ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لە بەهەشت بۆ دابین دەکەین !!!!!

/ ژماره‌ی سه‌ردان: 293 جاره/

mrakab.jpg ئەبوبەکر هەولێری
بسم الله الرحمن الرحیم ...
زۆر جار بیستوومانە دەڵێن هەر کەسێ تەمەنی درێژ بێ، شتی سەیر و سەمەرەی بەرچاو دەکەوێ... هەروەك پەندێکی عەرەبیش هەیە دەڵێ (عش رجبا تری عجبا)...
ئەمەی کە پێشینان گوتوویانە بۆ زەمەنێك بووە کە زەمەن و کات درێژتر دەرکەوتووە و وەك ئێستا نەبووە لەگەڵ ئەوەش دا تەمەنیان درێژتر بووە لە ئێمە و زۆرتر ژیاون..
بەڵام ئێستای ئێمە زۆر خێرایە هەروەك دەڵێن (عصر السرعة) ەیە ... خۆ بەهیچ شتێك ڕا ناگەین لەبەر کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و سەیارە و کار و هتد ... ساڵ وەك مانگی لێهاتووە و مانگیش وەك هەفتە و هەفتەش ڕۆژ و ڕۆژیش وەکو سەعاتی لێهاتووە ئاوەها کورت بۆتەوە لەبەرچاومان ... سەرباری ئەم خێرایی یەی کاتیش تەمەنێکی زۆر کورتترمان هەیە لەچاو خەڵکانی پێشوو.. کەچی لەگەڵ ئەو تەمەن کورتی و کات خێرایی یە وای لێهاتووە ناوە ناوە بگرە هەموو چرکەو سەعاتێك شتی سەیرتر دەبینین لەوەی ساتێك پێشووتری ...
لەم شتە زۆر سەیرانەش کە بەرچاومان دەکەوێ هەڵوێستی پێچەوانە و ١٨٠ پلە گۆڕاوی هەندێك خەڵکە کە دوێنێ شتێك بڵێ و ئەمڕۆ شتێكی پێچەوانەی ئەو ... خۆ ئەگەر کەسێك دەست لە کاری خراپە و کوفر و گومڕایی هەڵگرێ و بۆ ڕێبازی تەوحید و یەکتاپەرستی بیگۆڕێ ئەوکات ئەمە هیدایەتی خودای گەورەیە و خێری دونیاو قیامەتی هەیە بۆ خاوەنەکەی... بەڵام پێچەوانەکەی زۆر خەتەرناکە و کاریگەری سلبی دەبێ لەسەر چواردەورەی خۆی بەتایبەتی ئەگەر کەسێكی بەرچاو بێ و خەڵك گوێ ی بۆ شل کا !!...
بەڕاستی ئەم مەسەلەی بادانەوەیە لە زۆر جێگاو باس و نووسین و تەعلیقدا دووبارە بۆتەوە بەڵام خۆزگە هەر لە ئاستی ئەو گۆڕینەدا ستۆپی کردبایە، ... نەك هەڵوێستە تەواو پێچەوانەکەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو هەڵدێر و هەڵوێستی سەیرتری ببات ...
جا لەوانەیە سەردێڕی ئەو بابەتەتان پێ سەیر بێ و بڵێن کەس شتی ئاوەها ناڵێ و کەس ناگات بەو ئاستەو جورئەتی ئەم قسانەی هەبێ و ئەوە موبالەغەیە .. ... بەڵام بڕوا بکەن وای لێهاتووە هیچ بە دووری نەزانین ئەم قسەیەش بکرێت ..
ئێمە لەوە بووینەتەوە کە دیموکراسیەت و پەرلەمان و هەڵبژاردن و زۆرینەی دەنگ چەند طاغووتێكن تەنها بۆ شکاندن و دامرکاندنەوەی ئەو جیهادەیە کە کوفر لەبەری هەڵدێت ...
بەڵام کەسانێك کە ئەم ڕاستیە دەزانن وەك ڕۆژی ڕووناك ... کە پێشتریش تەئکیدیان کردۆتەوە لەسەری .. وە ناویان نابوو بە (دار الندوة) ... وە بەئاشکرا دەیانگوت هەرکەسێ بچێتە پەرلەمانەوە و دیموکراسیەت هەڵبژێرێ وەکو ئەوە وایە دینێكی تری بۆ خۆی هەڵبژاردبێ و لە بازنەی ئیسلام دەچێتە دەرەوە ... کەواتە بە کوفری دەزانی ...
کەچی ئەم کوفری چوونە نێو (دار الندوة) ەیە ببوورن (پەرلەمان) ە (سبحان الله) کەس نازانێ چۆن بوو بە شتێکی شەرعی بە ماوەی شەوو ڕۆژێك ... گوایە لەوێدا دەتوانن هەستنە سەرپێ و بە دەنگێکی زوڵاڵی موجاهیدانەوە بڵێن (کفرنا بکم وبدا بیننا وبینکم العداوة والبغضاء أبدا حتی تؤمنوا بالله وحده) ...
بەڵام کە زانرا ئەم کارە زەحمەتە و برادەرانی عەلمانی و یەزیدی و شیوعی و نوێژ نەکەری نێو پەرلەمان هەستیان بریندار دەبێت ... پێویستی بە چەند تەعدیلێکی دەستووری (عەقیدەیی) دەکرد ... هەر بۆیە ئەمجارە بۆ زیاتر ڕاگرتنی هەستی ئەو براو خوشکانە (کە ئەوانیش هەر کوردن و یەك ئینتیمای نەتەوەیی یان هەیە) باشتر وایە بڵێین (هیچ پێغەمبەرێك نەبووە شەڕی چەکداری کردبێت دژی میللەتەکەی )!!!
هەر بەوەش نەوەستیت و بگەیتە ئەو ئاستەی بڵێێت (هەر کەسێكی ئیسلامی بچێتە پەرلەمانەوە و هەستێتە سەرپێ نەك گوناهی نەکردووە بەڵکو گەورەترین جیهادی ئەنجام داوە) !!!!
بەوەش نەوەستیت و بگەیتە ئەو ئاستەی جورئەت بکەیت و بڵێیت (هەر کەسێك دەنگمان نەداتێ دەتوانین لە ڕۆژی قیامەتدا شکاتی لێ بکەین) ... !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! ... بە خوا سەیرە !!!!!! ... بۆ گەورەیی خودا شەرعیەتی ئەم قسەیە لە کوێدایە؟؟ .. ئاخر ئەمە لەکوێ و کوفری دیموکراسیەت و پەرلەمان لەکوێ؟؟؟؟ ئاخر شتێك لە بناغەوە لەسەر کوفر و گومڕایی دامەزرابێ خێری کوێ ی پێوەیە؟؟!!... هەروەك بڵێی جارێ ئەو قیامەتی خۆی مسۆگەر کردووە و هەر ئەوە ماوە پێ ی بڵێن (ئادەی کێ دەنگی نەداوە بە ئێوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی دیموکراسیدا با حەقی ئێوەی لێ وەرگرینەوە، بۆ ئەوەی ئەم حەقەش بچێتە سەر تەرازووی حەسەناتتان ...!!!!!) ...
ئەم هەڵوێستە ڕێك وەك نموونەی ئەو پیاوەیە کە پرسیاری کردبوو (ئەگەر ١٠ دینار بدزم ،پاشان دینارێکی لێ بکەم بە خێر ئەوکات ئەو خێرە بە ١٠ خێر بۆم دەنوسرێ و پارەکە سافی وەردەگرێتەوە) پێیان ووت (نابێ بیرت بچێ کە پارەکە لە ئەساسەوە دزراوەو خێری پێ ناکرێ) ...
کەواتە با ئەو دیدە گۆڕاوەی دەربارەی پەرلەمان تۆزێك کورت بکەینەوە بۆ ئەوەی باشتر لێ ی تێبگەین:
((((دوێنێ دەنگ دانی خەڵكێك بۆ ناردنی کەسێك بۆ پەرلەمانەوە کوفر بوو .... بەڵام ئەمڕۆ هەمان ئەو خەڵکە ئەگەر دەنگ نەدات بۆ ناردنی کەسێك بۆ پەرلەمانەوە ئەوا شکاتی لێدەکرێ لە قیامەتدا ... !!!!!؟؟؟؟ .... ))))
جا بۆیە نابێ پێتان سەیر بێ ئەگەر بووترێ: (ئەمجارەی ئەوەی دەنگمان بداتێ پارچەیەك زەوی لەبەهەشت بۆ دابین دەکەین ...)!!!! ... چونکە جورئەتی ئەم قسەیەی پێشوو هیچ شتێکی وەهای کەمتر نیە لەمەیان ...
بۆیە دووبارە ئەو بابەتە پێشکەشی ئەو کەسە دەکەم کە چەند ڕۆژێك لەمەو بەر پێ ی ووتم (ئەرێ ئەبوبەکر هەولێری ئێوە دەڵێی زەڕڕەیەك عیلمی شەرعیتان نیە و خۆتان بەڕاست دەزانن) ... ئێستا پێ ی دەڵێم (فڵانە کەس .. ئەم هەڵوێستە قێزەونانەی کە هیچ حیکمەت و مەنطیق و عەقڵ و ژیری تێدا نیە تەنها پێویستی بە زەڕڕەیەك عەقڵ و بیرکردنەوە هەیە و بەس) ....
نسأل الله تعالی الثبات و حسن الختام ....
وآخر دعوانا أن الحمد الله رب العالمین ...
ئەبوبەکر هەولێری
١٥-٣-١٤٣١
١-٣-٢٠١٠

زۆرترتن بینراو

بگه‌ڕێره‌وه‌ سه‌ره‌تای دووربین

All Rights Reserved ©2009