یه‌كێـتى كوده‌تاى سپى
به سه‌ر پارتى دا ده‌كات
له پرِۆژه‌یه‌كى نوێداو پاش هه‌ڵبژاردن مام جه‌لال
حزبێكى نوێ به به‌شدارى (خه‌تى گشتى، بزووتنه‌وه‌ى گۆرِان، حزبى سۆسیالیست و
حزبى زه‌حمه‌تكێشان) رِاده‌گه‌یه‌نێت
رِاپۆرتى شیكارى: شاسوار
مه‌جید
پاش ئه‌وه بارگرژییه ئیعلامییه‌كانى نێوان خودى نه‌وشیروان
موسته‌فاو مام جه‌لال له مانگى رِابردوودا سه‌ریانهه‌ڵداو له پێناو
كپكردنه‌وه‌شیدا كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تى سیاسى ناو كوردستان له‌وانه‌ش
حه‌مه‌ى حاجى مه‌حموودو قادر عزیز‌و مولازم عومه‌رو كۆمه‌ڵێك هێزى ئیقلیمى وه‌ك
توركیا‌و ئێران به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون كه ئه‌و بارگرژییانه
نه‌مێنن، دواتریش هه‌ر وه‌ك ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌وڵانه كاریگه‌رى ته‌واویان
هه‌یه و به تایبه‌ت گفتگۆكانى ملازم عومه‌ر له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و له سلێمانى
له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فا .
به گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌كیش كه له
هه‌ردوو سكرتارییه‌كى مام جه‌لال ونوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى
گۆرِانه‌وه ده‌ست كه‌وتوون، ئه‌م هه‌واڵانه له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه
به‌رز نرخێنراون و پاشان له‌لایه‌ن چه‌ندین كادرى ناو یه‌كێتى نیشتیمانى وناو
گۆرِان هه‌یه ئه‌م حه‌زو و ویسته هه‌یه و هیواخوازن جارێكی‌تر ئه‌و ئومێده
دروست ببێته‌وه هه‌ر چه‌نده زۆر رِه‌خنه و تێبینى له‌سه‌ر خودى مام جه‌لال
هه‌یه به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشمانى هێشتنه‌وه‌ى قورسایى ئه‌و حزبه
وه‌ك جاران و بوارنه‌دان به‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ببێته حزبى سه‌ركرده
ئه‌م بیربۆچوونانه له هه‌ردولا به گه‌رمى سه‌ریان هه‌ڵداوه، ئه‌وه‌ش
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كۆنگره‌ى یه‌كێتى ببێته ئه‌و وێستگه‌یه‌و ئاشتبوونه‌وه
سازبكرێت .
شاهان گورته‌ل ، لێكۆڵه‌رى سیاسى توركى له تازه‌ترین نوسینیدا
ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه "مام جه‌لال و یه‌كێتى ئه‌و نه‌رمییه‌ى بۆ پارتى
نواندییان جارێكی‌تر ئاماده نین له سه‌رى به‌رده‌وام بن، بۆیه‌ش باشترین
رِێگه‌چاره له به‌رده‌م یه‌كێتیدا ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گۆرِان و
دروستكردنى لایه‌نى سێیه‌مه له‌و نێوانه‌دا ".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
هه‌وڵماندا كه رِاى كه‌سێكى نزیكى نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ربگرین، بۆیه‌ش
توانیمان ته‌نیا رِاى كه‌سێك وه‌ربگرین كه برِیار بوو كاندید بێـت له پارێزگاى
سلێمانى به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو نه‌پاڵێورابوو، له لێدوانێكى
تایبه‌تدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه " بزووتنه‌وه‌ى گۆرِان سیاسه‌تێكى زۆر
گرنگى له به‌رده‌ستدایه كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى ده‌كات، كه به
سود بۆ گۆرِان و یه‌كێتىو به گشتى سلێمانى ته‌واو ده‌بێت. "
له
لایه‌كیتریشه‌وه به پێى زانیارییه‌كان گۆرِان و یه‌كێـتى هه‌ردوو لا
قه‌ناعه‌تیان به‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه هه‌یه به‌ڵام بۆ ده‌رفه‌ت و هه‌ل
ئه‌گه‌رِێن و چاودێره‌كان واى ده‌بینن كه سه‌عاتى سفرى گه‌رانه‌وه‌ى گۆرِان
بۆ ناو یه‌كێتى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه چاوه‌رِێى ئه‌وه ئه‌كه‌ن بزانن
رێژه‌ى كورسییه‌كانیان چه‌نده، ئه‌وكاته‌ش یه‌كیـَتى زیاتر ئه‌بیت له پارتى
و هاوسه‌نگى حزبى و سیاسى و عه‌سكه‌رى و دارایى ده‌كه‌وێته لاى یه‌كێتى به‌ڵام
به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه كه مه‌رج نیه هه‌ر به ناوى یه‌كێتیه‌وه بێت
ئه‌گه‌رى زۆره كه ناوى حزبه‌كه‌ش بگۆرَێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش بریتیه له
كۆنگره كه‌بریار دراوه له مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ دوانه‌كه‌ویت.
یه‌كێكیتر
له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له به‌رده‌میاندایه و ئه‌گه‌رى زۆرترى هه‌یه
سه‌ربگرێت بریتیه له دروستكردنى به‌ره‌ى جاران كه چه‌ند هێلێك بوو
بزووتنه‌وه و خه‌تى مام جه‌لال (گشتى) و كۆمه‌ڵه، بۆیه‌ش چاودێرانى سیاسى واى
بۆ ده‌چن كه یه‌كێتى ببێته‌وه خێوه‌ته گه‌وره‌كه و خه‌تى گشتى و گۆرِان و
سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان بگه‌رِێنه‌وه ناوى، ئه‌وكاته‌ش به ته‌واوه‌تى
پارتى دوا ئه‌كه‌وێت.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆرِان له‌گه‌ڵ
ئه‌م پرِۆژه نوێیه هاورِان به‌لام كۆمه‌ڵه مه‌رجێكیان هه‌یه ومام
جه‌لالیش نه‌رمى نواندووه بۆ چه‌سپاندنى مه‌رجه‌كان و له تازه‌ترین
لێدوانی‌دا كه بۆ كه‌ناڵى شه‌رقیه‌ى عێراقى نه‌وشیروان موسته‌فا ئاماژه‌ى
كردووه به‌وه‌ى كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رنامه‌ى خۆمان ئاشكرا ئه‌كه‌ینء
له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كوردستانیش كۆ ده‌بینه‌وه.
سه‌رچاوه
ده‌ریای نوور