هه‌ژار کێیه و داماو
کێیه؟
ماکوان که‌ریم
ئه‌مجاره ده‌مه‌وێت ئه‌وه به خه‌ڵکی بڵێم کێ
هه‌ژاره، هه‌ژار ئه‌و که‌سه نیه که نان و خواردنی ده‌ست ناکه‌وێت، به‌ڵکو
زۆر جار هه‌ژاری له بن قاڵبی زێردا خۆی حه‌شار داوه، یاخود له عه‌مبارێکی
پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ندا خۆی مات داوه، که‌واته هه‌ژار کێیه؟ هه‌ژار ئه‌و
توێکڵه مۆزیه که له جامی سه‌یاره‌یه‌که‌وه فڕێ ئه‌درێته سه‌ر
جاده‌کان، هه‌ژاری تایه‌ی ئه‌و سه‌یاره‌یه که ڕۆژانه ڕۆژنامه
نه‌فرۆشراوه‌کان کۆده‌کاته‌وه، هه‌ژار ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه که‌به هیچ
شێوه‌یه‌ك ناکرێته‌وه، هه‌ژار ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه که پاره‌ی زۆره و
توشی نه‌خۆشی شه‌کره بووه حه‌زی له شیرینی یه، هه‌ژاری ئه‌و شته‌یه که
نییته به‌ڵام ئه‌و شته خواردن نیه پاره نیه ئاڵتون نیه، هه‌ژاری ئه‌و
به‌رمیله نه‌و‌ته‌یه که‌له عێراق پڕ ده‌کرێت و ده‌فرۆشرێت، هه‌ژاری ئه‌و
تۆز‌و خۆڵه‌یه که به‌سه‌ر ئه‌و کتێبانه‌وه‌یه که له‌کتێبخانه‌کان دا
ماونه‌ته‌وه‌و نافرۆشێن، هه‌ژاری ئه‌و پاشماوه دێرینانه‌ن که
ماونه‌ته‌وه‌و یادگاریان له‌سه‌ر نوسراوه، هه‌ژاری سه‌ر ده‌کات به هه‌موو
شوێنێک دا، هه‌ژاری ئه‌وه نی یه که شه‌وانه بێ خواردن سه‌ر بکه‌یته سه‌ر
سه‌رین به‌ڵکو هه‌ژاری ئه‌وه‌یه که ڕۆژێک بێ بیر بگوزه‌رێنیت، هه‌ژاری
ئه‌وه‌یه که که‌سانی دیکه بڕیار بده‌ن بۆ ژیانت ، هه‌ژاری واتا یادگاریه‌ک
که ئێستا هیچ به‌هایه‌کی نی یه، هه‌ژاری واتای ئه‌و باوکه که پاره‌ی پێ نیه
نان بۆ منداڵه‌کانی بکڕیت وه ئێواره ڕووی نایه‌ت بگه‌ڕێته‌وه لای
منداڵه‌کانی و له‌به‌رده‌م دووکانه‌کان دا ده‌خه‌وێت، هه‌ژاری ئه‌و
منداڵه‌یه که‌له‌به‌ر جله دڕاوه‌کانی شه‌رم ده‌یگرێت و ده‌ڵێت ئیتر
نامه‌وێت بچمه‌وه قوتابخانه، هه‌ژاری ئیحساسه.. ئیحساسێک که ناووترێت،
نابیسترێت وه نابینرێت، ئه‌بێت هه‌ژار بیت تابزانیت هه‌ژاری واتای چی یه،
هه‌ژاری واته ئه‌م بابه‌ته‌ی ئێستا که ده‌یخوێنیته‌وه، هه‌ژاری ئه‌و تیکه
نانه‌یه که منداڵێک ڕۆژانه ده‌یبات بۆ قوتابخانه که ئه‌وه‌نده به‌خێرای
ده‌یخوات که که‌س نه‌زانێت نانی ووشکی خواردووه.
داماو کێیه؟
داماو
ئه‌و رۆژنامه‌نوسیه که جاسوسه و پاره‌ی سه‌یاره‌که‌ی قه‌رزه، داماو ئه‌و
حیزبه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی له زینداندان که‌چی بانگه‌واز بۆ هه‌ڵبژاردن
ده‌کات، داماو ئه‌و به‌رپرسه‌یه که داکۆکی له مافی ئافره‌تان ده‌کات و
ڕێگره له فره ژنی که‌چی خۆی ژنی سێیه‌م ده‌هێنێت، داماو گه‌لێکه که له
یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا نه‌جوه که‌ره‌م و له‌یلا فروهه‌ر بێت
بۆ پایته‌خته‌که‌ی کۆنسێرت بکات، داماو ئه‌و گه‌له‌ی ئێمه‌یه که سنگ
ده‌کوتێت بۆ هه‌ڵبژاردن و نه‌زانێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که له
به‌رژه‌وه‌ندی کێیه و چ پرۆسه‌یه‌ك سه‌ر ده‌خات، داماو و هه‌ژار گه‌لی
کورده که هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام نادات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستی و بوون به
ده‌وڵه‌ت به ده‌ست بێنێت، داماو و هه‌ژار گه‌لێکه به درێژایی مێژوو خه‌باتی
بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی کردبێت له کۆتایدا خۆی بچێته‌وه باوه‌شی ئه‌و گه‌له‌ی
که لێی رایده‌کرد، هه‌ژارو داماو ئه‌و گه‌له‌یه که هه‌رگیز له‌و
کاربه‌ده‌ستانه‌ی خۆی ناپرسێته‌وه هه‌میشه‌و وه‌ك مه‌ڕ دوایان
ده‌که‌وێت.
له کۆتایدا داماوترین هه‌ژارترین که‌س عه‌لمانیه‌کانن که
ده‌ڵێن با دین له سیاسه‌ت جودا بێت که‌چی خۆیان مه‌لا کاندید ده‌که‌ن.!