ئاوات
که‌رکوکی
((ئه‌مه ئه‌رزو ئه‌مه گه‌ز)) - مامۆستاعه‌لی باپیر
6
به‌شی شه‌شه‌م
پرسیاری ده‌یه‌م(کلیک بکه) سه‌رچاوه‌ی ئه‌م
پرسیاره‌م دیمانه‌یه‌کی هه‌فته‌نامه‌ی کۆمه‌ڵ زمانحاڵی کۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو
له‌گه‌ڵ کاک زاناڕۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشووی کوردستان له‌سآڵی 2006
ئه‌نجامی دابووله‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وانه کێن ڕاسپێردراون بۆ نوسینی ڕه‌شنوسی
بڕیاری دژه تیرۆر(دژه ئیسلام) کاک زانا به‌شانازیه‌وه
ئه‌ڵێت من له‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی وکاک مه‌حه‌مه‌دفه‌ره‌ج له یه‌کگرتووی ئیسلامی
وئه‌ندامێکی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی(به‌داخه‌وه من له‌ئێستادا ناوه‌که‌م
بیرنه‌ماوه)،
بۆ ئه‌وه‌ی بیری کاک زاناوستافی هه‌فته‌نامه‌ی کۆمه‌ڵی
بخه‌مه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه له‌دوای شانۆگه‌ریه گاڵته‌جاریه‌که‌ی شێخ زانا
وگروپه‌که‌ی بوو که‌پارتی نمایشیکرد له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن چونکه ئێشتا
له‌ئه‌رشیفدانیه،ئه‌مه کاری ئیسلامیه‌کانی ناوپه‌ڕله‌مانه
دیاره‌ده‌سه‌ڵآتی کوفری کوردی بۆ کارێکی له‌م شێوه‌یه ئیسلامیه‌کان
ڕائه‌سپێرێت به‌داخه‌وه ئیسلامیه‌کان بیر ناکه‌نه‌وه ئه‌ی بۆ له‌باسی
دابه‌شکردنی سامان وپڕۆژه گرنگه‌کان که‌س حیسابیان بۆناکات به‌ڵآم بۆکارێکی
دڕندانه‌ی وه‌ک بڕیاری دژه‌ئیسلام دوو ئه‌ندامی ئیسلامی ڕائه‌سپێرن ئاماده‌ی
بکه‌ن، موسوڵمانانی ده‌نگده‌ر له‌خوابترسن ده‌نگیان پێ نه‌ده‌ن ئه‌مانه
بۆله‌ده‌ست نه‌دانی کورسی وژه‌مێکی چه‌ور ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌کارێکن،
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جه‌نابی ئه‌میر ووتی (کلیک بکه) دیسانه‌وه بۆچه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک کرۆکی
پرسیاره‌که‌ی تێکدا ئه‌پرسم بۆ کاک زانا به‌شداربوو له‌نوسینی ڕه‌ش نوسی بڕیاری
دژه ئیسلامدا ئه‌و ئه‌ڵێت ((کاک زانا وا له‌ته‌نیشتمه ئه‌ڵێت
درۆ ئه‌کات ته‌نها من وکه‌ژاڵ خان ده‌نگمان به‌م بڕیاره نه‌دا )) ،نازانم
بۆگوێبیستی پرسیاره‌کان نه‌ئه‌بوو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ئه‌بوو وه‌ڵامێکی تری
ئه‌دایه‌وه من که‌ی باسی ده‌نگ دانم کردووه ئه‌ڵێم ڕه‌شنوسی بڕیاره‌که کاک
زانا‌و کاک مه‌حه‌مه‌د دایان ڕشتووه بۆوه‌ڵامی خودی پرسیار ناده‌نه‌وه
له‌لایه‌کی تر زۆرسه‌یره که‌سێک ڕه‌شنوسه‌که بنوسێت دوای خۆی له‌ده‌نگدان
پێی ڕازی نه‌بێت !
گرنگ نیه با ئیمرۆ کاک زانا بڵێت درۆ ئه‌کات به‌ڵام سبه‌ی
زۆرشتی تری نه‌هێنی ئاشکرائه‌بێت که‌ئێستا حه‌شاردراوه ئه‌وسا (زانا)
ڕۆستایه‌کان ئه‌بێت بیسه‌لمێنن کێ درۆزنه کێ خیانه‌ت کاره خوایار بێت ئه‌م
ڕۆژه زۆر نزیکه هه‌روه‌ک ئه‌م هه‌موو فایله‌ڕه‌شانه‌ی به‌نه‌مانی
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئاشکرا بوون به‌نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی ئه‌مریکیش
هه‌مان وێنه دووباره‌ئه‌بێته‌وه.
بینیمان گه‌لێک قاره‌مان ڕووی ڕه‌شیان
بۆخه‌ڵک ده‌رکه‌وت ،ئه‌مانه که‌سانێک بوون به‌ناو هێنانیان خه‌ڵکی شادومان
ئه‌بوون ماچ بارانیان ئه‌کردن ئێستا به‌ناو هێنانیان هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه قێزی
ئه‌بێته‌وه تف بارانیان ئه‌که‌ن ،گه‌رچی سوپاس بۆخوا زۆرینه‌ی فایلداره‌کان
له پیاوماقوڵانی عه‌لمانی بوون ،باڵام سه‌د داخ ئیسلامیه‌کانیش توشی ئه‌م
په‌تایه هاتبوون. ئه‌وه‌ی برینه‌که‌ی به ژانتر کرد که‌سایه‌تیه‌کی ساده
نه‌بوو هه‌تا بڵێین ئێ ده‌ی قه‌ینا دیاره دینه‌که باش شاره‌زا نه‌بووه
بۆیه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی کردوه، چون توشی شۆک نه‌بین ؟ چۆن بتوانین به‌ده‌م باسی
بکه‌ین ؟ یه‌کێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی ئیسلامی به‌ده‌می خۆی شاهیدی
له‌سه‌رخۆی بدات بڵێت به‌ڵێ په‌یوه‌ندیمان بووه به حزبی به‌عسه‌وه! ئه‌شێ به‌لای زۆرینه‌وه هه‌واڵیکی سه‌یر بێت ومێشک به‌ئاسانی
قه‌بوڵی نه‌کات بڵێین یه‌کێک له‌خاوه‌ن فایله ڕه‌شه‌کان جه‌نابی ئه‌میر
مامۆستا عه‌لی باپیر خۆیه‌تی!
گه‌رچی فایله‌که‌ی جه‌نابی ئه‌میر
کرابه‌کتێب وبڵاوکرایه‌وه هه‌رچه‌نده وه‌ک موسوڵمان له‌مه تێ ئه‌گه‌ین
بۆچی ئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌که‌ن به‌کتێب بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه به‌ڵام هی
عه‌لمانیه‌کان بچوکی ئه‌که‌نه‌وه وبه‌چه‌پڵه‌ڕێزان یه‌کیه‌تی له
پلینیۆمدابۆ فایلداره‌کانی خۆی لێبوردنیان بۆده‌رئه‌کات ،باسی 31 ئابی و1996
مه‌له‌فه‌کانی ترلاپه‌ڕه‌کان تۆزیان له‌سه‌رنیشتووه که‌س تۆزه‌که‌ی
ناته‌کێنیت، ئه‌مه ئه‌زانین دادپه‌روه‌ری نیه به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌زانین
حه‌یف ئیسلامیه‌ک هه‌بێت له‌ڕیزیاندا.
که‌وابێت ئیمه‌ش وه‌ک موسوڵمان بڕوامان
به‌ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ناو کتێبه‌که نیه بۆیه ناتوانین له‌م
بازاڕه‌ڕه‌شه‌ی کوردستان که‌عه‌لمانیه‌کان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن کتێبه‌که
بکه‌ینه به‌ڵگه ، ئه‌ی چی پاساوێکمان هه‌بێت بۆ دانپێدانانه‌کانی خودی
جه‌نابی ئه‌میر که په‌یوه‌ندی به به‌عسه‌وه بوبێت، چونکه دانپیانانی
خۆیه‌تی پێویسته پرسیاربکه‌ین له‌خۆی ئه‌مه‌ی که‌وتووته له‌چیه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه ،له‌به‌ر ئه‌مه‌بوو پرسیاری یانزیه‌م له جه‌نابیان
له‌سه‌ربه‌عسی بونه‌که‌ی بوو.
پرسیاری یانزه‌یه‌م(کلیک بکه) به‌داخه‌وه
ئاماده‌نه‌بوو هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بدات له‌کاتێکدا ئه‌یزانی ئه‌م
پرسیاره‌و ته‌واوی پرسیاره‌کانی تر هه‌مووی له‌قسه‌کانی خۆی وه‌رگیرابوون
ئینجا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان جنێو‌و بوون ئاماده نه‌بوو وه‌ڵام
بداته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پرسیاره ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه
ژماره په‌نجاونۆ( 59 ) ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 06/03/2007 لاپه‌ڕه سێ(3 ).
سه‌ره‌تا قسه‌یه‌کی جه‌نابی ئه‌میر کراوه‌ته مانشێتێکی گه‌وره‌ی
لاپه‌ڕه‌که فه‌رمویه‌تی (( م.عه‌لی باپیر: ئێمه‌وڕژێم خه‌یتێکی
مه‌عاویه‌مان له به‌یندابوو )) به‌داخه‌وه زۆریش به‌داخه‌وه ئه‌مه
قسه‌ی که‌سێکی دیاری ئیسلامی بێت،له‌م ژماره‌یه‌دا( ئاوێنه )به‌رده‌وام
ئه‌بێت له‌پرسیاره‌کانی مامۆستا وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه، له‌وه‌ڵآمی یه‌کێ
له‌پرسیاره‌کاندا (( ئاوێنه : باشه هه‌ست ناکه‌یت که‌ئه‌و
فایله زۆرشتی تێدایه واقعیه...دواتریش له‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا باری داراییتان
باش نه‌بووه، ئه‌مانه هانده‌ر بووبن بۆئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌ک له‌حیوارو
په‌یوه‌ندیتان هه‌بووبێت؟ م. عه‌لی باپیر: به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر وتووێژمان
هه‌بووبێت یان به‌ته‌مابووبین ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕژێم هاته‌وه، له‌کاتێکدا دوو سێ
ساڵ باس وخواز گه‌رم بوو دێته‌وه، ئینجائێمه ئیحتیاتی ئه‌وه‌مان کردووه که
خه‌یتێکی معاویه‌مان له‌به‌یندا هه‌بێت که سبه‌ی هاتنه‌وه به گورگان
خواردوو نه‌چین، خه‌ڵک هه‌موو عیلاقه‌ی هه‌یه بائێمه‌ش سه‌ره داوێکمان
هه‌بێت . )) بیستان ئه‌میری موسوڵمانان به‌عسی بووه ! ئه‌وانه‌ی داوای
به‌ڵگه ئه‌که‌ن به مامۆستا عه‌لی باپیریشه‌وه ئایا به‌ڵگه له‌مه ڕوونتر
ئه‌بێت چی بێت خۆ ئه‌مه قسه‌ی ناحه‌زانت نیه ئه‌مه خۆتی ئه‌یسه‌لمێنی که
به‌عسی بوویت ئیر به‌ڵگه‌ی چیتان ئه‌وێت ؟!
ئێوه ئه‌ی موسوڵمانانی دوای
که‌وتوون هێشتا ئه‌میرتان هه‌رنه‌ناسی ؟ هێشتا به‌ڵگه‌ی ترتان ئه‌وێت هه‌تا
بڕوابێنن که جه‌نابی ئه‌میر( له‌کوێ بای بێت له‌وێ شه‌ن
ئه‌کات )له‌پێناو له‌ده‌ست نه‌دانی به‌ده‌می خۆی ئه‌یسه‌لمێنێت پیاوی
ئێرانه پیاوی به‌عس بووه هه‌ر خواش ئه‌یزانێت هی کوێی تریش، ئاده‌ی ئێوه چی
به‌ڵگه‌یه‌کی شه‌رعیان هه‌یه که ئه‌بێت هه‌ردوای که‌ون ؟ ئێستا ئێمه
ئه‌ڵێین ( قل هاتوابرهانکم ان کنتم صادقین ) ئاده‌ی
به‌ڵگه‌کانتان بێنن بیسه‌لمێنن بڵێن تۆزقاڵێک شه‌رعیه‌تی ماوه دوای بکه‌وین
ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن ؟
له‌هه‌مووی سه‌یرتر بێ سڵ کردنه‌وه باسی په‌رێز پاکی
ئه‌کرد هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی به مورییدی خۆی دانابوو ئه‌یووت خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌زانن ئێمه په‌رێزمان پاکه ! باشه خۆت به‌ده‌می خۆت ئه‌ڵێی
په‌یوه‌ندیمان به به‌عسه‌وه بووه، تۆ بڵیی هیچ له‌موردییده‌کانیشت
له‌وباوه‌ڕه‌دابن په‌رێزت پاک بێت چ جای هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان (کلیک بکه ) که‌خۆتی شاهیدی
له‌سه‌رخۆت ئه‌ده‌ی ئه‌مه په‌رێزت بووه . ئه‌مه ته‌نها به‌ڵگه نیه
له‌سه‌ر به‌عسی بوونت ته‌نها بڵاوکراوه نیه که‌باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ت
کردبێت. له‌هه‌مان دیمانه،هه‌مون ڕۆژنامه،هه‌مان لاپه‌ڕه ((ئاوێنه: باشه مامۆستا بۆئه‌م خه‌یته ...؟ م.عه‌لی باپیر: به‌پێی
ئه‌و موسته‌مسه‌کانه،لای ئێوه وادیاره که‌ئێمه وه‌ختی خۆی شته‌که‌مان
زۆربه‌جیدی وه‌رگرتبێت،بڕوابکه به‌جیدیوه‌رمان نه‌گرتووه، به‌ڕاستی
مه‌سه‌له‌که لای ئێمه لاموسه‌لای بوو،وتوومانه قسه‌یه‌ک هه‌بێت ئه‌گه‌ر
سبه‌ینێ ڕژێم هاته‌وه گۆڕانکارییه‌ک هه‌بێت له‌عێڕاقدا یه‌کسه‌ر نه‌بینه
ئامانجیان، ئێمه زیاتر وه‌ک ئاگربڕێک بووه له‌خۆمان،...)) گوێتان لێ‌بوو
موریده‌کان چی کردوه ؟ که‌س هه‌یه لاموسه‌لای ببێته پیاوی ڕژێمێکی دڕنده‌ی
وه‌ک به‌عس ؟! به‌عس دوای 30 ساڵ حوکمڕانی دێت لاموسه‌لای پاره‌ت پێ ئه‌دات ؟! چۆن
زانیتان که هه‌موو لایه‌نه‌کانی تریش په‌یوه‌ندیان هه‌یه ؟ ئه‌مه که‌ی
پاساوه بۆکه‌سایه‌تیه‌کی ئیسلامی خه‌ڵکی جۆن بوو تۆش وابکه‌ی ،له‌کاتیکدا تۆ
ڕابه‌ری بزووتنه‌وه نه‌بووی چۆن بڕیارێکی له‌م شێوه‌یه‌ت دا به‌بێ پرسی
ڕابه‌ر خیانه‌ت له‌مه گه‌وره‌تر ئه‌بێت چی بێت؟ له‌گه‌ڵ
دوژمن‌دا به‌شاراوه‌ی چۆن ئاگر بڕی دروست ئه‌که‌ی له‌ژێره‌وه، له سه‌ره‌وه
به‌خه‌ڵک ئه‌ڵێی ڕێبازی پێغه‌مبه‌رانم گرتووه دوام که‌ون، گومانی زۆرم هه‌یه
ئاگر بڕی وه‌هات له‌م لاولا دروست کردوه ئه‌وڕۆژه‌ی بۆ موسوڵمانان به‌ته‌واوی
ڕووت ئاشکرائه‌بێت مناڵی سه‌ر بێشکه به بیستنیان له‌داخاندا سه‌ری سپی بێت
!
چاوه‌ڕوان بن به‌ڵگه‌ی تر له‌سه‌ر به‌عسی بوونی م. عه‌لی
باپیر ئه‌خه‌ینه ڕوو هه‌مووی قسه‌ی ده‌می خۆیه‌تی
____________________________________
بۆ ئالقه‌ی پێشوو کلیك له‌م لینکه‌ی خواره‌وه
بکه
_________بۆ به‌شی
یه‌که‌م کلیکی ئێره بکه
_________بۆ به‌شی دووه‌م کلیکی ئێره بکه
________ بۆبه‌شی سێ یه‌م کلیکی
ئێره‌بکه
___________ بۆ به‌شی
چواره‌م ئێره کلیک بکه
__________ بۆبه‌شی پێنجه‌م کلیکی ئێره‌بکه