لیستی گۆڕان به ته‌نها له‌ناو شاری تكرێت
31 هه‌زار ده‌ه‌نگی هێنا، جگه له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به‌م
پێیه‌ش لیستی گۆڕان كورسییه‌كه‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌بات.
له
لایه‌كی تره‌وه، لیستی گۆڕان به جیاوازی ته‌نها 102 ده‌نگ به لیستی
هاوپیه‌مانی له كۆیه دۆڕا.
له هه‌مان کاتدا په‌یامنێری سبه‌ی له شاری
كۆیه راگه‌یاندن كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌و شارۆچكه‌یه، یه‌كێتی
هه‌ڵمه‌تێكی ته‌زویركردنی ده‌ستپێكردوه و 5000 ده‌نگی ساخته خراوه‌ته
ناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه لیستی گۆڕان لای كۆمسیۆن
تانه‌ی له‌و كاره‌ی لیستی هاوپه‌یمانی داوه و داوای گرتنه‌به‌ری
رێوشوێنی یاسایی ده‌كات، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و ده‌نگانه‌ی
یه‌كێتی له ناوچه‌كه بسوتێندرێت.