ئاوات
که‌رکوکی
((ئه‌مه ئه‌رزو ئه‌مه گه‌ز)) - مامۆستاعه‌لی باپیر
5
به‌شی پێنجه‌م
پرسیاری هه‌شته‌م (کلیک لێره‌بکه‌بۆداگرتن) جه‌نابی
ئه‌میر هه‌ڕه‌شه له‌موسوڵمانان ئه‌کات ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێنه‌ده‌ن
له‌باره‌گای خوا شکاتیان لێ ئه‌کات به‌بیانووی ده‌ستبارمان بن ئێمه ئه‌چین
حوکمی داکۆکی له حوکمی خوا ئه‌که‌ین له په‌ڕله‌مانی به‌غدا ،ئاخر نازانم
ئه‌بێت کێبن ئه‌وانه‌ی بڕوایان وابێت که‌سێک هه‌بێت له عێڕاقدا که‌مترین
کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ربڕیارێک هه‌بێت پیاده بکرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی
ئیحتیلال، هاواری خه‌ڵکانی موسووڵمانی سه‌رڕاستی به‌نمونه مامۆستا کرێکار له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌ڵێت تکایه ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌م شانۆگه‌ریه‌ی نوسین
وده‌رهێنانی سه‌ربازێکی زایۆسه‌لیبیه‌و پێشکه‌شکاران ئه‌وانه‌ن له‌به‌ر
پاره‌و کورسی ده‌ست به‌رداری هه‌موو به‌هایه‌ک بوون له‌م پێناوه‌شدایه هه‌ر
جاره‌ی وک شانۆکارێک به ڕۆڵی تازه‌وه دێنه‌وه پێش ئه‌مه قسه‌ی جه‌نابی
مامۆستا کرێکاره بۆ ئه‌م شاڵیش ئه‌ڵێت(کلیک لێره‌بکه‌بۆداگرتن) که‌چی خه‌ڵکانێکی نه‌خۆش ودۆڕاو
که‌خۆشیان ئه‌زانن ئه‌م بانگه‌وازه‌ی مامۆستا کرێکار ڕوون وڕه‌وایه به‌ڵآم
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دونیایی دانی پێدانانێن ئه‌واته خودی مامۆستا علی
له‌ده‌ستپێکی سمیناره دۆڕاوه‌که‌دا ووتی (کلیک لێره‌بکه‌بۆداگرتن) گوێتان لێ‌بوو به‌ده‌می خۆی چی ووت ؟!!
هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رچآوه‌ی پرسیاری هه‌شته‌م بوو ،باشه ئه‌مه دانپیانانی خۆت
بوو جه‌نابی ئه‌میر یان به‌ڕێزت ڕاستت نه‌ووتووه یان به‌ڕاستی ناهه‌قی
ئه‌که‌ی خه‌ڵک هانئه‌ده‌ن بۆده‌نگ دان، وڵاتێک که‌س ده‌سه‌ڵاتی تێیدا نه‌بێت
سه‌ربازێکی ئه‌مریکی بتوانێت له‌سه‌رکۆماره‌وه تا هه‌ژارێکی گوندنشین
به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکات که‌واته ئێوه‌ی بێ ده‌ست وپێ
چیتان پێ ئه‌کرێت به‌ده‌ر له پاروه چه‌وره‌که که‌واته هه‌ڕه‌شه
له‌موسوڵمانان ناکه‌ی له‌به‌ر خوا به‌ڵکوو له‌ژێرپه‌رده‌ی ناوی خوا
په‌له‌قاژه‌ی کورسی ودۆلارتانه به به‌ڵگه‌ی قسه‌که‌ی خۆت که فه‌رمووت
که‌س ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر سه‌ربازێکی ئه‌مریکی دا . ئیتر پرسیاره‌که‌ی من
بۆسوکایه‌تی بوو بۆ جنێوبوو ؟؟؟
له‌لایه‌کی به‌به‌ڵگه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی
ته‌واوی لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی ناوپه‌ڕله‌مان ئاده‌ی به‌رگری وپڕۆژه‌تان چی
بووه بۆخزمه‌تی ئیسلامه‌که ، گومانی تێدانیه له‌به‌ر له‌ده‌ست نه‌دانی
ده‌سه‌ڵآتی بێ ده‌سه‌ڵاتیتان وورته له‌ده‌متان ده‌رنایه‌ت بزانن که‌مێک
فشارتان له‌سه‌ره حاشا له‌زۆر شت ئه‌که‌ن بۆ سه‌لماندی ئه‌م قسه‌یه
نمونه‌یه‌ک له‌قسه‌کانی خۆت ئه‌خه‌مه ڕوو که چۆن حاشا له‌سوننی بوونی خۆت
ئه‌که‌ی بۆ ده‌ربازبوونت له پرسیارێک
سه‌رچاوه کتێبی ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان
نوسینی عه‌لی باپیر لاپه‌ڕه(148) سه‌یر بکه‌ن به‌ووردی ((دوو
موحه‌قیقی به‌ریتانی بوون،هاتن وتیان: ئه‌مڕۆهه‌ندێ پرسیاری گرنگمان هه‌یه
له‌گه‌ڵ تۆ،......... وتم فه‌رموون . ئه‌وه ئه‌وموحه‌قیقه بوو که گووتم
وتوویه‌تی من لێکۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ته‌هایاسین وعه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدوتاریق
عه‌زیزوئه‌وانی دیکه کردووه،وتم فه‌رموون، پرسیاری زۆری کرد...............ئه‌وه‌ی
که‌مه‌به‌ستم بێت باسی بکه‌م وه‌ره‌قه‌یه‌کی پێ‌بوو،...خه‌تێکی
به‌ناووه‌ره‌قه‌که‌دا کێشا لێره‌ی نوسی سوننه، ووتی ئه‌وه
سوننه‌یه،ئه‌وه شیعه‌یه، وتم به‌ڵێ،ئه‌وه من هه‌رته‌ماشای ده‌که‌م
تابزانم ده‌یه‌وێت بگاته کوێ،گوتی ڕێکخراوی قاعیده سوننه‌یه یان شیعه‌یه؟،
وتم ئه‌هلی سوننه‌یه، ئه‌وی له‌وێ نوسی ،وتی:ئه‌ی حزبی ده‌عوه؟ وتم ئه‌وانیش
شیعه‌ن، وتی : باشه ،ئه‌ی تۆ سوننه‌یت یان شیعه‌یت؟؟ وتم موسوڵمانم.......... ))
ئه‌مه هه‌ڵوێستی جه‌نابی ئه‌میره ناتوانێت بڵێ من موسوڵمانیکی سوننه‌م نه‌کا
تاوانباری بکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاعیده سوننه‌یه!! به‌ڵآم جه‌نابی ئه‌میر
ئاسای بوو بڵێێ من موسوڵمانێکی سوننیم له‌ناو ئه‌هلی سوننه‌دا زۆرێک کۆمه‌ڵ
وکه‌سایه‌تی جیاواز هه‌یه بۆ خۆده‌ربازکردنیشت ڕێگای زۆر هه‌بوو نه‌ک هه‌ر
ئه‌وه‌ی حاشابکه‌ی له سوننه‌یه‌تی به‌نمونه جه‌لال تاڵه‌بانی وتاریق هاشمیش
له‌سه‌ر ئه‌هلی سوننه ماڵن ئیتر ئێوه چۆن پشتتان پێ ببه‌سترێت له‌به‌غدا
حاشاله‌کوردبونیش ناکه‌ن له‌ژێر هه‌ر کاریگه‌ریه‌کدا.
ئه‌بێت چه‌نده‌ها
هه‌ڵوێستی ئاوه‌هات بوبێت هه‌تا موحه‌قیقه‌کان گه‌یشتنه ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی
ڕاشکاوانه بڵێن به‌ڕاستی ئه‌م ئیسلامه‌ی تۆباسی ئه‌که‌ی ئێمه‌ش
قه‌بوڵمانه.
سه‌رچاوه هه‌مان کتێب لاپه‌ڕه‌ی(296) فه‌رموون له‌ده‌می
ئه‌میره‌وه ببیستن چی باسه(( ئه‌وکاتانه‌م زۆرخۆشببون که‌له‌گه‌ڵ
موحه‌قیقه ئه‌مریکییه‌کان یان به‌ریتانیه‌کان داده‌نیشتم ودوای ئه‌وه‌ی
ئه‌وان پرسیاریان ده‌کرد،ده‌که‌وتینه وتووێژه‌وه،له‌ئاخیری
مه‌تافدازۆرجار وابوو ده‌یانوت: ئه‌وئیسلامه‌ی که‌تۆده‌یڵێی، ئێمه هیچ
تێبینیمان له‌سه‌ری نیه، خۆزگه ئیسلامیه‌کان هه‌موو ئاوا بیریان کردبایه‌وه
))
ئه‌بێت چۆن ئیسلامێکت بۆباس کردبن په‌نابه‌خوا ئه‌وان بڵێن ئێمه به‌م
ئیسلامه ڕازین بێگوومان ئه‌وان خۆشحاڵن به ئیسلام وئیسلامیه‌ک که
پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان نه‌بێت کاتی خۆی سه‌رانی قوڕه‌یش
گله‌یان نه‌بوو له قسه‌کانی پێغه‌مبه‌رمان(سه‌لامی لێبێت) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی
دا‌واشیان ئه‌کرد وه‌ره له دارول نه‌دوه‌دا دانیشه(په‌رله‌مانه‌که‌ی ئێستا)
به‌ڵێنی کورسی وپاره‌شیان پێدا به‌ڵآم که فه‌رمووی ( لااعبد ماتعبدون)
ئه‌وکاته که‌وتنه دژایه‌تی سه‌روه‌رمان . ئه‌وه‌ی تۆش بۆت باسکردوون زه‌ڕی
نه‌بووه بۆ( په‌زه‌کان )بۆیه رازامه‌ند بوون ( ئه‌گێڕنه‌وه بۆیه‌که‌م جار
مه‌لایه‌ک له‌گوندێک په‌یدا ئه‌بێت وبۆیان باسی دینداری ئه‌کات ئینجا ئه‌ڵێت
کاته‌کانی نوێژ به‌م شێوه‌یه ئه‌بێت بانگبده‌م ئێوه‌ش ئه‌وکاته دێن بۆنوێژ
خوێندن، یه‌که‌م بانگ ئه‌دات ئاغای گوونده‌که پێی سه‌یر ئه‌بێت ئه‌م سه‌دایه
چیه ئه‌پرسێت ئه‌ڵێن ئه‌مه مه‌لایه ئێستا کاتی نوێژه بۆیه بانگ ئه‌دات،
ئاغا ئه‌پرسێت زه‌ڕی نیه بۆ په‌زه‌کان(مه‌ڕه‌کان) ئه‌ڵێن نه‌خێر ئاغا گیان هیچ
زه‌ڕی نیه ، ئاغا ئه‌ڵێت ده‌ی لێی گه‌ڕێنن که زه‌ڕی نه‌بێت بۆپه‌زه‌کان
هه‌تا هێزی تێدایه با بۆخۆی هه‌رهاوار بکات) هه‌ڵبه‌ته ئیسلامه‌که‌ی تۆ بۆت
باسکردوون حاڵی بوون زه‌ڕی نیه بۆ په‌زه‌کان بۆیه قه‌بوڵیانبووه.
جه‌نابی
ئه‌میر هه‌ر سه‌ره‌تا فه‌رمووت ( قل هاتوابرهانکم ان کنتم صادقین ) ئایا ئه‌م
پرسیارانه کامیان جنێو‌و سوکایه‌تی بوو ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی ده‌می خۆت بوون
به‌ڵآم وه‌ستای له‌به‌رده‌م ڕاستیه‌کاندا بۆخۆده‌ربازکردنت ئه‌ڵێێ
پرسیاره‌کان سوکایه‌تین بۆیه وه‌ڵام ناده‌مه‌وه ئه‌مه‌ش پرسیاری نۆیه‌م
که‌تۆ به‌سوکایه‌تی ئه‌زانی (کلیک
لێره‌بکه‌بۆداگرتن ) که‌س نه‌یزانی له‌ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به‌جۆرک
باری ده‌رونیت شڵه‌ژابوو ته‌نانه‌ت قسه‌کانی خۆت هه‌مان کات وتت به‌به‌رچاوی
ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه‌وه که به‌شێوه‌ی پرسیار لێت کرایه‌وه به سوکایه‌تیت
دانا بیرت چوو که‌خۆت ئه‌م قسانه‌ت کرد ئاخر خۆت وه‌سفی په‌رله‌مانت بۆمان کرد (کلیک لێره‌بکه‌بۆداگرتن)، به‌ڕاستی
که‌سێک ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌ی لاڕوون وئاشکرابێت ئیتر جۆن هانی خه‌ڵک ئه‌دات
وه‌رن بۆ ده‌نگدان هه‌تا شه‌رعیه‌ت بدرێت به په‌رله‌مانێک که ناوه‌ندی
بڕیاردان نه‌بێت ،ئه‌وه‌ی بیستراوه‌و بینراوه په‌رله‌مان واتا ئه‌نجومه‌نی
یاسادانان له‌هه‌مه‌روه‌ڵاتێک که په‌ڕله‌مانی بێت به‌ڵام ئه‌وه‌تا جه‌نابی
ئه‌میر خۆی بۆمان باس ئه‌کات کاری په‌رله‌مانه‌که‌ی ئێمه چی یه ،ئایا
ئه‌وه‌ی ئه‌میر باسی کرد‌و خه‌ڵکی بۆهان ئه‌دات به‌ڕاستی په‌رله‌مانه یان
چایخانه؟ ئه‌مه پڕله‌مانه یان دیوه‌خان؟ ئه‌مه په‌رله‌مانه یان
گه‌وڕه ؟ ئه‌م موسوڵمانه داماوانه بۆ ئه‌خه‌ڵه‌تێنی که ئه‌زانی
ده‌سه‌ڵاتێک نیه ناوی په‌رله‌مان بێت؟ بۆ وه‌ک موسوڵمانیک باش خاوه‌نی ئه‌م
هه‌ڵوێسته نابیت (کلیک
لێره‌بکه‌بۆداگرتن) ئه‌م خه‌ڵکه بۆله‌ژێرناوی خوا چه‌واشه ئه‌که‌ن
.
بۆڕاشکاوانه به‌خه‌ڵک ناڵێن به‌شداربونمان ته‌نها بۆ کورسی وپاره‌یه ئیتر
ئه‌وه‌ی ده‌نگمان پێ ئه‌دات ماڵی ئاوابێت ئه‌وه‌ی ناشیدات هه‌رماڵی ئاوابێت له
خوابترسن به‌سیه‌تی چاوبه‌سته‌کی ئه‌م خه‌ڵکه موسوڵمانه که‌خۆتان باش
ڕاستیه‌کان ئه‌زانن.
چاوه‌ڕوان بن ان شآء
الله
___________________________
بۆ ئالقه‌ی پێشوو کلیك له‌م لینکه‌ی خواره‌وه
بکه
_________بۆ به‌شی
یه‌که‌م کلیکی ئێره بکه
_________بۆ به‌شی دووه‌م کلیکی ئێره بکه
________ بۆبه‌شی سێ یه‌م کلیکی
ئێره‌بکه
___________ بۆ به‌شی
چواره‌م ئێره کلیک بکه