تایبه‌ت:دووربین
له
درێژه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ لاوازكردنى رِۆڵى یه‌كێتى
وه‌گه‌رِیخستوون، بۆ ئه‌وه‌ش سیاسه‌تى رِۆڵپێدانى لیستى گۆرِان
په‌رله‌مانتارانى گۆرِان په‌یرِه‌و ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ
ئه‌وه‌ى بوارى زیاتر بدرێته لیستى گۆرِان بۆ زیاتر رِه‌خنه‌گرتن له سه‌رۆك
كۆمارى عێراقء دكتۆر به‌رهه‌م ێاڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ر له ئێواره‌ى
ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 5:25 خوله‌كء له گه‌رمه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر پرِۆژه یاساى بودجه كاره‌باى په‌رله‌مان
كوژێنرایه‌وه‌و بۆ ماوه‌ى 2 سه‌عات كاره‌با برا.
به پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى
تایبه‌ت له هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌و كاره‌با كوژاندنه‌وه‌یه به
ئه‌نقه‌ست بووه هیچ كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى له وێستگه‌ى كاره‌باى
په‌رله‌ماندا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت پاسه‌وانانء كارمه‌ندانى په‌رله‌مانیش
ئه‌م كاره‌یان به نائاسایى ده‌زانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى
به‌وه‌شكرد كه " ئه‌گه‌ركاره‌با هه‌بووایه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌بوو
ئه‌مرِۆ كۆبوونه‌وه‌ى پرِۆژه یاساى بودجه ته‌واو بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت
به‌ڵام پارتى ده‌یه‌وێت گفتوگۆكردن له سه‌ر بودجه درێژ بكه‌نه‌وه و به
ئاسانى په‌سه‌ند نه‌كرێت و زۆرترین رِه‌خنه بگیرێت له بودجه "
له
لایه‌كیتریشه‌وه هه‌ر ئه‌مرِۆ كاتیك سه‌رۆكى په‌رله‌مان - كه‌مال كه‌ركووكى -
ویستى كۆبوونه‌وه‌كه دوا بخات له ژێر فشارى - ئه‌رسه‌لان باییز- جێگرى سه‌رۆكى
په‌رله‌ماندا نه‌یهێشت كۆبوونه‌وه‌كه دوا بكه‌وێت و پێش سه‌عات 8ى شه‌و كه
كاره‌با هاته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ى 1 سه‌عات به‌رده‌وام بوو به‌ڵام
نه‌خشه‌كه‌ى پارتى هه‌ر به‌رده‌وامه و كۆبوونه‌وه‌كه درێژ كرایه‌وه بۆ
سبه‌ینىَ.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش سه‌رۆكى په‌رله‌مانء
په‌رله‌مانتارانى پارتى له په‌رله‌ماندا زۆر توورِه‌ن له دكتۆر به‌رهه‌م
ێاڵح، سه‌رۆكى حكومه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌ى كه دكتۆر به‌رهه‌م باسى ئه‌وى
كردووه كه گوایه ئه‌م بودجه‌یه شه‌فافترین بودجه‌یه تا ئێستا دانرابێت.
شیاوى باسه ناكۆییه‌كانى نێوان پارتىء یه‌كێـتى رِۆژ به‌رِۆژ له
په‌ره‌سه‌ندانء ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه كه له داهاتوودا زیاتر ئه‌و
ناكۆییانه ئاشكرا بن.