گۆڤاری ڕێگا ئه‌م
دیداره‌ی مامۆستا کرێکارله گۆڤاری ڕێگادا ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕێگا به‌ڕێز کاک محمه‌د سالار(پاشا)
ڕێگا: بارودۆخى
به‌رێزتان چۆنه به‌تایبه‌تى دواى ئه‌و رووداوه‌ى كهبهسهرتاندا هات له‌م
ماوه‌یه‌ى دوایدا؟
م.کرێکار : بسم الله الرحمن الرحیم .. سوپاستان ده‌كه‌م بۆ
هه‌واڵپرسیی و سۆراغ كردنتان .. سوپاس بۆ خوا رووداوه‌كه‌و ئاسه‌واره‌كانی
هه‌مووی به‌خێر گهرِا .. هه‌ڵمه‌تێكی درِندانهی شكست خواردوو ده‌رچوو ،
هه‌موومانی بێدارتر كرده‌وه‌و پۆلیسی نه‌رویجیشی خسته به‌رده‌م
مهسئوولیهتێكی گه‌وره‌تر .. به نیسبه‌ت بارودۆخمهوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ماڵمانیان گواسته‌وه هێشتا نهكهوتووینهتهوه سه‌رخۆ .
ڕێگا:
خوێندنه‌وه‌تان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7/3 چۆنه، خوێندنه‌وه‌یه‌كى گشتى؟ ئایا
ده‌كرێت گۆرانكارییه‌كى ئه‌وتۆ بكات له‌نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق؟ وه پێشبینى چى
ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان؟
م.کرێکار: هه‌ڵبژاردن له رۆژهه‌ڵاتدا
شانۆگه‌رییه‌كه‌و كاریگه‌ریی زۆری نیه ، تۆ له ووڵاتێكی وه‌كو میسر‌و
پاكستان‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆری نا‌بینیت چ جای له عێراقێكی سه‌ر بهقورِدا ! له
عێراقی ئهمرِۆدا كه له ژێر چه‌پۆكی ئیحتیلالدایه ئه‌گه‌ر هه‌موو
هه‌وڵدانه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی مقاوه‌مه جیهادیهكهدا بخه‌یته
سه‌ر یه‌ك ئینجا ئومێدی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی گۆرِانكاریی له‌دایك ده‌بێت كه
دهرپهرِاندنی ئیحتیلال و گێرِانهوهی سه‌ربه‌ستیه بۆ خه‌ڵكه‌كه ، ئینجا
له‌وێوه ده‌بێت هه‌لی ره‌خساو بخه‌یته به‌ر ده‌ستی هه‌مووان تا خۆیان و
كۆمه‌ڵ و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بناسێنن و میلله‌ت ده‌نگیان پێبدات و
سه‌ركه‌وتووه‌كه‌یان بێته سه‌ر كار .. ئه‌مما ئێستا كه وه‌كو مامۆستا عه‌لی
باپیر ده‌ڵێت : ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكایی ده‌توانێت به كه‌یفی خۆی حوكم بكات !!
ده‌توانیت به هه‌ڵبژاردنێكی كاڵ و كرچی ئاوا چی بهێنینه ئاراوه ؟! به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێت بێ ئومێد ببین و وابزانین تازه ئیحتیلال هاتووه‌و
خۆشیمان بێت و ترشیمان بێت هه‌ر ئه‌وه سه‌ر ده‌گرێت كه ئیحتیلال ده‌یخوازێت ،
ئه‌مه به‌و ره‌هاییه نیه‌و ده‌توانرێت سه‌ری لێ بشێوێنرێت و بخرێته ژێر تین
و فشاره‌وه‌و نه‌هێڵین پرۆژه ئیستیعمارییهكانی خۆی بگرێت ..
به نیسبه‌ت
هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، پارتی و یه‌كێتی نیازیان نه‌بووه‌و و نیه له رۆحی زلی
و گیانی مێلیشییاییانهوه بێنه خوارێ و ئاورِێك له‌و هه‌موو پێداوویستی و
داخوازیی و ئومێدانه‌ی رهشورِووتانی كورد بده‌نه‌وه ، بۆیه پێویسته
ته‌ئدیب بكرێن و ده‌نگیان پێ نه‌درێت تا قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌یان بۆ خۆیان و
هێزه ناوچه‌یی و ئیقلیمیه‌كان ده‌ركه‌وێت ، پێشم وایه تا راده‌یه‌ك ئه‌مه
دێته دی ، به تایبه‌تی به نیسبه‌ت یه‌كێتیه‌وه كه غلۆر بۆته‌وه‌و خۆ
گرتنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته .. غلۆر بوونه‌وه‌ی ئه‌ویش سه‌ر له پارتی ده‌شێوێنێت
چونكه شه‌ریكه دزه‌كه‌ی سووك و لاواز ده‌كه‌وێت و پارسه‌نگی ئه‌میش تێك
ده‌دات و ناوچه‌كه‌ش بێ ئاڵتهناتیڤ ناهێڵێته‌وه .. ئاڵتهرناتیڤهكهش
دیاره كه بزوتنه‌وه‌ی گۆرِانه ، ئه‌مه‌ش پارتی زۆر نارِهحهت ده‌كات ، مار
حه‌زی له سیر نه‌بوو ، سییریش له‌ده‌م كونه‌كه‌ی ئه‌و شین بوو ..
ڕێگا: رۆڵى
هاوپه‌یمانى كوردستان چۆن ههڵدهسنگێن له "7 " ساڵى رابردوودا له‌نێوان
كه‌وانه‌ى شكست و هێز؟
م.کرێکار: رۆڵێكی فاشیل بوو ، ده‌نگیان له هیچه‌وه
دیار نه‌بوو ، هیچ پرۆژه‌یه‌كیان به‌سه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و هێزه
نه‌یاره‌كاندا فه‌رز نه‌كرد ، له هه‌موو پرۆژه‌كانی كورددا هاتوونه‌ته
دواوه ، ده‌بوو نموونه‌یه‌كی جوانی حوكمرِانی بخه‌نه به‌ر ده‌ستی كه‌ركوك و
ناوچه دابرِاوهكان به‌ڵام نه‌یانبوو ، نه‌یانكرد ، ده‌بوو له موسڵ برابه‌ش
بن ، به‌ڵام بوونه مێلیشیای ره‌زاقورس و كه‌واسووری پێش له‌شكری ئیحتیلال
پاڵپشتی شیعه‌ی رقن !! حه‌وت دانه ساڵی ره‌به‌ق ئیحتیلال پارتی و یه‌كێتی به‌كار
هێناو ئێستاش ده‌یانداته‌وه ده‌ست حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی به‌غدا !!
ڕێگا:
ئایا نوێنه‌رانى كورد له‌به‌غداد توانیویانه نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى گه‌ل بن؟
یان هه‌ر حیزبه و شوێن به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى خۆى كه‌وتووه و به‌و بیره
ته‌سكه‌وه بیرى كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى؟
م.کرێکار :
هیچیان وه‌كو نوێنه‌ری كورد ره‌فتاریان نه‌كردووه ، چونكه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای چوونیانه‌وه بۆ به‌غدا ناكۆك بوون ، گیانی حزبایه‌تی سه‌ری
لێشێواندبوون ، زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه حزبیانه‌ی چوونه به‌غدا هه‌ر مشه‌خۆر
بوون ، له‌و هه‌موو ماوه زۆره‌دا به هه‌موویان به‌قه‌ده‌ر جه‌ماعه‌تی
موقته‌دا سه‌در نه‌بزوان و شوێن پێی خۆیانیان له به‌غدادا نه‌كرده‌وه ، كه
ئیحتیلال بردنییه به‌غدا میوان بوون ئێستاش میوانن !!
ڕێگا: جیاوازى ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ رابردوودا ئه‌وه‌یه كورد ئه‌م جاره چوار
قه‌واره‌یه، و قه‌واره‌یه‌كى نوآ به‌شدارى كردووه به‌تایبه‌تى گۆران، ئه‌م
فره لیستیه چۆن لێك ده‌ده‌نه‌وه، ئایا قازانجه یان زه‌ره‌ر؟
م.کرێکار :
گومانی تێدا نیه یهكرِیزیی و یه‌كده‌نگی له هه‌موو شوێنێكدا كاریگه‌ره ،
به‌ڵام كه به‌شداربووانی رابوردوو كاریگه‌ری ئیجابییان له به‌غدا نه‌بووه ،
دوو لیسته‌ی پێشوو ( هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو ) ئاسه‌وارێكی گرنگیان به‌جێ
نه‌هێشتووه ، فره لیستیهكه له‌وانه‌یه ئاسه‌وارێكی باشتر دروست بكات !!
چونكه سهربهستیهكی زیاتری له دروست كردنی هاوپه‌یمانیی و رێكه‌وتنی
دوولایه‌نه‌و زیاتردا ده‌بێت .. ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆرِان زیاتر ده‌توانێت
ببزوێت و لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان بدوێنێت و پارسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییان
له‌گه‌ڵدا دروست بكات وه‌ك له‌وه‌ی كه پێشتر به‌شێك بوو له لیستی پارتی و
یه‌كێتیدا كه ناچاربوو له‌گه‌ڵ مشه‌خۆره حزبیه‌كاندا بمێنێته‌وه‌و دیدی خۆی
بكاته پاشگری ئه‌وان ! یه‌كگرتووش هه‌روه‌ها .. یه‌كگرتووش ئه‌گه‌ر به بێ
وه‌فایی خۆی ناوچه سوننیه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی نهدۆرِاندبێت عومقی باشی هه‌یه
ئه‌گه‌ر جورئه‌تی هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی هه‌بێت ..
ڕێگا:
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25/7 داوات له عه‌لمانیه‌كان كرد كه‌ده‌نگ بده‌ن به
گۆران، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵوێستت چۆنه؟ ئایا گۆران توانیویانه
گۆارانكارییهكى ئه‌وتۆ بكه‌ن له‌هه‌رێمى كوردستان؟
م.کرێکار: هه‌ڵوێستم
له هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010 ش هه‌ر وه‌كو هه‌ڵوێستمه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 25/7/2009 ..
چونكه قه‌ناعه‌تم وایه كه قۆناغی غلووی ئایدیۆلۆژیی حزبایه‌تی هاتۆته
كۆتایی و قۆناغێكی تر دێته پێشێ كه قۆناغی گردبوونه‌وه‌یه له ناو بازنه‌ی
نیشتیمانێتیدا ، ئه‌مه‌ش له قازانجی میحنهتكێش و كهناردراوو زیندانیانی
سیاسیی و مه‌حروومه‌كانی تره .. ئه‌وه‌ی پێشه‌نگی ئه‌مه بوو لیستی گۆرِان و
نه‌وشیروان مسته‌فابوو .. لیستی گۆرِان یه‌ك قۆناغی تر به دیدی روونترو
گۆشه‌نیگای فراوانتره‌وه ببرِێت ده‌بێته ته‌وه‌ری ئه‌و بازنه
نیشتیمانییه‌و ده‌یانی وه‌كو جه‌وهه‌ر نامیق و جه‌مال نه‌به‌زو محمد
هه‌مه‌وه‌ندیی و دكتۆر كاوه عبدالله و ئێمه‌مانانی لێ كۆ ده‌بێته‌وه .. له‌م
قۆناغه‌شدا پارتی و یه‌كێتی زیاتر دهپووكێنهوهو قه‌باره‌ی حه‌قیقی خۆیان
ده‌بیننه‌وه .. ئه‌مه‌ی لیستی گۆرِان پێی هه‌ستا ده‌بوو ئێمه‌ی ئیسلامیانی كورد
به جورئه‌ته‌وه له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوودا بمانكردایه
، ئه‌مه ئه‌ركی نیشتیمانی ئێمه بوو ، به‌ڵام له كه‌م ئه‌زموونی خۆمان و
شهرِهنگێزی كوردایهتیهوانان و هه‌بوونی ده‌ستی ده‌ره‌كیدا هه‌له‌كه
له‌ده‌ست ئێمه‌دا نه‌ما ، ئه‌م ئیعتیراف كردنه به شكستی سیاسیی ئه‌و قۆناغه‌ی
ئیسلامیه‌كان و هاندانی لیستی گۆرِان و پشتگیریی لێكردنی باشتره له خۆ فش
كردنه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی خه‌یاڵاویی و چه‌واشه‌كاریی ، وه‌ك
ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ : ده‌نگمان بده‌نێ با زیندانه سیاسیه‌كان ئازاد بكه‌ین !!
باشه ئه‌وه كاك وه‌لید زاخۆیی ده ساڵ و چوار مانگه له زیندانی تاغووتانی
پارتیدایه كێتان سه‌ردانی كردووه ؟! كێتان پرسیوێتی بۆچی زیندانه‌و بۆچی
نادرێته داداگا ؟! سایهقهكهی بن لادن له گوانتانامۆ به‌ربوو بۆچی ئه‌م كاك
وهلیدهی ئیسلامیه‌كان ئازاد نابێت كه 38 كیلۆی ماوه‌ته‌وه ؟!! یان یه‌كگرتوو
له‌سه‌ر زمانی ئه‌بوبه‌كر كاروانی ده‌ڵێ : ده‌نگمان بده‌نێ با ببینه ئۆردوغانی
كوردستان و بوجه‌كه بكه‌وێته ده‌ستمان !! ئه‌مه كیسهڵێكه كه له‌سه‌ر پشت
كه‌وتووه‌و چاوهرِوانه كه‌سێك راستی كاته‌وه ، كه‌چی وورِێنهی وا
گهمبۆڵانه ده‌كات !!
ڕێگا : هه‌ندێك پێیان سه‌یره كه ئوسوڵییهكی وه‌كو
بهرِێزت لایه‌نگیریی لاوه‌كی لیستی گۆرِان ده‌كه‌یت؟
م.کرێکار : ده‌نگدان
به لیستی گۆرِان و پشتیوانی لێكردنی ، ئه‌گه‌ری دروست كردنی جه‌مسه‌رێكی نوێی
هێزێكی نیشتیمانیی زیاتر ده‌كات ، كه ده‌شێت ببێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی
خه‌باتی كورد . وه‌كو عه‌دنان مهندریسی توركیا كه له 1969 دا كه هاته
پێشه‌وه‌و قۆناغی غلووی عهلهمانێتی كه‌مالیزمی لاوازكردو زه‌مینه‌ی
نیشتیمانێتی زیاتر ره‌خساند كه ئه‌ربه‌كان له دوای دووساڵ له 1971 دا حزبی
سه‌لامه‌ی ( ئیسلامی ) دروست كرد .. یان سۆكارنۆ له ئه‌ندۆنیسیا كه كۆده‌تای
كۆمۆنیسته‌كان له 1969 دا شكستی خوارد بازنه‌یه‌كی نیشتیمانیانه‌ی كرده‌وه كه
دكتۆر محمد ناسری سه‌رۆكی ماشۆمی ( ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئیسلام ) و هێزه
نهتهوایهتییهكانی ووڵات له بازنه‌یه‌كی نیشتیمانیدا كۆبوونه‌وه‌و محمد
ناسر بووه جێگری سه‌رۆك كۆمار . له میسریش له دوای قۆناغی غلووی ناسریی ،
ئه‌نوه‌ر سادات له 1971 دا قۆناغێكی تری ده‌سپێكرد كه سیمایه‌كی لیبراڵانه‌ی
پێوه بوو ، ئیخوان و ئه‌حرارو عه‌مه‌ل و وه‌فد هاتنه‌وه ساحه‌ی كاركردنێكی
چالاكتر .. ده‌شێت بزوتنه‌وه‌ی گۆرِانیش ئه‌م ( نه‌قله نه‌وعیه ) ی پێوه‌و بێت ..
هیوادارم ئیسلامیانی كورد به تایبه‌تی ئوسوڵیهكانی ره‌وتی ئێمه ئه‌مه
ئیستیعاب بكه‌ن و پشوودرێژانه له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه بكه‌ن .. ئه‌مه
دۆزینه‌وه‌ی دوو هه‌نگه له دارێكدا : ئیسلامیانی خۆمان پێ ماوه‌و گۆرِانیش
ده‌به‌ینه‌وه .. به هه‌مووشمان له كهشودۆخێكی ئازادتردا سیستمێكی
فرهدیدیی دێنینه كایه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی دهمامكداران و زیندانه
حزبیه‌كان و ده‌زگا دپڵۆسینهكان راده‌دات و ووڵاتی یاسا ده‌خوڵقێنێت ..
ڕێگا
: بۆچی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ئیزعاجه له لێك نزیكبوونه‌وه‌ی بهرِێزت و كاك
نه‌وشیروان مسته‌فا ؟
م.کرێکار : هه‌ر یه‌كێتی نیه .. ئه‌وانی تریش ئیزعاجن .. چونكه نه‌وشیروان
مسته‌فا دوای پێداچوونه‌وه‌ی ئازایانه‌ی هه‌ڵه‌ی رابوردوو داهێنانی نوێی به
لیستی گۆرِان هێنایه كایه‌وه‌و كه‌وته ململانێی سیاسی خۆ سه‌لماندن ،
هه‌رچه‌نده بۆ خۆی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له خه‌باتدایه ، به‌ڵام وه‌كو
له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ هاته‌وه كایه‌كه‌وه .. منیش وه‌كو ئوسوڵیگهرێكی
ئیسلامی كه دنیای سته‌مكاران لێمی ده‌خوێندو دادگا دهیدامهوه به
موخابه‌رات و زیندان دهیدامهوه به ته‌حقیقاتی تری نێو ده‌وڵه‌تی ، باكم
به هیچیان نه‌بوو ، رێی خۆمم هه‌ر برِی و نه‌مهێشت بكه‌وم ، پێداچوونه‌وه‌ی
فیكریی و سیاسی و ته‌نزیمی خۆمم كرده‌وه‌و كه‌وتمه دارِشتنی زه‌مینه‌یه‌كی
فیكریی ئوسوڵی سیاسیی ئیسلامی نوێ كه راستكردنه‌وه‌ی دیده فیكرییه‌كه‌ی
ئیخوانیش بێت و سهلهفێتیهكی ئاقڵانهش ئارِاستهی كات ، ئه‌م هه‌بوونه
بكاته‌وه به واقیع و سنووری كه‌سایه‌تی خه‌ڵكانی تریش بپارێزێت ، وه‌ك ئه‌و
درووشمه‌ی به‌رزمان كردۆته‌وه كه ده‌ڵێین : سنووری من كۆتایی دێت كه سنووری تۆ
ده‌ست پێ ده‌كات ، سنوری تۆش سنووری فیكر‌و سیاسه‌ته ، سنوری دارایی و ئابورییه ،
سنوری داب‌و نه‌ریت و كلتووره ، سنووری حه‌زو داواكارییه .. ئه‌مه‌ش وای كردووه
كاریگهرییم له ده‌وروبه‌رمدا له سفره‌وه ده‌ست پێبكهمهوهو ببمه‌وه
به خیتابێكی كاریگه‌ر .. دوژمنی سه‌رسه‌ختی به‌رامبه‌ریشم كه یه‌كێتی بووه ،
ئێستاش هه‌ر یه‌كێتییه ، هه‌ر چه‌نده له نه‌رویج دهسبهسهرم به‌ڵام
ساحه‌ی ململانێكهم نهگۆرِیووه ، یه‌كێتی مافی من و هاوبیرانمی زه‌وت كردووه
.. به‌ڵێ وه‌كو میلله‌ت به گشتی و ئیسلامیان به تایبه‌تی مافمان لای پارتیش
هه‌یه به‌و ئیعتیباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستانه .. به‌ڵام ئه‌مه‌یان
هه‌ر من داخوازیی نیم .. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه یه‌كێتی له مانم ئیزعاجه ، یه‌كێتی
هه‌موو هه‌وڵێكی شه‌یتانانه‌ی له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی ئهمریكاو نه‌رویجدا دا تا
گیرۆده‌م كات ، تا له زیندانێكم هاوێت ، به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی ، ئێستا كه
ههستاومهتهوهو هه‌مان ئاڵای ته‌وحیدو جیهادهكهم به‌ده‌سته‌وه
ده‌بینێت و ده‌نگیشم ده‌گاته‌وه به كوردستان و له نه‌وه‌ی نوێ‌دا غه‌ریب
نه‌كه‌وتووم ، به‌مه ئیزعاجتر ده‌بێت .. ئێ كه له زۆرانبارزیهكهی ئاغای
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاشدا لایه‌نگیری نه‌وشیروان مسته‌فام كرد ،
ئیزعاجتر بووه .. ئێستا یه‌كێتی و پارتی و ئێرانیش له‌وه ده‌ترسن هه‌نگاوی
داهاتوو لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك بێت ئیسلامیانی كوردی زیاتر به‌لای مندا راكێشێت و
من و نه‌وشیروان مسته‌فا ببینه دوو جه‌مسه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی ئیسلامیی و
عه‌له‌مانییه‌تی كورد و پێكه‌وه هه‌نگاوی هاوبه‌ش بنێین ..
ڕێگا: م.کرێکار
له‌ماوه‌ى رابردوودا "ته‌حسینى مه‌لا عه‌لى " ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه
كه‌به‌شدارى بزوتنه‌وه لههاوپهیمانى كوردستاندا "مورته‌د بوونه " راى
به‌رێزت له‌سه‌ر ئه‌م فه‌توایه چۆنه؟ ئایا داوا له‌جه‌ماوه‌ره
مسوڵمانه‌كه ده‌كه‌یته‌وه كه‌دووباره ده‌نگ بده‌نه‌وه
به‌بزوتنه‌وه؟
م.کرێکار : پێم وا نیه به‌شداربوونی پهرلهمانات مورته‌دد
بوون بێت ، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه بوو دكتۆر عبدالقادر عبدالعه‌زیز بوو
خوا ئازادی كات ، بۆچوونه‌كه‌شی قبووڵ نه‌كرا ، كه‌سی ترم نه‌بیستووه خاوه‌نی
ئه‌و بۆچوونه تونده بێت .. چونكه په‌رله‌مان وه‌كو زۆرینه‌ی شه‌رعناسان
ده‌فه‌رموون : گۆرِهپانێكی تری شهرِهپاڵی ئیسلامیان و به‌ره‌كانی
به‌رامبه‌ریانه ، ساحه‌یه‌كی تری بانگه‌وازو مینبه‌رێكی تری نیشاندانی
شه‌رعه ، ئه‌و ئیسلامییانه‌ی چوونه‌ته په‌رله‌مانه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان
پرۆژه‌یه‌كی ئیسلامی نیشانداوه‌و وویستوێتی سه‌ریخات ، كه‌سیان نه‌چوونه‌ته
په‌رله‌مانه‌وه تا به حوكمی جاهیلییه‌ت رازی بن .. سه‌ركه‌وتن و شكستی
پرۆژه‌كانیشیان نابێته هۆكاری حوكمی كافربوون ..
ڕێگا: تاچه‌ند كورد
توانیویه‌تى سود له‌پۆسته گرنگه‌كانى ببینێـت له ماوه‌ى رابردوودا
به‌تایبه‌تى سه‌رۆك كۆمار "مام جه‌لال "؟ وه له‌و بروایه‌دایت ئه‌مجاره
ئه‌و پۆسته به‌ر كورد بكه‌وێته‌وه؟
م.کرێکار : تا هیچ .. ئاغای تاڵه‌بانی
خۆشی قازانجی له‌و پۆسته كارتۆنیهی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كردووه .. سومعه‌و
كه‌سایه‌تی خۆی پێ دابه‌زی ، له‌سه‌ر هیچ ئاستێك حسابی سه‌رۆكی بۆ نه‌كراوه ،
نه له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیی و نه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق .. كێ فه‌رشی
سووری بۆ راخست ؟! مه‌گه‌ر مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نهژادو عومه‌ر فه‌تتاح !! كورد
ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه عێراق عه‌ره‌بییه‌و به‌غدا پایته‌ختی عه‌ره‌به ،
مه‌عقوول نیه كوردێكی ناسیۆنال به هه‌گبه‌یه‌كی كوردایه‌تییه‌وه برِواته
ئه‌وێ و بڵێت ده‌بمه سه‌رۆكی عاره‌بان !! چما عاره‌ب ئه‌وه‌نده ده‌سته‌پاچه
كه‌وتوون نێرییهكیان بۆ تۆوی ده‌ست ناكه‌وێت ؟! مه‌گه‌ر نه‌مانبینی كه هۆشیار
زێباری بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه خێرا وه‌زاره‌تێكی تریان دامه‌زراندا به
ناوی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه !! بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه
عه‌ره‌بیه‌كه‌ی به‌غدا نه‌كه‌وێته ده‌ست كورد‌و شیعه‌ی ئێرانیزم ! مه‌گه‌ر
نه‌مانبینی تاریق هاشمی زیاتر بانگ ده‌كرایه مه‌حفه‌لی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌ك
له تاڵه‌بانی كه شهرِهپاڵیی بوو له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ریی و نووری پاشای مالیكی
له‌سه‌ر به‌شداریی كردن له دانیشتنێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ؟! ئه‌و
پۆسته كارتۆنیه ئه‌گه‌ر سێبه‌ری ببوایه چۆن ده‌یاندا به كورد ؟! حه‌تمه‌ن
له داهاتوودا هه‌ر ده‌یده‌نه‌وه به عاره‌بی سوونی .. بۆیه
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه غازی یاوه‌رییان بۆ هێنا ، ده‌نا غازی یاوه‌ریان بۆ
نه‌ده‌هێنا كه دوای یازده مانگ له سیاسه‌تی به‌ر سێبه‌ر بوو به سه‌رۆكی
ووڵات !!
ڕێگا: ئایا گۆران ئهتوانى گۆرانكارییه‌كى ئه‌وتۆ بكات له‌كاتێكدا
ده‌زانین بریارى سیاسى له‌عێراق به‌ده‌ستى ئه‌مه‌ریكایه؟
م.کرێکار: به‌ڵێ
راسته برِیاری سیاسیی به‌ده‌ست ئیحتیلاله به‌ڵام ئه‌وه‌ش نیه هیچی له چنگ
دهنهچێت ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر توانرا له‌سه‌ر ئاستی میلله‌ت ئیحراج بكرێت ،
وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌جلیس ئه‌علاو سوپای مه‌هدی پێیان ده‌كرد .. تهوقهشیان
له‌گه‌ڵ دهكردو درهوشهشیان به له‌پی ده‌ستیدا ده‌كرد .. گۆرِان ده‌توانێت ـ
ئه‌گه‌ر بووه جێ متمانه‌ی میلله‌تی خۆی ـ توندتر له پارتی و یه‌كێتی تێخورِێت ،
چونكه یه‌كه‌م قۆناغه‌كه‌ی له‌بار تره‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی زیاتر پشتی
ده‌گرێت ، ئیحتیلالیش نایه‌وێت رووبهرِووی ببێته‌وه چونكه زویر كردنی بای
پێدا ده‌داته‌وه به‌ره‌و ئێران و خهسمهكانی تری .. مه‌رجیش نیه له خولی
یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی سه‌ربه‌خۆی گۆرِاندا له به‌غدا هه‌موو ئومێده‌كانی
بێنه دی ، به‌ڵام گرنگه كه شوێن پێ بۆ داهاتوو بكاته‌وه ..
ڕێگا: ئه‌و
بارگرژییهى كه‌له‌ماوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى
كوردستاندا روویداوه به‌تایبه‌تى سلێمانى چۆن لێك ده‌ده‌نه‌وه؟ وه
هۆكاره‌كه‌ى بۆچى ده‌گێرنه‌وه؟
م.کرێکار: ئه‌وه پاشقولێك بوو له گۆرِان و
له ئیسلامیه‌كان ، چونكه به رۆژ له‌به‌ر ههرزهبیرهكانی ئاسایش و
شهللاتیانی دهمامكداران بواری ده‌ركه‌وتن و سیمینار‌و لافیته هه‌ڵواسین و
خۆنواندن نه‌ده‌ما ، شه‌وان شهللاتیهكان وه‌كو زه‌مانی به‌عس ده‌چوونه‌وه
كولانه‌ی خۆیان و بوارێكی ئازادی بۆ میلله‌ت دهرِهخسا ، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
بواره له میلله‌ت و گرووپه نه‌یاره‌كانیان ته‌سك كه‌نه‌وه ، ئه‌و
برِیارهیان ده‌ركرد كه گوایه سلێمانی بارگرژ1یی تێدایه‌و شه‌وانی شیاو نیه
بۆ ئیدیعایه‌ی هه‌ڵبژاردن .. ده‌نا خۆ خه‌ڵكی ده‌بینن كه ئه‌م جاره گۆرِان
گه‌نجه‌كانی خۆی له جاری پێشوو زیاتر كۆنترۆڵ كردووه‌و هیچ خرووقاتێكی وایان
نه‌كردووه له‌وه‌ی له به‌سره‌و رۆمادی و موسڵ ده‌كرێت ..
ڕێگا:
خوێندنه‌وه‌ت بۆ حیزبه ئیسلامیه‌كان چییه له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا؟ ئایا
ده‌توانن گۆرانكارییه‌كى ئه‌وتۆ بكه‌ن له‌عێراقى داهاتوودا؟
م.کرێکار:
ئیسلامیه‌كان ئه‌گه‌ر به یه‌ك لیست دابه‌زینایه ئیحتیمال هه‌بوو 15%
گۆرِانكارییان پێ بكرایه ، به‌ڵام ئێستا كه هه‌ر یه‌كه له دۆڵێكهو هه‌ر
یه‌ك به ئاوازێك به له‌یلای خۆیدا هه‌ڵده‌ڵێت ، وانازانم كاریگه‌رییان زۆر بێت
، مه‌گه‌ر بچنه‌وه پاڵ لیستی تر .. ئه‌مه‌ش هه‌لێكه‌و له‌به‌رده‌ستیاندا
هه‌یه‌و له ململانێی سیاسیی‌دا نه عه‌یبه‌و نه كه‌موكورتییه .. یه‌كگرتوو
ده‌توانێت و سروشتیشه كه له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئیخوانه سازشكارهكهی تاریق
هاشمیدا وه‌ك دوو داری لار خۆ به‌یه‌كدا هه‌ڵپه‌سێرن ، كۆمه‌ڵیش ده‌توانێت له
شیعه‌ی هاورِێیانی ئێرانیزمیدا مه‌جلیس ئه‌علای یان حزبێكی ده‌عوه
بدۆزێته‌وه‌و هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵدا ئاڵوگۆرِ بكات تا كورسی ئیزافی ده‌ست
كه‌وێت ، ئه‌مما هه‌ر یه‌كه‌یان به ته‌نها له‌و باوهرِهدام زیاتر فه‌زح
ده‌بن ..
ڕێگا: لهپیلینێۆمدا تاڵه‌بانى تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خسته پالڕ
نهوشبروان مسته‌فا كه‌كه‌سانى وه‌ك تۆ پشتگیرى ئه‌كه‌ن، ئایا هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوانتان؟
م.کرێکار:
هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆ یان نارِاستهوخۆ له نێوان من و نه‌وشیروان
مسته‌فادا نیه ، ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ر یه‌كه‌مان پێناسه‌ی كۆن و نوێی بۆ
كه‌سایه‌تی بهرامبهرو خه‌بات و ره‌نجی كۆن و نوێی یه‌كتریی هه‌یه .. من له
حاڵیی بوونه نیسبیهكهم له بزاوتی مێژووی سیاسی ناوچه‌كه ئه‌وه‌م لا دروست
بووه كه قۆناغی توندرِهویی كوردایهتیهوانان وا له كۆتاییداو قۆناغی دوای
ئه‌و كه قۆناغی بازنه‌یه‌كی نیشتیمانیه ده‌ست پێ ده‌كات ، پێشرِهوی ئه‌و
قۆناغه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فایه‌و ته‌وه‌ری بازنه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ی گۆرِانه
.. جا چۆن له رووی به‌عسدا لایه‌نگیریی پێشمه‌رگه‌ی پارتی و یه‌كێتی و
لایه‌نه‌كانی تری به‌ره‌ی كوردستانیمان ده‌كرد ، تا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆمان
هاته كایه‌وه ، ئێستاش شتێكی سروشتیه كه لایه‌نگری پرۆژه‌كانی گۆرِان
بكه‌ین مادام پرِۆژهی سیلسی و ده‌ستووری ئیسلامی خۆمان دیار نیه ..
ڕێگا:
پێشبینیتان بۆ ژماره‌ى ده‌نگه‌كان چه‌نده؟(یه‌كێتى، پارتى، گۆران، یه‌كگرتوو،
كۆمه‌ل، بزوتنه‌وه) له‌سه‌رجه‌م كوردستان؟
م.کرێکار: ناتوانم پێشبینی
ده‌نگ دابه‌شبوون بكه‌م ، چونكه له ووڵاتانی ئازادیشدا هه‌ڵبژاردن پرِه له
موفاجه‌ئات .. به‌ڵام پێم وایه گورِی لیستی گۆرِان وه‌ك جاری پێشوو له هه‌مووان
به‌تینتره ..