ڕۆژنامه‌ی (فرانکفورتر رونشاو)ی ئه‌ڵمانی
له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه بۆ بونی زیندانی نهێنی ئه‌مریکی له شه‌ست و شه‌ش وڵات‌دا
ده‌کات.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو که چه‌ند لێکۆڵه‌رێکی
نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یان کردووه له 66 وڵات‌دا زیندانی نهێنی ئه‌مریکی هه‌یه
وه له‌لایه‌ن ده‌زگای (سی ئای ئه‌ی) به‌ڕێوه ده‌برێن .
ئه‌و زیندانییه
نهێنییانه بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌یه که به تۆمه‌تی به ناو (تیرۆر)
یان دژایه‌تی کردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکان دروستکراون.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه ده‌کات که ده‌زگای (سی ئای ئه‌ی)
هه‌موو شێوازێکی ئه‌شکه‌نجه و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه دژ به ده‌ستگیرکراوه‌کان
به‌کار دێنن.