ئازاد
هه‌ولێری
رِه‌نگه ئه‌م وته‌یه جێگای تێرِامانی و سه‌رنجی زۆر كه‌س بێت ،
بپرسن ده‌بێت ئه‌و گیرفان خاڵیان كێبن .یان مه‌به‌س چی بێت له‌م زاراوه‌یه .بۆ
ئه‌وه‌ی زووتر ئامانجه‌كه بده‌ین به‌ده‌سته‌وه‌و مه‌به‌سته‌كه‌مان بۆ
خوێنه‌ری به‌رِێز ئاشكرا بكه‌ین ، ده‌توانین یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ك
نمونه‌یه‌ك له‌و پارته گیرفان خاڵیانه به‌نمونه بهێنینه‌وه. یه‌كگرتوو
له‌درێژه‌ی ته‌مه‌نی دا شه‌ره‌فه‌ی ئه‌وه‌ی پێ نه‌برِاوه كه به‌ته‌نها
پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌شداری شورِشی كوردستان بكات به‌لاَم له‌هه‌مانكاتدا
ده‌یان كادێری ئه‌و حیزبه وه‌ك جاش و وه‌ك سه‌رباز به‌شدار و سه‌ربازی رِژێم
بوون و هه‌روه‌هاش چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانیان له ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تی سارد كردۆته‌وه‌و هه‌ندێكیشیان ته‌سلیم به‌رِژێم
كردونه‌ته‌وه‌و بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی به‌عس پێشرِه‌و بوون، كه‌چی سه‌ری زمان و
بنی زمانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م پارته ئه‌وه‌یه كه‌خۆیان به‌نیشتمان
په‌روه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و تا رِاده‌یه‌كی زۆریش ئه‌وه‌نده
زیاده‌رِۆیی تێدا ده‌كه‌ن كه خه‌ریكه ببنه بازرگانی فرۆشتنی كوردایه‌تی
به‌لایه‌نه شۆرِش گێرِه‌كانی كوردستان. رِه‌خنه‌ی زۆر توندیش له‌وه ده‌گرن
كه ئه‌م لایه‌نانه شه‌رِی كورد‌و كوردیان كردووه‌و یه‌كگرتووش داوای لادان و
له‌سه‌ر كارلابردنیان ده‌كات .ئێمه ده‌پرسین خۆئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو ته‌نها
سه‌ربازێكی داگیركه‌ریان بكوشتایه‌و ته‌نها چه‌كێكی پێشمه‌رگایه‌تیان بۆ
ماوه‌ی یه‌ك رِۆژ له‌شان بكردایه ،به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین ئێستا ماڵ
نه‌مابوو كه رِۆڵه‌رِۆیان نه‌بردایه‌ته ماڵه‌وه بۆیان ،ئه‌مه‌و ئه‌م
حیزبه گیرفان خاڵی و زمان درێژه وا پیشان ئه‌دات كه بنه‌ماكانی شۆرِشی كورد
هه‌رئه‌وان بوون و هه‌رئه‌وان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه باسی كوردایه‌تی بكه‌ن
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ئه‌وان تا سه‌دامی له گۆرِنراو له‌سێ داره نه‌درا
له‌یه‌ك ئه‌ده‌بیاتی یه‌كگرتوودا ناوی به‌فاشی و خوێن رِێژ نه‌هاتووه ئیتر چۆن
ئه‌توانن ئه‌وه‌نده زماندرێژی بكه‌ن ،ئه‌وه‌تا خودی ئه‌مینداره‌كه‌یان
چه‌ندین جار ده‌ست درێژی كراوه‌ته سه‌ر و چه‌ندین بنكه‌و باره‌گایان سوتێنراون
و چه‌ندین ئه‌ندامیان به‌مه‌زلومی شه‌هید كراون یه‌كگرتوو نه‌یتوانیوه هیچ
جۆره كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت ،لێره‌دا به‌گریمان یه‌كگرتوو سه‌ركه‌وت و
ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست هێنا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێراقدا و كۆمه‌ڵێكی شۆڤێنی
به‌سوار تانك وده‌بابه‌وه په‌لاماری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی
كوردستانیان دا ،یه‌كگرتوو كه نه‌یتوانیوه به‌یان نامه‌یه‌كی نارِه‌زایی
ده‌ربكات ئه‌و كاته‌ش یه‌كگرتوو . ته‌نها به‌ره‌و سنور یان هه‌ڵكردنی ئالاَی سپی
چیتری له‌ده‌ست دێت . ده‌ی ئایا جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاماده‌ن چاره‌نوسی خۆیان
بده‌نه ده‌ست حیزبێكی گیرفان خاڵی وه‌ك یه‌كگرتوو وه‌یان هه‌رحیزبێكی تری
هاوشێوه‌ی یه‌كگرتوو له‌گیرفان خالیدا .