته 662 ئایه‌ت له‌و ئایه‌ته درێژانه‌و به
خوێندنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم ) كه له‌سه‌رخۆ خوێندوێتی و
له‌كۆتایی هه‌موو ئایه‌ته‌كاندا وه‌ستاوه‌و ئه‌وی سوپاسی وویستبێت كردوێتی و
ئه‌وی داوای لێبوردنی پێ كرا بێت كردوێتی و وه هه‌روه‌ها !
له‌گه‌ڵ ئه‌م
هه‌موو خواناسی و خواوویستی و خواپه‌رستیه‌شیدا سه‌یر كه له ریوایه‌تی ئه‌بو
سه‌عیدی خودریدا خوا لێی رازی بێت چۆن ده‌فه‌رموێ : ( لَنْ يَدْخُلَ الجَنَّةَ
أَحَدٌ إلَّا بِرَحْمَةِ اللهِ ، قَالُوا : وَلا أنْتَ يَا رسولَ اللهِ ؟! قالَ : ولا
أنَا إلَّا أنْ يَتَغَمَّدَنِي اللهُ بِرَحْمَتِهِ ) واته : هه‌تا هه‌تایه
كه‌س به غه‌یری ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوای گه‌وره نه‌بێت ناچێته
به‌هه‌شته‌وه ! ووتیان : ته‌نانه‌ت جه‌نابیشت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟!
فه‌رمووی : ته‌نانه‌ت منیش ، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره به به‌زه‌یی خۆی دامپۆشێت !!
په‌نا به خوای به‌ده‌سه‌ڵات و ئاگادار‌و دانا‌و زانا .. جا با ئه‌و كه‌سه‌ی
به‌و تۆزه كاره چاكانه‌ی خۆی ده‌سخه‌رِۆ بووه‌و پێی هه‌رِاڵ بووه‌و خۆی لا
په‌سه‌ند بووه سه‌یری ئه‌م حه‌دیسانه كات !!
با ئه‌و كه‌سه‌ی وا ده‌زانێت
كه ئیسلامه‌تی گرتووه بۆ ئێمه مانانی گرتووه ، سه‌یری حاڵی خۆی و خواناسان
بكات ، با زۆر سه‌رنج داته خۆی و یه‌ك ئاورِێكیش له خواناسی و خواپه‌رستی
پێغه‌مبه‌ری خواوویست (صلى الله عليه وسلم ) بداته‌وه ، بزانێت چی بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت ؟!! با به نه‌زانی و نه‌فامی نه‌كه‌وێته ریزی
دوورِووه‌كانه‌وه كه به منه‌ته‌وه ده‌یانووت : خۆ ئه‌ی محمد ئێمه
باوه‌رِمان به تۆ هێناوه‌و هاتووینه‌ته ریزی باوه‌رِدارانت !! خوای گه‌وره‌ش
ره‌ددی لێ دانه‌وه‌و فه‌رمووی : ( يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا قُلْ لا
تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلامَكُمْ بَلِ اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ
لِلْإِيمَانِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ) الحجرات / 17 واته : منه‌ت به‌سه‌ر تۆدا
ده‌كه‌ن كه گوایه باوه‌رِیان هێناوه‌و موسوڵمان بوون ! پێیان بڵێ : موسوڵمان
بوونه‌كه‌تان به منه‌ت به‌سه‌ر مندا مه‌ده‌نه‌وه ! هه‌قی خوای گه‌وره‌یه
كه منه‌تتان به‌سه‌ر دا بكات ، چونكه ئه‌و رێی باوه‌رِهێنانی نیشان داون ،
ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن و په‌ی به شت ده‌به‌ن ..
ئه‌مه ره‌فتارو ره‌وشت و
حاڵی موسوڵمانانی تریشه كه له خوای خۆیان خۆش ده‌وێت و له خۆشی و ترسیدا
ده‌یپه‌رستن و هه‌میشه له خه‌می ئه‌وه‌شدان كه نوێژ‌و تاعه‌ت و
عیباده‌ته‌كانیان گیرا نه‌بووبێت !! نه‌ك منه‌ت بكه‌ن و بڵێن ئێمه هه‌زاران
فه‌رزمان كردووه جا با فه‌رزێكیان نه‌كه‌ین !! گوێ بگره له‌م حه‌دیسه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خواناس (صلى الله عليه وسلم ) كه دایكه عائیشه خوا لێی رازی بێت
لێیه‌وه ده‌گێرِێته‌وه كه خۆی ده‌فه‌رموێ : ( سَألْتُ رَسُولَ اللهِ صلى
الله عليه وسلم عَن هذِهِ الآية : ( وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ
وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ ) قالَتْ عائشةُ : هُمْ الذينَ
يَشْرَبُونَ الخَمْرَ وَيَسرُقُونَ ؟! قالَ : لا يا بِنْتَ الصِّدِّيقِ ،
وَلَكِنَّهُمْ الذينَ يَصُومُونَ ويُصَلُّونَ وَيَتَصَدَّقُونَ وَهُمْ يَخَافُونَ
أنْ لا يُقْبَلَ مِنْهُمْ أولئِكَ الذينَ يُسَارِعُونَ في الخَيراتِ ) واته :
پرسیارم له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی (
المومنون / ئایه‌تی 60 ) كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : ئه‌وانه‌ی كه‌خێرو خێراتیش
ده‌كه‌ن و هێشتا هه‌ر له دڵه خورپێدان و ده‌ترسن ! ئه‌وانه به‌ره‌و لای خوای
خۆیان ده‌گه‌رِێنه‌وه .. عائیشه ده‌فه‌رموێ : ووتم : ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه
شه‌راب ده‌خۆنه‌وه‌و ده‌دزن ؟! فه‌رمووی : نا كچی سددیق ، ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن
كه به‌رۆژوو ده‌بن و نوێژ ده‌كه‌ن و خێر‌و خێرات ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ر له ترسی
ئه‌وه‌دان كه لێیان قبووڵ نه‌كرابێت ! ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن كه بۆ هه‌موو
كارێكی خێر له پێشه‌وه‌ن و به هه‌ڵه‌وداوان راده‌كه‌ن بۆ چاكه‌كاریی ...
جا
ئه‌مه حاڵی ئه‌و كه‌سانه بێت كه ئه‌وه‌نده خواناس و پابه‌ندو پیاوچاكن و
هێشتا هه‌ر له دڵه له‌رزه‌ی ئه‌وه‌دان كه داخۆ لێیان قبووڵ بووه یان نا !!
ده‌بێ حاڵی من و تۆ چۆن بێت ؟! ئیتر به‌چی مه‌غروور بین ؟!
_______________________________________________________
1- ئه‌سڵی هه‌موو ئه‌م فه‌رموده‌یه
ئاوایه : (عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: ((ثلاث
مهلكات ، وثلاث منجيات ، وثلاث كفارات ، وثلاث درجات ، فأما المهلكات : فشح مطاع ، وهوى
متبع ، وإعجاب المر‌ء بنفسه . وأما المنجيات : فالعدل في الغضب والرضا ، والقصد في الفقر
والغنى ، وخشية الله في السر والعلانية . وأما الكفارات : فانتظار الصلاة بعد الصلاة ،
وإسباغ الوضوء في السبرات ، ونقل الأقدام إلى الجماعات . وأما الدرجات : فإطعام الطعام
، وإفشاء السلام ، والصلاة بالليل والناس نيام )
2- ئیمامی به‌یهیقی
ریوایه‌تی كردووه‌و شێخی ئه‌لبانی ته‌حقیقی كردووه‌و پاشان ده‌رباره‌ی
فه‌رمویه‌تی حه‌دیسێكی حه‌سه‌نه .. برِوانه ( صحيح الجامع) ..
3- ئیبن و
حیببان له ( صحيح ) ه‌كه‌یداو ئه‌لبانیش فه‌رموویه‌تی حه‌دیسێكی حه‌سه‌نه ..
4- چونكه خوای گه‌وره باسی سه‌ییدنا نوحی كردووه كه ( إِنَّهُ كَانَ
عَبْدًا شَكُورًا ) الاسرا‌ء / 3 واته : ئه‌و عه‌بدێكی سوپاسیاری خوا بووه ،
ئه‌میش ده‌یوویست بگاته ئاست و پله‌ی ئه‌و ، سه‌لامی خوایان لێ بێت !!
5-
هه‌موو ئایه‌ته‌كه كه له سوره‌تی ئالی عیمرانه و ئایه‌تی 190 ه ئه‌مه‌یه
: (إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ
وَالنَّهَارِ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ ) چوار ئایه‌تی دواییش هه‌ر یه‌ك
ته‌وه‌ره باسن ..
6- ئیمامی موسلیم گێرِاوێتیه‌وه ..
7- ئیمامی ئه‌حمه‌د
گێرِاوێتیه‌وه‌و فه‌رمویه‌تی ( إسناد حسن ) ئه‌لبانیش ده‌رهه‌قی فه‌رمویه‌تی :
( هو صحيح لغيره ) ..
8- ترمزی گێرِاوێتیه‌وه‌و شێخی ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ
حه‌دیسێكی سه‌حیحه ..
.........................................................
بۆ به‌شی
یه‌که‌م کلیکی خواره‌وه بکه
به‌شی یه‌كه‌م
بۆ به‌شی دووه‌م کلیکی خواره‌وه بکه
به‌شی دووه‌م