سه‌رۆكى دیوانى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: لێكدانى وه‌زاره‌ته‌كان پێویستى به‌یاسا
هه‌یه
گۆڤاری ڕێگا به‌همه‌ن عومه‌ر–هه‌ولێر
له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستاندا 10 وه‌زاره‌ت لێكردان به‌لاَم دواى چوار مانگ هێشتا
چاوه‌رِوانى ده‌ركردنى یاسان، یه‌كگرتووى وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌هۆى نه‌بوونى
یاساوه توشى بێ به‌رنامه‌ی بوون. سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاساى په‌رله‌مانى
كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا یاسى یه‌كگرتنى ئه‌و وه‌زاره‌تانه
نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان.
كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 42
وه‌زیرى هه‌بوو ئه‌وه‌ش بووه جێگاى ره‌خنه‌یه‌ى زۆرى رۆشنبیران و شاره‌زایانى
بوارى كارگێرِى له كوردستان، بۆیه له‌كابینه‌ى پێنجه‌مه‌دا برِیارى
كه‌مكردنه‌وى ئه‌و 42 وه‌زیره بۆ 19 وه‌زاره‌ت درا. ژماره‌یه‌ك له
وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك، وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ، وه‌زاره‌تى كاروبارى ناوچه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى ژینگه. هه‌ڵوه‌شێندرایه‌و له‌برى ئه‌وان
برِیار درا چه‌ند ده‌سته‌یك پێك بهێندرێت بۆ به‌رِێوه‌بردنى ئه‌وكارانه كه
په‌یوه‌ندى به‌و بوارانه‌وه هه‌یه هه‌روه‌ها هه‌ردوو وه‌زاره‌تى هه‌رێم
بۆ كاروبارى ژنان و وه‌زاره‌تى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیش
لابران.
له‌كاتى راگه‌یاندنى كابینه‌ى پێنجه‌مدا برِیار درا 10 وه‌زارتى له
چوار چێوه‌ى پێنج وه‌زاره‌تى نوێ‌دا یه‌ك بگرێت كه ئه‌مانه بوون "وه‌زاره‌تى
گواستنه‌وه و وه‌زاره‌تى گه‌یاندن، له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكدران به‌ناوى
(وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن). وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تى
سه‌رچاوه ئاویه‌كان بوون به (وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان).
وه‌زاره‌تى رۆشنبیریى و وه‌زاره‌تى وه‌زرش و لاوان له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكدران
به‌ناوى (وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان). وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و وه‌زاره‌تى
گه‌شت و گوزار، لێكدران كران به (وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار).
وه‌زاره‌تى بازرگانى و وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى له‌ژێر ناوی (وه‌زاره‌تى بازرگانى
و پیشه‌سازى). كۆكرانه‌وه.
واته كۆى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه لێكدراون 10
وه‌زاره‌ته ئێستا له چوار چێوه‌ى 5 وه‌زاره‌تى نوێ‌دا رێكخراون ئه‌و پێنج
وه‌زاره‌ته به‌پێى قسه‌ى شیروان حه‌یده‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاساى
له‌په‌رله‌مانى كوردستان پێویستیان به‌یاساى نوێ هه‌یه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى
هه‌یكه‌لى ئیدارى وه‌زاره‌ته‌كانیان، به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى كه له 1/2/
په‌رله‌مانى كوردستان چوه ناو پشووه بۆیه نه‌یتوانى ئه‌ویاسایه ده‌ربكات
له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێى یاسا بۆ شاییه‌كى یاساى دروست بووه.
به‌لاَم ئه‌و
وه‌زاره‌تانه‌ى كه له سه‌ره‌وه باسكران سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه له
رێككه‌وتى 28/9/2009، له په‌رله‌مانى كوردستان له چوار چێوه‌ى كابینه‌ى نوێى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا متمانه‌یان پێدراوه، به‌لاَم تا ئێستا كارى
وه‌زاره‌ته كۆنه‌كان وه‌ك خۆى ماوه هێشتا وه‌زاره‌ته‌كان به‌ته‌واوى یه‌كى
نه‌گرتوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌پێى زانیاریه‌كانى (رێگا) جۆرێك له سه‌رلێشێوانى
له‌ناو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا دروست كردوه و هاوكات بۆشاییه‌كى یاسایش
هاتوه‌ته ئاراوه. له‌و باره‌یه‌وه د.نورى عوسمان سه‌رۆكى دیوانى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له لێدوانێكدا بۆ (رێگا) وتى "ئه‌و وه‌زاره‌تانه
لێكدراون، به‌لاَم له روى ته‌كنیكیه‌وه پێویستیان به‌رێكخستن هه‌یه‌و
ئه‌وه‌ش به چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت كه ئێستا ده‌ست پێ كراوه ". ناوبراو
ئه‌وه‌شى وت كه ئه‌و وه‌زاره‌تانه پێویسته به‌پێى یاسا رێك‌بخرێن، بۆ
ئه‌وه‌ش ده‌بێت په‌رله‌مان یاسایان بۆ ده‌ربكات.
كاوه مه‌حمود وه‌زیرى
رۆشنبیرى و لاوان كه ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان كه له‌م كابینه نوێیه‌دا لێكدراوه وتى "ئێمه ئێستا سه‌رقاڵى
دانانى یاساى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانین، دواتر له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و
یاسایه كار ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها كار بۆ دانانى نه‌خشه‌رِێین بۆ رۆشنبیرى و لاوان
"، كاوه مه‌حمود وتیشى "ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر دوو
وه‌زاه‌ته‌كه بكه‌ینه‌وه به‌یه‌ك ". ئه‌و وه‌زیره‌وتیشى "كه‌سانێك وا
ده‌زانن وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان نامێنێت ده‌خرێنه ناو وه‌زاره‌تى
رۆشنبیریه‌وه، به‌لاَم له راستیدا وا نییه ئێمه دوو وه‌زاره‌تمان هه‌یه،
یه‌كێكیان وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و ئه‌وه‌ى دیكه وه‌زاره‌تى لاوانه كه
پێكه‌وه له‌وه‌زاره‌تێكدا به‌ناوى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوان ده‌كرێن
به‌یه‌ك وه‌زاره‌ت، واته هیچیان ناچێته ناو ئه‌وى دیكه‌وه "، كاوه
مه‌حمود رونیكرده‌وه كه "ئه‌و پرۆسه‌یه له ئێستادا به‌رِێوه‌ده‌چێت،
به‌لاَم خه‌ریكى رێكخستنى باڵه‌خانه‌و هه‌یكه‌لى وه‌زاره‌ته‌كه‌ین بۆ ئه‌و
كاره چونكه پێویسته‌ى به‌كاته هه‌روه‌ها پێویسته یاساى نوێى
وه‌زاره‌ته‌كه‌ش له په‌رله‌مان ده‌ربچێت ".
له‌و باره‌یه‌وه شیروان
حه‌یده‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاساى له په‌رله‌مانى كوردستان له لیدوانێكدا بۆ
رێگا رایگه‌یاند "تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یاسای لێكدانى
وه‌زاره‌ته‌كان نه‌هاتووه بۆ په‌رله‌مان ". هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندام
په‌رله‌مانه وتیشى "به‌پێى زانیارى من له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌نگاوى بۆ
هاوێژراوه كاریان بۆ كردوه كه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان لێكبدرێن یه‌ك یاسایان
بۆ ده‌ربچێت ".
لاى خۆیه‌وه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاساى په‌رله‌مانى كوردستان
رونیكرده‌وه كه "هه‌ندێك له‌و وه‌زاره‌تانه یاساى تایبه‌تیان ده‌وێت و
هه‌ندێكى دیكه‌یان پێویست ناكات یاساى تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكرێت ".
له ئێستادا
په‌رله‌مانى كوردستان له پشودایه تا سه‌ره‌تاى مانگى سێ ئه‌م ساڵ په‌رله‌مان
جگه له یاساى بودجه هیچ یاسایه‌كى دیكه په‌سه‌ند ناكات به‌وپێیه‌ش وه‌ك
شیروان حه‌یده‌رى وتى "ئه‌و یاسایه له‌گه‌ڵ یاساكانى دیكه‌دا كه له
په‌رله‌مانى كوردستانن دوا ده‌كه‌ون بۆ دواى ته‌واوبوونى پشووى زستانه‌ى
په‌رله‌مانى كوردستان ".
له سه‌ره‌تا راگه‌یاندنى كابینه‌ى نوێ‌دا
هه‌لاَیه‌كى گه‌وره‌ى راگه‌یاندن ئه‌نجامدرا كه وتیان كابینه‌ى نوێ
وه‌زاره‌ته‌كانی كه‌متر ده‌بێت حكومه‌ت بچوك ده‌كرێته‌وه به‌لاَم به‌ێى
زانیاریه‌كانى رێگا هه‌ركام له‌و وه‌زاره‌ته‌كانى ژینگه و مافى مرۆڤ،
كاروبارى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم. وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه له ئێستادا
ته‌نیا وه‌زیر یان نییه ئه‌گه‌ر ناو هه‌ر وه‌ك خۆیان كارده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها
هیچ كام له 10 وه‌زاره‌ته‌كش كه‌وه‌ك له پێشتر باسمان كرد به‌ته‌واوى
رێكنه‌خراون هه‌ر وه‌ك كابینه‌ى پێشوو كارى خۆیان ده‌كه‌ن به‌وپێشه‌ى
ده‌توانیین بڵێین ئه‌م كابینه‌یه تائێستاش 19 وه‌زاره‌ت نییه به‌ڵكو
27وه‌زاره‌تى هه‌یه‌و ته‌نیا ئه‌و وه‌زاره‌تانه كه‌مى كردوه كه له به‌ر
كێشه‌ى پارتى و یه‌كێتى له سه‌ره‌تاى كابینه‌ى پێشوودا دوو وه‌زاره‌تیان
هه‌بوو هه‌روه‌ها هیچ وه‌زیرێكیش به‌ناوى وه‌زیرى هه‌رێمه‌وه نییه.