عه‌لی حاجی
زه‌ڵمی
وه‌ك ده‌زانین هه‌موو ساڵێ له رِۆژی 8 مارتدا ئاهه‌نگی رِۆژی جیهانی
ژنان ده‌گێردرێت ، ئه‌و رِۆژه‌ی كه كۆمه‌ڵێ كرێكاری ژن له نیۆیۆرك داوای
مافه‌كانی خۆیانیان كرد له شوێنی كاركردنیاندا له‌ساڵی 1857 . له‌م پێناوه‌ش دا
یه‌كێك له‌و ژنانه بووه قوربانی خاوه‌نكاره‌كان و سیاسه‌ته‌كانی
چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان . داخوازیه‌كانیش بریتی بوون له كه‌م كردنه‌وه‌ی
سه‌عاته‌كانی كاركردن له رِۆژدا و یه‌كسانی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌لیاندا .
له‌ساڵی 1910 بۆ یه‌كه‌م جار له‌شاری كوبنهاگنی پایته‌ختی ده‌نیمارك دان به‌م
مافانه‌دا نراو و دواتریش كۆمكاری عه‌ره‌ب و رِێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م جارنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد‌و كردیان به رِۆژی جیهانی ژنان
. به‌لاَم له رِاستیدا ده‌بێت هه‌موو رِۆژێك بۆ ژنان بكرێته رِۆژی جه‌ژن و خۆشی
چونكه ژنان یان دایك یان نه‌نك یان خوشك یان هاوسه‌ری پیاوانن ویان هاورِێ و
هاوده‌میانن . ئه‌وه ژنانن كۆڵه‌كه‌ی خێزانن ،نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن . ئه‌گه‌ر
ته‌نها ژنان بریتی بن له‌وه‌ی كه به‌خته‌وه‌ری ژیان و سۆز و خۆشه‌ویستی ، پێ دان
بن بۆ نه‌وه‌كانیان ، ته‌نها ئه‌وه‌نده فه‌خرو شانازیان به‌سه بۆیان.
ئاراغۆنی شاعیر فه‌ره‌نسی ئه‌ڵێ " ئه‌گه‌ر پیاوانی سه‌ر رِووی زه‌وی بۆ ماوه‌ی
50 ساڵ به پێوه بووه‌ستن و داوای لێ بوردن بكه‌ن له‌ژنان، به‌رانبه‌ر به‌و
پێشێل كاریانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه‌به‌رانبه‌ریان به‌درێژای مێژوو.
ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ژنان كه ئه‌وان بێ به‌رین به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو
خوێنه رِژاوه‌و ئو نه‌هامه‌تیانه‌ی كه پیاوان ئه‌نجامیان داوه. له‌م
رِۆژه‌دا سلاَو ده‌نێرین بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه دایكن و بنیات نه‌ری خێزان و
كۆمه‌ڵگاو نیشتمانن . سلاَو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه خوشكن و خاوه‌نی دڵێكی پرِ له
میهر و خۆشه‌ویستین . سلاَو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه بونه‌ته خشتی دامه‌زراندنی ماڵ
و رِازانه‌وی ژیان و كامه‌رانی خێزان . سلاَو له‌و ژنه كاركه‌رانه‌ی
له‌كارگه‌كان و دامه‌زراوه‌كاندا ،كارده‌كه‌ن سلاَو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ك
پزیشك و په‌رستیار له نه‌خۆش خانه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی ئاسوده‌ی ببه‌خشن
به‌نه‌خۆشه‌كان خه‌و له چاویان ده‌تورێنن و ده‌بنه كۆتری سپی و له‌ده‌وری
نه‌خۆشه‌كاندا ده‌نیشنه‌وه. سلاَو له‌و ژنانه‌ی مامۆستان وقوربانی به‌كات و
ته‌ندروستی خۆیان ئه‌ده‌ن له پێناو فێركردن و پێ گه‌یاندنی نه‌وه‌كانی
داهاتوومان . سلاَو له‌و ژنانه‌ی كه له‌پشتی پاوه‌كانیانه‌وه وه‌ستاون و
هانده‌رو كۆمه‌ك كاریانن به‌درێژای ساڵ پێغه‌مبه‌ری مامۆستامان ده‌فه‌رمێت
به‌یه‌كێك له هاوه‌لاَنی كاتێك كه سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌و كاروانه ده‌بێت كه
چه‌ند ژنێك له‌و كاروانه‌دا بوون و پێی فه‌رموو ئه‌ی فلاَن زۆر په‌له‌مه‌كه‌و
به‌هێواشی برِۆ ئه‌ی نازانی باركه‌ت قه‌واریره . ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ
مامه‌ڵه‌كردنێكی هێمنانه‌و له‌سه‌ر خۆ .