جوان ده‌ڕۆینه‌وه
سیاسیه‌کانی کوردستان..
سیاسه‌ت گۆچانێکه به‌ده‌ست سیاسه‌کانی ووڵاتی ئێمه
به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یوه‌شێنن!
ماکوان که‌ریم
تایبه‌ت/
دووربین
رۆژێك قه‌شه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت بزانێت که‌سایه‌تی کوڕه‌که‌ی چۆنه
ئه‌گه‌ر گه‌وره بوو چۆن ژیان ده‌باته سه‌ر، ده‌یه‌وێت بزانێت به‌چی
ئاره‌زومه‌نده، بیر ده‌کاته‌وه که تاقی بکاته‌وه، له‌ڕاستیدا
کوڕه‌که‌شی ته‌مه‌نێکی ئه‌وتۆی نیه له ناوه‌ندی ده‌خوێنێت، ده‌رئه‌نجام
ئه‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ کوڕه‌که‌ی سێ شت به‌رێته ژووره‌که‌ی
بزانێت کامیان هه‌ڵده‌گرێت،
یه‌که‌م : ئنجیلێک ده‌باته ژووه‌که‌ی له‌سه‌ر
مێزه‌که‌ی داده‌نێت ..
دووه‌م: لیره‌یه‌کی ئاڵتون له‌ته‌نیشت
ئینجیله‌که‌وه داده‌نێت..
سێیه‌م: بوتڵێك عاره‌ق له ته‌نیشت لیره‌که‌وه
داده‌نێت...
بیر ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر ئینجیله‌که‌ی هه‌ڵگرت ئه‌وا که‌سێکی
دینداری لێ ده‌رده‌چێت وه‌ك قشه‌که خۆی، پاشان ئه‌گه‌ر لیره‌که‌ی هه‌ڵگرت
ئه‌و حه‌زی به سه‌روه‌ت سامانه‌و له‌وانیه ببێته پیاوێکی کاسب و توجار، خۆ
ئه‌گه‌ر عاره‌قه‌که‌ی هه‌ڵگرت ئه‌وا گۆمانی برد که ببێته پیاوێکی مه‌ی خۆری
موعتاد..
چاوه‌ڕوانی کوڕه‌که‌ی بوو تا گه‌ڕاوه له قوتابخانه له دوور نزیك
هه‌ر ته‌ماشای ده‌کرد تا بزانێت کام له‌و سێ شته هه‌ڵده‌گرێت، کوڕه که چووه
ژوره‌که‌ی خۆی ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی بینی له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی، ده‌ستی دایه
ئینجیله‌که خستیه بن باخه‌ڵی و لیره‌که‌ی خسته گیرفانی و پاشان هیواش هێواش
قومی ئه‌دا له عاره‌قه‌که‌و عاره‌قه‌که‌شی ده‌خوارد!
باوکی که‌سه‌یری کرد
کێشای به‌سه‌ری خۆیدا ووتی نه‌م زانی کوڕه‌که‌م ده‌بێت به سیاسی..!!
پێوه‌رێك
به‌م باسه‌ی که بۆ ئێوه‌م گێڕایه‌وه، سه‌یری سیاسیه‌کانی کوردستان بکه‌ن
خۆتان دادوه‌ر بن له‌و نێوه‌نده‌دا..
عه‌لمانی په‌نا ده‌بات بۆ مزگه‌وته‌کان و
بۆ پیاوه ئاینیه‌کان تا له هه‌ڵبژاردندا پێگه‌ی خۆی پێ به هێز بکات،
نه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردوه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان بۆ
هاتنه سه‌ر کایه‌ی ده‌سه‌ڵات!
ئیسلامیه‌کان له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن
هه‌ندێکیان ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت ئیسلام وه‌ك ئایدۆلۆژیا له‌به‌رانبه‌ر
ئایدۆلۆژیاکانی تر به کار نه‌هێنین، پاشان شوعیه‌کان و ئه‌وپه‌ڕی چه‌په‌کان
که دێنه سه‌ر مینبه‌ری که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن هاوار ده‌که‌ن سوێند به
خوای گه‌وره!... هه‌زاره‌ها ڕووداوی تر له‌و جۆره له کوردستان
ده‌بینرێت..هتد
ئه‌و گه‌له هه‌ر چه‌پڵه لێ ئه‌دا !!
ئه‌و حیزبانه‌ی له
کوردستاناندا تا ئێستا خیتابی سیاسیان نیه، لاوانه‌ی هه‌ندێك موبالغه‌ی تێدابێت
ئه‌م قسه‌یه‌م به‌ڵام سوێند به‌خوا زۆرێك له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی
حیزبه‌کان هه‌ر نازانن خیتابی سیاسی چیه!
ئه‌وا ستراتیژیه‌ت که‌س نازانێت
چیه ئایا کوردستانین یان عێراقچین، یاخود له‌گه‌ڵ قۆناغ کار ده‌که‌ن
..
ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغ ده‌که‌ن بۆ قۆناغه‌کان بۆ ئه‌و گه‌له
ڕه‌شوڕوته ده‌ست نیشان ناکه‌ن تا ڕۆشنبیران کار له‌سه‌ر ریزبه‌ندی ئه‌و
قۆناغه بکه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دیاری ده‌کات؟!
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت
ئه‌وه بڵێم تۆخوا به‌و گه‌له ڕامه‌بوێرن، هۆۆ گه‌لۆ تۆخوا تۆش چاوت
که‌ره‌وه، که‌م لێده چه‌پڵه به نه‌زانی بێ ئه‌وه له سروشتی ئه‌و
کوردستانه بزانیت، که تائیستایش نازانین ده‌سه‌ڵاتی دادگا سه‌ربه‌خۆیه،
یاخود په‌رله‌مان بۆ خه‌ڵکه یان حیزب، موخابه‌رات له‌سه‌ر جیۆپۆلتیك و
جیۆپۆلیتاری و ئه‌منی قه‌ومی کار ده‌کات یان ئێستایش له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکو
حیزبه‌ی خۆمان کار ده‌که‌ن، که‌س نازانێت، کام ده‌سه‌ڵات سه‌ر به حوکمه‌ته
یان سه‌ر به حیزبه ئاسایش یاخود ده‌زگای دژه تیرۆر یان ده‌زگاکانی پاراساتن
زانیاری و یاخود ئه‌وانه‌ی تر که وورده وه‌رده دروست ده‌بن، یان
جاسوسه‌کانی حوکمه‌تی مه‌رکه‌زی،یان ده‌یان یانی تر که که‌س سه‌ری لێ ده‌ر
ناکات هه‌موو ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی گۆڕان و چاکسازی خزمه‌تگوزاری و
هاوپه‌یمانی و کوردستانی، هه‌موو ئه‌و ناوه زلانه‌ی که‌هه‌ن ئایا ده‌ست نیشانی
ئه‌مانه‌تان کردوه بۆ ئه‌و گه‌له یان هه‌رچی بۆ لێده‌ی له هۆره‌وه و
حیران یان ماقام ئه‌و هه‌ر به عه‌زیزی وه‌یسی تێده‌گات، سی پێیی
هه‌ڵده‌پڕێت!!
کێ به‌ر پرسه له‌م ڕه‌وشه بێ گومان ئێوه سیاسه‌یه‌کان،
ئه‌ترسم ئێوه‌ش کتێبه پیرۆزه‌کانتان خستبێته بن ده‌ستان و پاره‌ی میلله‌ت
له گیرفانتانا و که به‌دم ئه‌و میلله‌ته‌وه پێش ده‌که‌نن پێ ده‌چێت مه‌ست
بن و مه‌ی خواردنه‌وه‌کانتان یه‌شتا به‌ری نه‌یابێتن.
گه‌لێك مه‌لاکانی
پێشه‌نگی عه‌لمانی بن!
گه‌لێك ئیسلامیه‌کانی شه‌رم بکه‌ن له‌ووتنی ئینتیمای
خۆیان !
گه‌لێك حیزبه‌کانی بێ پرۆژه بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆی بۆ
ووڵاتێکی داگیر کراو!
گه‌لێک حیزبه عه‌لمانیه‌کانی به بسم لله ده‌ست پێ
بکه‌ن!
گه‌لێك له مافی خۆی نه‌پرسێته‌وه له‌م سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌و پۆست
مۆدێرنه‌دا!
من دڵنیام ئه‌و گه‌له له ناوده‌چیت ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌گۆڕن،
گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م ڕه‌شه پێویستی به گۆڕانه، خوای گه‌وره
سونه‌تی ئستیبدالی هه‌یه گومانم نیه که ده‌بێت گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌یگۆڕین خوای موته‌عال به خه‌ڵکانێکی تر ده‌یگۆڕێت، وه‌ك
ده‌فه‌رمووێت(وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لاَ
يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ).
جا هه‌ر که‌س ئازایه زۆران له‌گه‌ڵ خوا بگرێت دڵنیا
بن که خوای گه‌وره پشتی ده‌شکێنێت ئه‌وه‌ش فه‌رمووده‌ی خوایه..
بۆ یه
ده‌ڵێم جوان ده‌ڕۆینه‌وه سیاسیه‌کانی کوردستان.