ماکوان عه‌لی
ته‌واوی
لق‌و رێكخستنه‌كانی پارتی له‌پارێزگاكانی عێراق، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌كۆی 196
كاندیدی حیزبه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ته‌نیا ته‌ركیز
بخرێته سه‌ر 29 كاندید بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربچن.
به‌پێی نوسراوێكی لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه
به‌رواری 11/2/2010ی له‌سه‌ره‌و كۆپییه‌كی ده‌ست ئێمه كه‌وتووه، تێیدا
جه‌خت له‌سه‌ر دیاریكردنی چه‌ند كاندیدێك كراوه‌ته‌وه له‌سنوری
پارێزگاكانی عێراقدا، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حیزبه‌كه ده‌نگیان
پێبده‌ن.
له‌نوسراوه‌كه‌دا، هاتووه»هه‌موو ده‌نگده‌رێك ئازاده ده‌نگ
به‌چ پاڵێوراوێك بدات، به‌ڵام پێویسته رێكخستنه‌كانی پارتیمان ته‌ركیز
له‌سه‌ر ئه‌و پاڵێوراوانه بكات به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی كورسی
زیاتر».
به‌پێی نووسراوه‌كه، لق‌و رێكخستنه حیزبییه‌كانی پارێزگای
هه‌ولێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه، له‌كۆی 9 كاندیدی پارتی له‌لیستی
هاوپه‌یمانی له‌و پارێزگایه، ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر 7 كاندید بكرێت.
بۆ
پارێزگای سلێمانیش، نوسراوه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌كۆی ئه‌و 12
كاندیده‌ی پارتی كه له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستاندا هه‌یه،
ته‌نیا 3 كاندید ته‌ركیزی بخرێته سه‌ر.
هه‌رچه‌نده پارتی له‌لیستی
هاوپه‌یمانی بۆ پارێزگای دهۆك، 13 كاندیدی داناوه، به‌ڵام نوسراوه‌كه 7
كاندیدی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ركیزی
بخرێته‌سه‌ر.
له‌كاندیده‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌كۆی(30) پاڵێوراو، داواكراوه
ته‌ركیز له‌سه‌ر (8)پالێوراو بكرێت، به‌تایبه‌تی (هۆشیار زێباری).
هه‌ر
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی،
كه لق‌و رێكخستنه حیزبییه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی
لێئاگاداركردووه‌ته‌وه، له‌كۆی 7 كاندیدی پارێزگای كه‌ركوك، داواكراوه
ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر 2 كاندید بكرێـت، له‌دیاله‌و به‌غداش له‌كۆی ئه‌و
كاندیدانه‌ی دانراوه، ته‌ركیز له‌سه‌ر (1)پاڵێوراو بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك
بكرێت.
بۆ پارێزگاكانی واست، سه‌ڵاحه‌دین، نه‌جه‌ف‌و دیوانییه كه
پارتی كاندیدی هه‌یه، داوایكردووه هیچ ته‌ركیزێك نه‌كرێت‌و به‌پێویستی
نازانێت.