ئاوات
که‌رکوکی
((ئه‌مه ئه‌رزو ئه‌مه گه‌ز)) - مامۆستاعه‌لی باپیر
7
به‌شی حه‌وته‌م
ته‌نها ئه‌م یانزه پرسیاره‌ی
له‌مامۆستا عه‌لی باپیر کرا ئه‌مه مشتێکه له‌خه‌رمانێک خۆی دانی پێداناون
له‌نوسراودیمانه‌کانی دا، خۆلادانی له‌وه‌ڵام دانه‌وه، ده‌یان پرسیاری تر
له‌مێشکی که‌سه‌کاندا دروست ئه‌کات، چونکه مامۆستا خۆی گوته‌نی که‌س نیه
له‌کوردستان به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کتێبی نوسی بێت واتا که‌سێکی ساده نیه نه‌زانێت
قسه‌بکات، ئه‌پرسین بۆ وه‌ڵام ناداته‌وه؟! ئه‌و ئه‌ڵێت په‌رێزمان پاکه، ئایا
که‌سانی په‌رێزپاک له ڕه‌خنه‌وپرسیار ترسێکیان هه‌یه؟ ئه‌ڵێت ئه‌مانه درۆ
وده‌له‌سه‌ن له ئه‌وروپاوه بۆ کورستان ڕه‌وانه ئه‌کرێن ، ئایا هیچ کات
بووه که‌سی ڕاستگۆ له درۆ‌و بوختان بترسێت؟ باخوێنه‌ر خۆی وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیارانه بداته‌وه ، باشتر وایه ئاماده بێت هه‌رکه‌س پرسیاری بوو وه‌ڵام
بداته‌وه بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بکات تۆ کێیی ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکات بێ گومان
ئه‌توانێت دیدی خه‌ڵک ڕۆشنا بکات له ڕاستیه‌کان به پێچه‌وانه‌وه ئیتر خه‌لک
له‌بری ئه‌و وه‌ڵامی بۆدروست ئه‌بێت دڵنیا ئه‌بێت ( ئه‌م ماسته بێ گوریس نیه )،
چۆن پرسیار دروست نابێت که تۆ خۆت بڵێی (سه‌ره‌داوێکمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ
ڕژێمی به‌عسدا )، بۆ نایه‌ی ڕوونی بکه‌یته‌وه داوه‌که چ ڕه‌نگێک بوو داوتان بۆ
چی بوو؟( تۆ بڵێی کۆلاره‌تان هه‌ڵدابێت ) وه‌ره ڕوونی بکه‌ره‌وه ته‌نها داوتان
هه‌بوو یان گوریس ؟ ئایا ئه‌وه‌ی له ژماره په‌نجاونۆ(59)ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه
بڵاو کراوه‌ته‌وه قسه‌ی خۆته یان بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه؟ ئه‌گه‌ر
به‌ده‌مته‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه بۆ به‌درۆی ناکه‌یته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر به‌درۆت
خستۆته‌وه ئه‌کرێت پێمان بڵێی له کوێ به‌درۆت کرده‌وه سه‌رچاوه‌که‌مان
بده‌یه؟ ئه‌گه‌ر هیچ وه‌ڵامێکت نیه واته به‌ڕاستی تۆ به‌عسی بووی .
ته‌نهاله( ئاوێنه ) مه‌سه‌له‌ی به‌عسی بوونه‌که نه‌وروژێنراوه
گێڕانه‌وه‌ی یاده‌ره‌ریه تاڵه‌کانی ناوزیندانت به‌ڵگه‌ی به‌عسی بوونه‌که‌ت
به‌هێزتر ئه‌کات چونکه واده‌رئه‌خات تۆ له‌سه‌ر به‌عسی بوونه‌که‌ت
گیراوی،ئاشکرایه زۆرینه‌ی فایله‌کان که‌وتنه ژێر ده‌ستی ئه‌مریکایه‌کان
هه‌ر ئه‌وانیش ناردیانن بۆ ڕۆژنامه‌کان بڵاویان بکه‌نه‌وه . ئه‌مه‌ی فایله
ڕه‌شه‌که‌ی جه‌نابی ئه‌میر بخوێنێته‌وه دڵنیا ئه‌بێت گیرانه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی
(22) مانگ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م فایلانه بووه ، ئازاد بونه‌که‌یشی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕینی نه‌خشه ستراتیژیه‌ته‌که‌ی ئه‌مریکا
له‌به‌رامبه‌ر به‌عسیه‌کاندا که تێیدا ده‌یان هه‌زار به‌عسی ئازاد
کران،که‌واته ئازادبوونی جه‌نابی ئه‌میریش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م
نه‌خشه‌یه‌دابووه
نمونه‌یه‌کی تر له‌قسه‌کانی خۆت جه‌نابی ئه‌میر،
سه‌رچاوه کتێبی ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان ، نوسینی عه‌لی باپیر لاپه‌ڕه (136-137) خۆی
بۆمان باس ئه‌کات بۆچی ئه‌مریکیه‌کان گرتوویانه (( هاوژین عومه‌ر
ئه‌پرسێت: تۆمه‌ته‌کان چی بوون که‌ئاراسته‌تان ده‌کران ؟ وه‌ڵامی م.عه‌لی
باپیر : له‌سه‌ره‌تاوه چوارتۆمه‌ت بوون: یه‌که‌م، ئیحتیمالی ئه‌وه‌م
بۆدانرابوو که‌به‌نیازبووین،وه‌کو کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌هێزه‌کانی
هاوپه‌یمانان بده‌ین، ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی.(شیکار: هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مریکا که‌وته به‌رشاڵاوێکی تووند له‌لایه‌ن ده‌یان
گرووپی چه‌کداره‌وه به‌عسیه‌کانیش ڕۆڵیان هه‌بوو له‌م هێرشانه‌ی ئه‌کرانه
سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان،بۆیه ئه‌مریکا ترساوه ئه‌میر وه‌ک به‌عسیه‌ک خۆی
وگرووپه‌که‌ی بێنه ڕیزی شه‌ڕکه‌رانه‌وه ) دووه‌م ، ئه‌وه که ئێمه
پشتگیریی گرووپی ئه‌نصارمان کردبێ .(شیکار: ئه‌م خاڵه له‌ڕوانگه‌ی سیخوڕه
کورده کافره‌کانه‌وه بووه که جه‌نابی ئه‌میریان نه‌ناسیوه له‌دووره
نه‌بێت بۆیه پێیان وابووه له‌وانه‌یه داڵده وکۆمه‌کی موجاهیدانی ئه‌نصار
ئه‌کات بۆ لێدانی هێزی هاوپه‌یمانان) سێیه‌م ، ئه‌وه که ئێمه له‌گه‌ڵ ڕژێم
په‌یوه‌ندیمان بوبێ.(شیکار:هێزی هاوپه‌یمانان زۆرینه‌ی دیکۆمێنته‌کانی ڕژێمیان
ده‌ست که‌وتتبوو له‌سه‌ر ئه‌م فایلانه ده‌ستیان کرد به‌ڕیشه‌کێش کردنی به‌عس
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پله‌دار بوون ئه‌وانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕژێم بوون
ئه‌وانه‌یشی که خه‌یتێکی مه‌عاویه‌یان هه‌بوبێت) چواره‌م، له‌گه‌ڵ ئێران
په‌یوه‌ندیمان بوبێ.(شیکار: کاتکێک ئه‌مریکا عێڕاقی داگیر کرد به پلانێکی
به‌رنامه نۆداڕێژراووبو چه‌ندین ساڵ بوو دراسه‌یان بۆی ئه‌کرد به‌ووردی چاوێری
وه‌زعی عێڕاقیان کردبوو به لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیشه‌وه ،له‌م ڕووه‌وه
ئه‌میریان ناسیوه که په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه به‌ڵام
فایله‌که‌یان ده‌ست نه‌که‌تووه هه‌روه‌ک ئه‌م فایلانه‌ی به‌ڕووخانی ڕژێمی
به‌عس ده‌ستیان که‌وت زۆر که‌س که کوردپه‌روه‌رو شۆڕشگێرودیندار ئاشکرابوون
که له‌ژێره‌وه خه‌یتیان هه‌بووه))).
له‌وانه‌یه پرسیارێک بێت به
مێشکماندا که‌زۆرجار بووه که‌سێک گیراوه تۆمه‌تی دراوه‌ته پاڵ
وسه‌رئه‌نجام تۆمه‌تبار بێ تاوان ده‌رچوه،چونکه دوور‌و نزیک په‌یوه‌ندی
نه‌بووه به تۆمه‌ته‌کانه‌وه،هه‌روه‌ک تۆمه‌تی دووه‌م که ئاراسته‌ی
مامۆستا کراوه یارمه‌تی دانی گرووپی ئه‌نصار له‌لایه‌ن ئه‌میری کۆمه‌ڵه‌وه
گومان نیه ئه‌مه تۆمه‌تێکی بێ بنه‌مایه،به‌ڵآم سێ تۆمه‌ته‌که‌ی تر
بنچینه‌یه‌کیان هه‌یه به دانپیانانه‌کانی مامۆستا وه‌ک له‌به‌شه‌کانی
پێشوتردا وه‌ک دیمانه‌که‌ی ژماره (59) ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه که مامۆستا خۆی ئه‌ڵێت
سه‌ره‌داوێکمان هه‌بووه یان مه‌سه‌له‌ی که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام وهاوکاری
ئێران بۆیان له سایتی سانده‌ردا،
به‌و پێیه خاڵێک ڕۆشن ئه‌بێته‌وه گرتنی
مامۆستا عه‌لی باپیر هیچ په‌یوه‌ندی به ئیسلام بونه‌که‌یه‌وه
نه‌بووه،ئه‌گه‌ر نا بۆ یه‌کێک له‌تۆمه‌ته‌کان له‌بری په‌یوه‌ندی بوون به
به‌عس وئیرانه‌وه باسی په‌یوه‌ندی بون به قاعیده له‌تۆمه‌ته‌کاندا
نیه،چونکه لای ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان به‌گشتی باوه هه‌رکه‌س بگرن له‌سه‌ر
دینه‌که تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی بوون به قاعیده یه‌کێکه له‌تۆمه‌ته‌کان،
له‌لایه‌کی تره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵێن ماۆستا له‌سه‌ر ئیسلامه‌که گیراوه
ئه‌پرسین ئه‌گه‌ر ڕاست بوایه بۆچی مامۆستا له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کان له‌یه‌ک
زینداندا کۆکرابوونه‌وه؟ بۆ نه‌یان ئه‌برد بۆ پاڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی
جیهادی گیراون؟ که‌واته بێ گومان له‌سه‌ر ئیسلامه‌که
نه‌گیراوه،
به‌ڵگه‌ی زیندوو بۆ ئه‌م قسه‌یه هه‌ردانپیانانی خودی جه‌نابی
ئه‌میر ئه‌م ڕاستیه زیاتر ئه‌سه‌لمینێت ،وه‌ڵامێکی تره بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی
به مامۆتاشه‌وه که بڵێن له‌سه‌ر خواپه‌رستی گیراوه، به‌ڵگه کتێبی
ئه‌شکه‌نجه‌وزیندا نوسینی عه‌لی باپیر لاپه‌ره‌ی (299 بۆ 300 ) مامۆستا ئه‌ڵێت ((به‌هاوزیندانیه‌کانم وت: ده‌ڵێن سه‌فه‌رت هه‌یه، به‌ڵام نازانم داخۆ
ڕاست ده‌بێ یان درۆ؟ دوایی ئه‌وه‌بوو له‌ئیداره‌ی زیندان چه‌ند
وه‌ره‌قه‌یه‌کیان له‌پێش دانام، وتیان: ئه‌وه بخوێنه‌ره‌وه‌و ئیمزای که‌و
یه‌کسه‌ر ده‌که‌وینه ڕێ، خوێندمه‌وه، ته‌ماشا ده‌که‌م کۆمه‌ڵێ مه‌رجی
تێدایه‌و بۆکه‌سێک دانراوه که‌ده‌بێ به‌عسی بووبێ و واز له به‌عسیایه‌تی
بێنێ وبڕیار بدات جارێکی تر نه‌بێته‌وه به به‌عسی ...))
ئێستا هه‌ر که‌س
بیر‌و هۆشی بێت باش ئه‌زانێت وبۆی ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌وه‌ی تۆ له‌سه‌ری گیراوی
ئیسلامی بوونت نه‌بووه ته‌نه وته‌نها به‌عسی بونه‌که‌ت بووه، ئه‌گه‌ر
وانیه بۆچی له وه‌ره‌قه‌کان داوات لێ نه‌کرابوو ئیمزای بکه جارێکی تر هاوکاری
گروپه توندڕه‌وه‌کان (به‌گووته‌ی ئه‌وان) ناکه‌یته‌وه، بۆ چی ته‌نها داوات
لێ ئه‌که‌ن نه‌بیته‌وه به به‌عسی بۆ وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه گومانیان کردبوو
هاوکاری ئه‌نصارت کردوه( دووه‌م تۆمه‌ت له‌چوار تۆمه‌ته‌که) له‌کاتی ئازاد
بونه‌که‌تدا هه‌مان داواکاریان نه‌کردۆته‌وه که نابێت جاریکی تر هاوکاری
ئه‌نصار به‌که‌یته‌وه؟ دیاره له‌زینداندا له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆ
دڵنیابوون که هاوکاری ئه‌نصار بێ بنه‌مابووه وه‌ک خۆت له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌دا
ولاپه‌ڕه(296) ئه‌ڵێی ((کاتێک گفتوگۆم ئه‌کرد له‌گه‌ڵ موحه‌قیقه
ئه‌مریکی وبه‌ریتانیه‌کان له کۆتایدا پێمیان ئه‌وت به‌ڕاستی ئه‌م ئیسلامه‌ی
تۆ باسی ئه‌که‌ی تێبینیمان له‌سه‌ری نیه خۆزگه هه‌موو ئیسلامیه‌کان وه‌ک تۆ
بیریان ئه‌کرده‌وه))، که‌واته ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌مانی تۆمه‌تی
دووه‌م بووه دڵنیا بوون که تۆ زۆردووری له فیکری گروپه جیهادیه‌کان. تۆمه‌تی
په‌یوه‌ندی بوونت به ئێرانت ئه‌مه‌ش که‌لابراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه به
ئاشکرا ئێران له‌سه‌رخاکی عێراقدا چه‌ندین ڕێکه‌وتن نامه‌ی له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانان مۆرکرد بۆ لێدانی گروپه جیهادیه‌کان ولاوازکردنیان به‌مانایه‌کی
تر بونی په‌یوه‌ندیت به‌ئێرانه‌وه مه‌ترسی بۆ ئه‌مریکا له ئیمڕۆدا دروست
ناکات هه‌ربۆیه له وه‌ره‌قه‌کاندا نه‌نوسراوه ئیمزای بکه په‌یوه‌ندی
نابێت به ئێرانه‌وه بمێنێت.
ئێستا به‌جه‌نابی ئه‌میرو خوێنه‌ران ئه‌ڵێین
له‌م یانزه پرسیاره که ئاراسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیرم کرد له شه‌وی 18/02/2010
کام پرسیار تۆمه‌ت وقسه‌ی ناڕه‌وا بوو له‌م زنجیره نوسینه‌دا کام به‌ڵگه‌یه‌ی
هاتوه قسه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر خۆی نه‌بووه، که‌واته مامۆستا عه‌لی که
خۆی به‌دوور گرت له‌وه‌ڵآمه‌کان له‌به‌ر هیچ پێ نه‌بونی بوو له به‌رده‌م
ڕاستیه‌کاندا ، ئا ئه‌مه‌یه په‌رێزت جه‌نابی ئه‌میر چۆن ئه‌ڵێی ئێمه
په‌رێزمان پاکه(کلیک بکه) که
ئه‌ڵێی ئه‌م قسانه هه‌موی درۆیه له ئه‌وروپا ئیستیراد ئه‌کرێن فه‌رموو
ته‌شریفت هه‌ر جێگه‌یه‌ک خۆت مه‌به‌سته هه‌رشێێوازێک خۆت ئاره‌زووی ئه‌که‌ی
وه‌ره‌و به‌رپه‌رچی خۆت ووته‌نی ئه‌م تۆمه‌تانه بده‌ره‌وه،
به‌هۆی
وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی تۆ ناچاربووم سه‌رچاوه‌ی یانزه پرسیاره‌که بۆ خه‌ڵک
ئاشکرا بکه‌ین به وه‌ڵآمه‌کانه‌وه ،ئێستاش که ئاماده نه‌بیت له‌ڕووی
خه‌ڵکدا خۆت بناسێنی دڵنیابه به‌ده‌یان به‌ڵگه‌ی تر‌و ته‌نها به قسه‌کانی خۆت
ئه‌تناسێنین له‌داهاتویه‌کی نزیکدا تۆ کێی و بۆ کوێ به‌نیازی بچی...
کۆتایی
تێبینی : هه‌موو ئه‌م به‌ڵگانه‌ی له کتێبی
ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان وه‌رگیراون چاپی دووه‌می ساڵی 2006 که وه‌ک ئه‌زانین
زۆره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی چاپی یه‌که‌م جیاوازه له چاپی دووه‌م ، بۆ نمونه که
نوسیومانه کتێبی ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان لاپه‌ڕه‌ی 100 له‌وانه‌یه له چاپی
یه‌که‌م ئه‌م نوسینه‌ی چااپی یه‌که‌م هه‌مان لاپه‌ڕه
نه‌بێت
___________________________________
بۆ ئالقه‌ی پێشوو کلیك له‌م لینکه‌ی
خواره‌وه بکه
_________بۆ به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئێره بکه
_________بۆ به‌شی دووه‌م کلیکی ئێره
بکه
________ بۆبه‌شی سێ یه‌م
کلیکی ئێره‌بکه
_________بۆ
به‌شی چواره‌م ئێره کلیک بکه
__________ بۆبه‌شی پێنجه‌م کلیکی ئێره‌بکه
__________بۆبه‌شی شه‌شه‌م کلیکی
ئێره‌بکه‌ب